یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌مواركردنی شه‌شه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ژماره‌(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992

ژمارەی یاسا : 13
ساڵی دەرچوون : 2009
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا



به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق


پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان – عێراق له‌ دانیشــتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:


یاسای ژماره‌ (13)ی ساڵی 2009
یاسای هه‌مواركردنی شه‌شه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق
ژماره‌(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992

مادده‌ی یه‌كه‌م: 
مادده‌ی پێنجه‌م كه‌ به‌ پێی هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌(5)ی ساڵی 2009 زیادكراوه‌، بڕگه‌یه‌كی، به‌زنجیره‌ی ( پێنجه‌م)، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بۆ زیاد ده‌كرێت:
پێنجه‌م: له‌حاله‌تی سوێند نه‌خواردنی پاڵێوراوی هه‌ڵبژێردراو بۆ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی دیاریكراودا به‌بێ هیچ هۆیه‌كی ره‌وا، ئه‌وا دوای (90) رۆژ له‌ مێژووی ناوبراو مافی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ و، پاڵێوراوێكی دیكه‌ به‌پێی یاسا شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

مادده‌ی دووه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌، ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان پاڵێوراون.

مادده‌ی سێیه‌م:
پێویســــته‌ له‌ســـــه‌ر لایه‌نــــه‌په‌یوه‌ندیــــداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاســــــایه‌ جێبه‌جێ بــــكه‌ن.


مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ به‌رواری ده‌رچوواندنیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و، له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
 
                                                                                محمد قادر عبدالله    
                                                                            (د. كه‌مال كه‌ركووكی)   
                                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق