یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بڕیاری ژماره (1) به پێی پێویستییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و عێراق، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد. یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستای عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌ن مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له ئه‌ندامان پێك دێ ژماره‌یان له (100) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر نوێنه‌رێك بۆ (30) هه‌زار كه‌س ده‌بێ. مادده‌ی دووه‌م: هه‌ڵبژاردن به ده‌نگدانی گشتی نهێنی راسته‌وخۆ ده‌بێ. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێته نوێنه‌ری گه‌لی كوردستانی عێراق. مادده‌ی چواره‌م: 1-نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانبه‌ری گشتی به یه‌كه‌وه كۆ بكریته‌وه و هه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه بووه ئه‌ندام له رۆژی سوێند خواردنیه‌وه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌ن، به وازهێنه‌ر له فرمانه‌كه‌ی داده‌نرێ. 2- نابێت ئه‌ندامێتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی دیكه كۆ بكرێته‌وه. 3-نابێ سه‌رۆكه‌كانی یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ خۆیان بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێون تاكو واز له فرمانه‌كه‌یان نه‌هێنن. 4-نابێ ئه‌ندامی ئونجومه‌ن له كاتی ئه‌ندامێتر دا، نه‌خۆی و نه به‌هۆی یه‌كێكی دیكه‌وه عه‌قد له‌گه‌ل ده‌وله‌ت ببه‌ستێ ناشبێ ئه‌ندامیه‌تی یه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاربێنێ. مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ خۆی ته‌نیا بۆ ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكات. ده‌روازه‌ی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌ن فه‌سڵی یه‌كه‌م ده‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی شه‌شه‌م: به بڕیارێكی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌سته‌یه‌كی باڵا پێك ده‌هێنرێ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له كوردستانی عێراقدا و به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی پله‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌م و ئه‌ندامێتی داواكاری گشتی له ناوچه‌ی ئیستیئنافی یا جێگره‌كه‌ی و نوێنه‌رانی كارگێری ده‌بێ و ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێ: 1-ده‌ستنیشان كردنی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن. 2- پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌دا. 3-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ ئتستن كردنی به‌رێوه چوونی خه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستنیشانكردنی كات و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی هه‌ڵبژاردن. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێك هێنانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك و دوو نوێنه‌ر له هه‌ر یه‌ك له به‌ره‌ی كوردستانی كارگێری و ئه‌م لیژنه‌یه‌ش لیژنه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێك دێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك یان جێگری داواكاری گشتی یاخود یاسا ناسێك و نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن پێك دێت. فه‌سڵی دووه‌م ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن مادده‌ی نۆیه‌م: كوردستانی عێراق ده‌كرێته چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن به مه‌رجێ له چوار ناوچه كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: ناوچه‌كانی هه‌لبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌رچه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردن و ئه‌مه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی ناوچه ده‌ست نیشان ده‌كرێت. مادده‌ی یازده‌یه‌م: هه‌ڵبژاردنی ته‌واوكه‌ر بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی عێراق دوای نه‌مانی كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌كرێت كه ئێستا ناتوانرێ هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت. فه‌سڵی سێ یه‌م واده‌ی هه‌ڵبژاردن مادده‌ر دوازده‌یه‌م: كات و واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیارێكی به‌ره دیاری ده‌كرێت و له رێگه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه له‌ماوه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانكدگێك پێش ئه‌و واده‌یه به هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نرێ. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌نگدان له هه‌موو لایه‌كی كوردستان له یه‌ك رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێ. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: له كاتی ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیارێك له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ پاش ته‌واو بونی ماوه‌كه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ده‌رده‌چێ و ده‌بێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه دیاری بكات. فه‌سڵی چواره‌م خشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان مادده‌ی پازده‌یه‌م: بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن خشته‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژێره‌كان به‌پێی ناوژه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌پی پیته‌كانی ئه‌بجه‌دی ئاماده ده‌كرێت، پیشه و ناونیشان و مێژوو و شوێنی له‌دایك بوونیان تێدا تۆمار ده‌كرێت و به‌گه‌لێك دان ده‌نێردرێن بۆ لیژنه‌ی ناوژه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له تاونادا نه‌بوو بكرێ، ئه‌و كاته ده‌سته‌ی باڵا ریگایه‌كی دیكه‌ی له‌بار تر دیاری دیكات بۆ جێ به جێ كردنی ئه‌وه‌ی پێویسته. مادده‌ی شازده‌یه‌م: لیژنه‌ی ناوچه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) رۆژ پێش واده‌ی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن، خشته‌كان به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كاندا دابه‌ش ده‌كات بۆ ه‌ئوه‌ی له تابلۆی تایبه‌ت به‌م مه‌به‌سته هاوڵاتیان رابگه‌یه‌نێ، دوای ئه‌وه‌ی به مۆری ناوچه‌كان مۆریان ده‌كات و رۆژی راگه‌یاندنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌نوسرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی پازده‌یه‌مدا هاتووه. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: فه‌رمانگه‌ی حال و باڵی شارستانی پلیتی هه‌ڵبژاردن ده‌دات به هه‌ر هاوڵاتی یه‌كی كه هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ، به شێوه‌یه‌كی وا كه وه‌سف وشكلی به پێی راسپارده‌ی ده‌سته‌ی باڵا رێكخرا بێ ده‌بێ له كاتی ده‌نگدان دا هه‌ڵبژێر كه‌سایه‌تی خۆی پێ ده‌ربخات. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1-هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژاردنی تێدا بێ و ناوه‌كه‌ی له خشته‌ی هه‌ڵبژێران له بیر كرابێ بۆ هه‌یه داوا بكات ناونوس بكرێ وبۆشی هیه داوای ناونووس كردنی هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش بكات كه به ناحه‌ق ناوی له بیر كرابێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌توانێ داوای كوژانه‌وه‌ی ناوی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بكات كه به‌بێ حه‌ق ناوی تۆمار كرا بێ له خشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مانه‌ش له ماوه‌ی ده رۆژدا ده‌بێ له رۆژی راگه‌یاندنی خشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه. 2- داواكاری یه‌كه پێشكه‌ش به‌لیژنه‌ی ناوچه ده‌كرێ بۆ بڕیار دان له‌سه‌ری له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) رۆژ پتر نه‌بێ له مێژووی پێشكه‌ش كردنی داواكاری یه‌كه و حوكمدانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوكاری حوكمێكی بن بڕه. فه‌سڵی پێنجه‌م مه‌رجه‌كانی هه‌ڵبژێر و پاڵاوتن مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردستانی عێراق چ نێر بێ چ مێ بۆی هه‌یه ببێته هه‌ڵبژێر یاپاڵێوراو ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بێته دی. مادده‌ی بیسته‌م: مه‌رجه هه‌ڵبژێر له هاوڵاتیانی كوردستانی عێراق بێ و (18) ته‌مه‌نی ته‌ولاو كردبێت. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: پێویسته پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لی َبێته جێ: 1-له هاوڵاتیانی كوردستانی عێراق بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. 2- ته‌مه‌نی له (309 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و شیاوی و ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی هه‌بێت. 3- خوێندن و نوسین بزانێ. 4- به‌و جۆره تاوانانه حوكم نه‌درابێ كار بكاته سه‌ر ره‌وشت و ئادابی گشتی و پاكی. 5- به تاوانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست و دزی حوكم نه‌درابێت. 6-له‌و تاوانانه به‌شداری نه‌كردبێت كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ره‌وه نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه له كوردستان جێ به جێ كرازو. پاڵاوتن مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-هه‌ر حزبێك یان توێژێك یان كه‌مایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك (توركمان، عه‌ره‌ب، ئاشووری، وه‌ی تر) بۆی هه‌یه لیستی تایبه‌تی به ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆی له ئاستی كوردستان عێراق پێشكه‌ش بكات. 2- لیستی پالێوراوه‌مان له ماوه‌ی (10) رۆژ له مێژووی ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه نامه‌یه‌كی پێوه ده‌لكێنرێ كه له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م دا هاتوون. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: 1-ده‌سه‌ڵاتی باڵا له ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عات له پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كان سه‌یریان ده‌كات و یه‌كلایان ده‌كاته‌وه و دوا بڕیاری له ماوه‌ی دوو رۆژ به داواكاری پاڵاوتنه‌كه و نوێنه‌ری لیستی په‌یوه‌ندیدار ڕاده‌گه‌یه‌نێ. 2- داواكاری پڵاوتن بۆی هه‌یه له لای دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (ئیستئناف)ی كوردستان له ماوه‌ی دوو رۆژ تانوون له بڕیاری ده‌سته‌ی باڵا بدات. 3-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی (ئیستئناف) به صیغه‌تی ته‌مییزی بڕیاری خۆی له ماوه‌ی دوو رۆژ له باره‌ی ئه‌و تانوون و لێدانه ده‌دات. 4-په‌یوه‌ندیداره‌كان له رۆژی ڕاگه‌یاندنی به هۆی تابلۆی بۆ زانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی بڕیاره‌كه ده‌رده‌كان به‌پێی راگه‌یه‌نراو داده‌نرێن. 5- ده‌سته‌ی باڵا به هۆیه جیاجیاكانی ڕاگه‌یاندن لیستی پالێوراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نی و له تابلۆی بۆ زانینی هه‌موو مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردنی ناویه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ر له دوازده رۆژ له واده‌ی ده‌نگدان هه‌ڵده‌واسرێن. فه‌سڵی حه‌وته‌م مادده‌ی بیست و چواره‌م: پرو پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له سنوور و چوارچیوه‌ی یاسا و داب‌و ده‌ستووری كسسی وئاداب و ئازاده، به‌مه‌رجێك به‌ره ده‌بی َ پۆنسیپی یه‌كسانی ده‌رفه‌ت و مر له نێوان لیسته كێبركێه‌كان منافسه) دابین بكات. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: پرو پاگه‌نده كردنی هه‌ڵبژاردن رۆژێك دوای راگه‌یاندنی لیستی پالێوراوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و چل و هه‌شت سه‌عات پێش ده‌ست پێ كردنی كرداری ده‌نگدان راده‌وه‌ستێ. فه‌سڵی هه‌شته‌م مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی لینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، جگه له دادوه‌ره‌كان و جێگره‌كان و درواوكاری گشتی، به‌ر له ده‌ست به‌كاربوونیان، له‌به‌ر ده‌م لیژنه‌یناچه به‌م جۆره سوێند ده‌خۆن: (به‌خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كه‌م به راستی و ده‌ست پاكی و بێ به‌لایه‌نیی جێبه‌جێ بكه‌م). مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی باڵای رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و، به پێی ئه‌و رێنمایه یه‌ی شكل و قه‌باره‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رێگه‌ی داخستن و كردنوه‌یان دیاری ده‌كات. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌یه‌م: لیژنه‌ی ناوچه پلیتی هه‌ڵبژاردن چاپ ده‌كات و سندووقه‌كه به‌پێی رێنمایی یه‌كانی ده‌سته‌ی باڵا ئاماده ده‌كات. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: 1- ده‌ربڕینی را له هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كنا له پلیتی هه‌ڵبژاردن به ناونوسن دبی كه ده‌سته‌ی باڵا شكل و شێوه‌ی و قه‌باره و چۆنیه‌تی پركردنه‌وه‌ی به به‌یاننامه‌یه‌ك دیاری ده‌كات. 2- هه‌ڵبژێ (ده‌نگده‌ر) كه خوێندنه‌وه‌ی نوسینی نه‌بی بۆی هه‌یه پشت به یه‌كێكی دیك ببه‌ستێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پلیتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی. 3- جێگری له هه‌ڵبژاردندا قه‌بوول ناكرێ. مادده‌ی سی یه‌مین: سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن پاراستنی نیزام له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی ده‌پارێزێت و بۆی هه‌یه هه‌موو كارێكه‌ی پێویست بكات بۆ دابینكردنی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه و نابی َهێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و چه‌كداران بچێنه ناو مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌وه بێت. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: لیژنه‌ی مه‌ڵبه‌ند حوكم له‌سه‌ر هه‌موو شكایه‌تێك ده‌دات كه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خه‌ڵبژاردنوه پێشكه‌ش كرابێ و ئه‌مه‌ش به بریارێكی یه‌ك لاكه‌ره، له پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌تدا تۆمار ده‌كات. مادده‌ی سی و دووه‌م: پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌عات (8)ی به‌یانییه‌وه ده‌ست پێده‌كات و سه‌عات (8)ی ئێواره كۆتایه‌ی دێت و ده‌سته‌ی باڵا بۆی هه‌یه به به‌یاننامه‌یه‌ك واده‌یه‌كی دیكه ده‌ستنیشان بكات به مه‌رجێك له‌و سه‌عاتانه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دانراوه تێ په‌ر نه‌كات. مادده‌ی سی و سێ یه‌م: له كاتی ته‌واو بوونی واده‌ی دیاریكلااوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مه‌ڵبه‌ند كۆتایی به هاتنی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌مه‌ش له پرۆتۆكۆلی هه‌ڵبژاردندا تۆمار ده‌كات و سندوقه‌كان ده‌كاته‌وه و ده‌نگه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به ئامادده بوونی لیسته كێبركێیه‌كان(المنافسه؟) لێك جیا ده‌كرێنه‌وه. مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م جۆره پلیتانه‌ی خواره‌وه به نادروست داده‌نرێن:- 1-ئه‌و پلیته‌ی كه مۆری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێوه نه‌یبێ. 2- ئه‌و پلیته‌ی كه هیچ هێمایه‌كی بۆ هیچلیستێكی پاڵێوراوانی به‌سه‌ره‌وه نه‌ێ، یاخود به جۆرێكی وابێت گومان بخاته هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و لیستانه. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: 1-لیژنه‌كانی ناوچه‌كان پرۆتۆكۆلێك ده‌نووسن و ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ی تێدا تۆمار ده‌كه‌ن و ئیمزای ده‌كه‌ن و له ناو زه‌رفێكی داخراوی مۆركراوی داده‌نێن، ده‌یده‌نه لیژنه‌ی ناوچه. 2- لیچنه‌ی ناوچه‌ش ئه‌نجام و به‌ڵگه‌نامه‌كان له مه‌لبه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێت وپرۆتۆكۆلێكی پێ تۆما رده‌كات وئیمزای ده‌كات و مۆری خۆی لێ ده‌دات و ده‌یداته لیژنه‌ی باڵا. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1-سه‌رجه‌می ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن دا دابه‌ش ده‌كرێ بۆ ده‌رهێنانی تێكرای هه‌ڵبژاردنه‌كه (العدل الانتخابی). 2- ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ر لیستێك به ده‌ستی هێناوه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر تێكرای ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كه، بۆ ده‌ست نیشانكردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه لیستی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ستی هێناوه، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌وه بڕگه‌ی خواره‌وه هاتووه. 3- هه‌ر لیستێكی (70%) ده‌نگه‌كانی به ده‌ست نه‌هێنابێ نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌نجه‌مه‌ن دا ناكات و ده‌نگه‌كانی به‌سه‌ر لیسته سه‌ركه‌وتووه‌كان دا دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه. 4- ئه‌و كورسییه چۆڵانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه ده‌ست هێنانی پاشماوه‌یه‌ك كه ناگاته تێكرای ده‌نگی هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته‌وه سه‌ر ئه‌و لیستانه‌ی به پێی زۆرترین ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هێناویان. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1-ده‌سته‌ی باڵا رێژه‌ی سه‌دیی هه‌ر لیستیك كه به ده‌ستی هێناوه له كورسییه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ. 2-هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتووه‌كان له نیوان پاڵێوراوه‌كان دا بۆ لایه‌نی خاوه‌نی لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌جێ دێلێ و بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه بگرێته به‌ر: 1-به‌زنجیره. 2-هه‌ڵبژاردن. 3-به‌قورعه. 4-ده‌سته‌ی باڵا ناوه سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یه‌نێ كه بوون به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی باڵا بۆی هه‌یه هه‌ڵبژاردنی هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت غه‌ش یان فێڵی تێدا كراوه و كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه. ده‌روازه‌ی سێ یه‌م ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌ن دا فه‌سڵی یه‌كه‌م پشتیوانه (حصانه) و پاداشته‌كان مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن هه‌ر را و بۆچونێك ده‌ربڕێ، یان كردارێك له ماوه‌ی كاركردنی له ئه‌نجوومه‌ن دا ئه‌نجام بدات به‌رپرسیار نابێت. مادده‌ی چله‌م: 1-نابێت هیچ ئه‌ندامێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بگیرێ به هۆی هه‌ر تاوانێك بێت، له ماوه‌ی به‌ستنی ئه‌نجوومه‌ن دا، ته‌نیا له‌و باره‌دا نه‌بێ كه تاوانێكی له ده‌ست قه‌وما ێت. 20نابێ هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامان له ماوه‌ی ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجوومه‌ندا به‌هۆی هه‌ر تاوانێكه‌وه بێت بگیرێ، به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و رێگه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نیا له‌و باره‌دا نه‌بێ كه تاوانێكی له ده‌ست قه‌وما بێت. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن مانگانه پاداشتیك وه‌رده‌گرن كه ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستنیشای ده‌كات. مادده‌ی چل و دووه‌م: 1-ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و خانه‌نشین كردن حسێب ده‌كرێت. 2-ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له كاتی خزمه‌ت كردنی له ئه‌نجوومه‌ندا یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بمرێت ئه‌وا مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆخێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه و ئه‌نجوومه‌ن بڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات. فه‌سڵی دووه‌م ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتی مادده‌ی چل و سێ یه‌م: ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن له یه‌كێك له‌و بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ:1-كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌ن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی. 2-واز هێنانی ئه‌ندامه‌كه خۆی له رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ كاری پێ ده‌كرێ. 3-ئه‌گه‌ر یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی پاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن تێدا نه‌ماو، ئه‌نجومه‌نیش به دوو له‌سه‌ر سێ ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی بڕیاری له‌سه‌ر بدات. 4-ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندام له سێ كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك، به‌بێ ده‌ربڕینه عوزرێكی مه‌شروع. مادده‌ی چل و چواره‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، پاڵیچوراوێكی دیكه له هه‌مان لیست دا جێی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێش و ده‌گرێته‌وه و لایه‌نی خاوه‌ن لیسته‌كه به پێی حوكمه بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی (37) له‌م یاسایه‌دا ده‌ست نیشان ده‌كات."1" مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن له هه‌ولێر ده‌به‌سترێ و ده‌شێ ده‌شێ له هه‌ر شوێنێكی دیكه ببه‌سترێ كه ئه‌نجومه‌ن له كاتی پێویست دا ده‌ست نیشانی ده‌كات. مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌م دانیشتنی له سه‌عات ده‌ی سه‌ر له به‌یانی ده‌یه‌مین رۆژی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێ. مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن یه‌كه‌مین دانیشتنی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌به‌ستێ و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سوێنده ده‌خۆن: ( به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه پارێزگاری یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق و به‌رژه‌وه‌ندی یه باڵاكانی بكه‌م). مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن له یه‌كه‌مین دانیشتنی دا، به‌رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن به زۆربه‌ی موتله‌قی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی چل و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی یه‌كه‌می دا واده‌ی ده‌وره‌كانی به‌ستنی ده‌ستنیشان ده‌كات، به مه‌رجێ ساڵانه له دوو ده‌ور كه‌متر نه‌بێت. 2-سه‌رۆكه ئه‌نجوومه‌ن یان چواریه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی بۆیان هه‌یه داواوی به‌ستنی دانیشتنی نائاسایی بكه‌ن و كۆبونه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ سه‌یر كردنی چه‌ند بابه‌تێكه له داواكاری یه‌كه ده‌رده‌بڕێ. 3-سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه، له كاتی پێویست و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆی ده‌سه‌ڵات جێ به جێ كردن، داوای به‌ستنی دانیشتنێكی نائاسایی بكات. "1" ئه‌م مادده‌یه به‌پێی یاسای یه‌كه‌مین هه‌موار كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقی ژماره (1)ی ساڵی 1992ه‌وه هه‌مواركراوه ئه‌میش به گوێره‌ی بڕیاری ژماره (34)ی رۆژی 14/12/1994ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق. مادده‌ی په‌نجایه‌م: 1-كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نه‌بێ راست و دروست نابێ و بڕیاره‌كانیش به‌زۆریبه‌ی موتڵه‌قی ده‌نگی ئامادده‌بووان ده‌رده‌چوێنێ ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌و باارنه‌ی كه پێویستی به زۆرینه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له كاتی به‌رامبه‌ر بوونی رایه‌كانیش دا ده‌نگی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كام لا بێت ئه‌و لایه سه‌رده‌كه‌وێت. 2-ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسا مادده به مادده ده‌بێت. مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: ماوه‌ی ئئه‌نجومه‌ن سێ ساڵه‌و له یه‌كه‌مین دانیشتنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به دوا كۆبونه‌وه‌ی دانیشتنی ساڵی سێ یه‌م كۆتایی دێت. مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاشكران و ده‌شێ له‌سه‌ر داواوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چواریه‌كی ئه‌ندامان و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان دانیشتنه‌كه نهێنی بێت. مادده‌ی په‌نجا و سێ یه‌م: ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن له ئه‌نجومه‌ن هه‌لێنجراوه یا ده له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بۆیان هه‌یه پرۆژه‌كانی یاساكان پێشنیاز بكه ن و ئه‌و پرۆژانه وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ناكرێ به‌ر له‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی و پسپۆر سه‌یری بكات و، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌ن ره‌تی بكاته‌وه له ماوه‌ی هه‌مان ده‌وری به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش ناكرێت. مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: 1-هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی پێره‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌ن پرسیار و لێ پرسینه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جێ به‌جێ كردن بكات، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجوومه‌ن ره‌تی بكاته‌وه له‌ماوه‌ی هه‌مان به‌ستی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش ناكرێت. 2-چواریه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجه‌مه‌ن، بۆیان هیه‌ه داواكاری یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ بروا لێ سه‌ندنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی جێ به‌جێ كردن و ئه‌نجوومه‌نیش تا ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له مێژوی پێشه‌كه‌ش كردنیه‌وه، توێژ له‌سه‌ر ئه‌م داواكاری یه ناكات و دوای دوو رۆژ و توێژ كردن ئینجا ئه‌نجامی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ. مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه پارێزگاری له نیزام ورێكو پێكی ناو ئه‌نجوومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ده‌روازه‌ی پێنجه‌م ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌ن مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ ده‌كات: 1-یاسا دانان. 2-بڕیاردان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان و یه‌كلاكلادنه‌وه‌ی كێشه چاه‌نووسازه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق و دیاری كردنی په‌یوه‌ندی یاسایی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا. 3-ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن كه ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی ناولێنانی ئه‌ندامانی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و ده‌ره‌وه‌ی دا. 4-متمانه پێدان به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی. 5-بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و نه‌خشه‌كانی گه‌شه پێدان. 6- چاودێری دانان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن. 7-پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌هه جۆر بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی له‌هه‌ر كار‌و بارێكی بیه‌وێت. 8-دانانی سیسته‌می نلوخۆ دیاری كردن پێكهاته‌كه‌ی و بڕیاردان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی. 9-پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتیی له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆ. 10-دانانی بنچینه‌یه‌ك بۆ گه‌ناهباركردنی و لێ پرسینه‌وه‌ی ئه‌ندامان له كاتی شكاندنی ئه‌و سوێنده‌ی كه خواردوویانه. 11-جیا كردنه‌وه و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی تانووته‌كانی كه پێشكه‌ش كراوه له‌باره‌ی دروستی هه‌ڵباردنی ئه‌ندامانه‌وه، ئه‌ندامێتی به زۆربه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ ی ده‌نگی ئه‌ندامانی نه‌بێت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م تاوانه هه‌ڵبژاردنیه‌كان مادده‌ی په‌نجا و حه‌وته‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خوالاه‌وه بكات سزای مردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت: 1-ده‌نگده‌ران به پاره هه‌ڵخه‌له‌تێنێ یا رێگای فرو فێڵ كردن یاخود توند و تیژی به‌كار بێنێ بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك یا رێگه گرتن له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكی تر. 2-سندوقی ده‌نگدان بدزێ یان ده‌ستی به‌سه‌ر دا بگرێ یان بیشكێنێ یاخود ئه‌مانه بۆ پلیته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌كا بێنێ له كاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه‌ی به‌ر حكومه‌تی یاسای سزادانه‌وه. 3-ناوی خۆی به ئه‌نقه‌ست له خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن دووباره كرده‌وه. 4-دووجار ده‌نگی دا. 5-لیستێك بنوسێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی پێ ده‌نووسێ. 6-به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێن رێ له ده‌نگده‌رێك بگرێ ده‌نگ بدات. 8-فرو فێل له كاتی جوداكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا بكات. 9-له حوكم و رێنمایی پروپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن لابدات. ده‌روازه‌ی حه‌وته‌م حوكمه جیاجیاكان مادده‌ی په‌نجا و هه‌شته‌م: هێچ چه‌كدارێك یان هێزێكی چه‌كداری بۆی نییه بچێته ناو ئه‌نجوومه‌ن یان له نزیكی یه‌وه بوه‌ستێ یا دانیشێ، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بێ. مادده‌ی په‌نجا و نۆیه‌م: دوای تێپه‌ر بوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن دا گوێ له هیچ داوكاری یه‌ك ناگیرێت كه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشكه‌ش كرابێت. مادده‌ی شه‌سته‌م: ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجوومه‌ن ده‌رده‌چن له رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بڵاو ده‌كرێته‌وه كه خۆی ده‌ری ده‌كات له رۆژی بڵاوكردنه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌ن مێژووێكی دیكه بۆ جێ به‌جێ كردنیان دابنێ. مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی (به‌ره‌ی كوردستانی) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. له رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 8/4/1992ی زایینی به‌رامبه‌ر 19/ نه‌ورۆز/ 2692ی كوردی ده‌رچووه رێبه‌رایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی جلال تاله‌بانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان مسعودبارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان عبدالله ئاگرین پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراستی كوردستان (پاسۆك) رسول مامه‌ند حزبی سۆشیالی كوردستانی عێراق عزیز محمد حزبی شیوعی كوردستان سامی عبدالرحمن حزبی گه‌لی دیموكراتی كوردستان قادر عه‌زیز حزبه زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان یعقوب یوسف بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه حكومه‌تی عیراق له‌م دواییه‌دا هه‌ندێ كاری وای كردووه كه‌له‌مه و به‌ر شتی وای نه‌كردوو. چونكه بڕیار كێشانه‌وه‌ی به‌رێوه‌بردنه‌كانی (فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌ران) ی خۆی له ناوچه‌ی كوردستاندا، به‌مه‌ش به‌مه‌ش بۆشاییه‌كی حكومی و یاساكاریی بی َهاوتای به‌جێ هێشت. ئه‌م باره‌ی كه به‌ری كوردستانی له‌گه‌لی دا له‌و توێژه‌دا بوو خسته به در ده‌م بارێكی ئالۆز و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و گران، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مرۆڤی تێدا بێ، ده‌بێ كار‌و باری رێك یخرێ، له له پێناو سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراندنی داد ودابین كردنی دا و ده‌رمان و پاراستنی ئاسایش و مال و مولك و ئازادی‌و شكۆمه‌ندی هاوڵاتیان كه به هه‌ول و كۆششی خودی تاكه كه‌سی دابین ناكرێت و له ئه‌نجامیش دا ده‌ێته هۆی به‌یه‌كدادان و گێره شێوێنی. به‌ڵكو پێویستی به كارێكی هاویه‌ش هه‌ی بۆ رێكخستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵ و به‌رێوه بردنی كار‌و باری دامه‌زراندنی حكومی یاسا و دادپه‌روه‌ری به هۆی نوێنه‌رانیه‌وه. مرۆڤایه‌تی له كۆتنه‌وه وه‌ك شێوه‌یه‌ك له ده‌ربڕینی ئااوت و رووانینه دوارۆژی خۆی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی بۆ حوكم كردن و به‌رێوه‌بردنی، دانی به دیموكراتیه‌ت هێناوه. ئه‌م پرانسیپه سه‌لملندوویه‌تی كه به چاكی بۆ كاری پێ كردن ده‌شێ و شیاوی تاقیكردنه‌وه‌یه‌و هیچ پرانسیپێك به درێژایی چاخه‌كانی مێژوو به قه‌ده‌ر دیموكراتیه‌نت به‌رگری له خۆی نه‌كردووه.تاكو بۆته شێوه و رێبازی جیهانی ئه‌مرۆكه، جیهانێك كه لاپه‌ره‌ی رژێمه دیكتاتۆری یه‌كان ده‌پێچێته‌وه و كۆڵه‌كانی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پته‌و بنیات ده‌نێت كه ئه‌مانه‌ن:- (دیموكراتیه‌ت و رێز گرتن له مافی مرۆڤ و ئازادی یه‌كان) به‌ره‌ی كوردستانی به‌و ناوه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیعه (Defacto)بڕیاری دا كه له رووی ئه‌و تاقیكردنه‌وه سه‌خت و گرانه‌دا بوه‌ستێ كه حكومه‌تی عێراق خستویه‌تیه پێشی و بڕیاریشی دا كه به گیانێكی سه‌رده‌می نوێ وه هه‌روه‌ها به گۆرینی ئه‌و كاروبارنه بۆ ئه‌م واقیعه‌ی كوردستانی تێدا ده‌چی. به هاویشتنی یه‌كه‌م هه‌نگا و له له كاروانی گه‌یشتنی ئه‌م میله‌ته به كار‌و باری جیهانی شارستانی و پێشكه‌وتوو بۆ درمه‌زراندنی بنیاتی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیموكراتیه‌ت و رێزگرتن له ماف و ئازادی به پێی ئو په‌یمان و داب و ده‌ستورانه‌ی كه ده‌وڵه‌تان بڕباریان له‌سه‌ر داوه. تاكو بۆ هه‌موو جیهان بیسه‌لمێنێ كه گه‌لی كوردستانی عێراق له توانایدا هه‌یه به پێی ئه‌و بنچینانه‌ی كه ئه‌مرۆكه عاله‌م دانی پێدا هێناوه به‌ڕێوه‌ی ببات. به‌ره‌ی كوردستانی له‌مه‌و به‌ر له ساڵی 1998 دا به‌پێی پێره‌وی ناوخۆ بڕیاری دابوو ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانی كوردستان پێك بێنێ راو بۆچوونی گه‌لی كوردستان ده‌ربڕێ و ببێته خاوه‌ن كلیلی چاره‌نووسی خۆی، به‌ڵام باری گه‌نجاوی بۆ هه‌لل نه‌كوت تاكو ئه‌و بڕیاره به كردار جێ به‌جێ بكات، له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا به‌هۆی راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌هاری 1991 دا‌و نه‌له دوای ئه‌وه‌ش. له‌به‌ر رووداوه خێرایه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و كۆره‌وه مه‌زنه مێژوویه‌كه‌و، له دوایش دا وتووێژ كردن له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراق دا، ئه‌و وت‌و وێژه‌ی كه تا ئیستا هیچ هیچ شتێكه‌ی كه به‌ره‌ی كوردستانی ئامانج و ئاواتی بوو، له هێنانه دی ویسته ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی عێراق جێ به‌جێنه‌كرد، چونكه پاشه كشه‌ی له‌و به‌ڵێانه‌ی خۆی كه له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا بوونی كرد.جگه له له به‌كارهێنراوی گه‌لێك جۆره گوشاری سه‌ربازی و ئابووری و دارایی كارگێری و ده‌روونی،كه ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ل هیچ به‌هایێكی مرۆڤایه‌تی دانپێداهینراوی جیهانی شارستانی دا ناگونجێت . له‌به‌ر ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت مانای حكومرانی كارگێریێتی به‌هۆی نوێنه‌رانیه‌وه كه ئازادی یه‌كی تیه‌واو هه‌ڵیان ده‌بژێرێ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێ ده‌سپێرێ، بۆ دامه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا وحوكمه‌كه‌ی به پێی زنجیره‌یه‌ك له كار‌و باری وا كه ببن مایه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێك له ده‌زگای رێكخراوی تایبه‌تمه‌ند به پێی پرنسیپی جیا كردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری بۆ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه یاساییه و دامه‌زراندنی كارگێری یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كوردستانی عێراق و ده‌ست نیشان كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، ئه‌مه‌ش له رێگای هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆی ئازاد و دیموكراتی به هموو مانایێكی وشه‌و نه‌بێ نابێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا. سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی 8/4/1992 ز 19/ نه‌ورۆز/ 2692ك.