به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل په‌رله‌مانــی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران. په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 13/3/2009دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (5) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2) له‌مادده‌ی بیست و دووه‌م له‌یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: 2ـ لیستی پاڵێوراوه‌كان له‌ماوه‌ی پانزه رۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه پێویستیانه‌ی له‌مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌رۆژی دوای راگه‌یاندنی لیستی پاڵێوراوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌چل و هه‌شت كاتژمێر پێش ده‌ست پێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی پێ دێت. دووه‌م: كۆمیسیۆن ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسراوی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا به‌كار بهێنرێت، ئه‌مه‌ش به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ. سێیه‌م: له‌سه‌ر قه‌واره سیاسییه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن لابه‌رن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه كۆمسیۆن ده‌ریان ده‌كات. چواره‌م: 1- به‌كارهێنانی ئه‌و بینایه‌تانه‌ی كه وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كاركردن و فه‌رمانبه‌ریه‌تی بۆ كاری حزبی یا ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2- رێ به‌فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆجێیه‌تی نادرێت پێگه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تی خۆیان یاخود داهاتی هه‌رێم یاخود هۆیه‌كانی یا ده‌زگاكانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یا هه‌ر پاڵێوراوێك به‌كاربهێنن به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن یاخود كارتێكردنی ده‌نگه‌ران. پێنجه‌م: 1- نابێ هیچ پاڵێوراوێك رۆژی ده‌نگدان به‌رنامه‌ی كار یاخود بڵاوكراوه یان بلیت یا به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه به‌خۆی یابه‌هۆی غه‌یری خۆیه‌وه بڵاوبكاته‌وه. 2- نابێ هیچ كارمه‌ندێك له‌فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یا ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆجێیه‌تی رۆژی ده‌نگدان به‌رنامه‌ی كار به‌خۆی یا به‌هۆی غه‌یری خۆیه‌وه بڵاوبكاته‌وه. 3- نابێ ریكلام یان دابه‌شكردنی به‌رنامه‌ی كار یان بڵاوكردنه‌وه یان پلیت به‌ناوی پاڵێوراوێك بڵاوبكرێته‌وه كه له تۆماری پاڵێوراوه‌كانا تۆمار نه‌كرا بێ. شه‌شه‌م: قه‌ده‌غه‌یه پاڵێوراوان ریكلامی هه‌ڵبژاردنی وابكه‌ن كه خه‌ڵه‌تاندن و فێڵ لێ كردنی ده‌نگده‌رانی تێدابێ یاخود شێوازی بریندار كردن یان ناوزڕاندن له رێكلامی هه‌ڵبژاردندا به‌كاربهێنن. حه‌وته‌م: خه‌رج كردنی پاره بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵی گشتی یان له‌بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یان له‌ماڵی وه‌قف یان له‌پاره‌ی پشتگیری ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌یه. هه‌شته‌م: نابێ هیچ حزبێك یان كۆمه‌ڵێك یان رێكخستنێك یان قه‌واره‌یه‌ك یان كه‌سه‌كان یان هه‌رلایه‌نێك شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌یه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافر دانان یان به‌خائین دانان به‌كاربهێنن. مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له‌مادده‌ی سی و شه‌شه‌م (دووباره) ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی په‌نجاو حه‌وته‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌یاننامه یان وێنه یان بڵاوكراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵبواسێت كه‌بۆ هه‌ڵواسین ته‌رخان كراوه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌مانگێك زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌پێچی حوكمی بڕگه‌كانی (چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م)ی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌ی كرد بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێ و، غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی كرد بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (500،000) هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ: 1- به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك یا ناوه‌كان یان سیفاتی قه‌ڵبی له‌خشته‌ی ده‌نگده‌ران تۆمار كرد یان به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دانه‌نێ. 2- ناوی خۆی یان ناوی جگه له‌خۆی به‌بێ بوونی مه‌رجی یاسایی پێویست تۆمار كرد و ده‌ركه‌وت كه به‌مه ده‌زانێ و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ناوێكی تۆمار نه‌كرد یان سڕییه‌وه. 3- له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆیدا و ده‌شیزانی كه‌ناوی پێچه‌وانه‌ی یاسا له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه یان مه‌رجه‌كانی یاسایی پێویست له‌به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ده‌ست داوه. 4- به ئه‌نقه‌ست به ناوی جگه له خۆی ده‌نگیدا. 5ـ نهێنی ده‌نگده‌ری به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی بڵاو كرده‌وه. 6ـ مافی خۆی له یه‌ك هه‌ڵبژاردندا له جارێك زیاتر به‌كارهێنا. 7ـ ویستی ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌واری گۆڕی و ناوێكی نووسی یا ئاماژه‌ی به نیشانه‌یه‌ك كرد كه مه‌به‌ستی ده‌نگده‌ر نییه یان كۆسپی خسته پێش هه‌ر ده‌نگده‌رێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێنێت. 8ـ له پتر له بازنه‌یه‌ك یان لیستێكی هه‌ڵبژاردن خۆی پاڵاوت. 9ـ له كاتی جوداكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا گزی ((تزویر)) كرد. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ. 1ـ به ئه‌نقه‌ست ده‌ست درێژی كرده سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان یا به‌رنامه‌كانیان كه له شوێنی تایبه‌تی هه‌ڵواسراون، بۆ حیسابی كه‌سێكی دیكه یان لایه‌نێكی دیاری كرا‌و به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌و پاڵێوراوه یان كارتێكردن له ره‌وتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. 2ـ كشانه‌وه‌ی پاڵێوراوێك یان زیاتری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند و ده‌شیزانی كه ئه‌و كاره راست نییه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی كارتێكردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران یان گۆڕینی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراو بۆ خۆی. 3ـ ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر هۆیه‌كانی رێكلامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی كه به یاسا رێی پێ دراوه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ چ جای به سڕینه‌وه یان به دڕین یان به شتی تر یان هه‌ر ده‌ستكارییه‌كی له‌م جۆره. پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات به ماوه‌یه‌ك سزاده‌درێ كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ: 1ـ هێزو هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ رێگرتن له ده‌نگده‌ر به‌كارهێنا تا نه‌توانێ به شێوه‌یه‌كی دیاركراو مافی خۆی له ده‌نگداندا به‌كاربهێنێ یان له ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌ی كرد. 2ـ گه‌ر شتێكی دا یان خستییه‌روو یان به‌ڵێنیدا سوودێك به ده‌نگده‌ر یان غه‌یری ئه‌و بگه‌یه‌نێت تاكو به شێوه‌یه‌كی دیاركراو ده‌نگ بدات یان له ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌ی بكات. 3ـ ئه‌گه‌ر سوودێكی قه‌بووڵ كرد یان بۆ خۆی داوای كرد یان بۆ غه‌یری خۆی، له‌وانه‌ی كه به خزمه‌تی گشتی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن راسپێدراون. 4ـ گه‌ر هه‌واڵی ناراستی له نێو ده‌نگده‌راندا له‌سه‌ر ره‌وشتی یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان یان ناو بانگی بڵاوكرده‌وه یان په‌خشی كرد به مه‌به‌ستی كارتێكردن له بیروڕای ده‌نگده‌ران له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا. 5ـ به چه‌كه‌وه یان به چه‌كێكی برینداركه‌ر به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه چووه ناو ئه‌و باره‌گایه‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان كراوه. 6ـ جنێویدا یان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست یان ده‌ست درێژی كرده سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. 7ـ تێكدانی سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان یان خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ. 8- دروشمه ئاینییه‌كان یان شوێنه‌كانی په‌رستتنی بۆ مه‌به‌سته‌كانی كاری حزبی یا ریكلامی هه‌ڵبژاردن به‌كار هێنا. شه‌شه‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت. 1- ده‌ستی به‌سه‌ر كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدان یاخود خشته‌كانی ده‌نگده‌راندا گرت یان شاردنیه‌وه یان نه‌یهێشتن یان له‌ناوی بردن یان تێكیدان یان دزینی یان به‌هه‌ر رێگایه‌ك له‌ڕێگاكان ئه‌نجامه‌كه‌یانی گۆڕی. 2- ئازادی هه‌ڵبژاردنی تێكدا یان له ڕێگای به‌كارهێنانی هێز یا هه‌ڕه‌شه‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی تێكدا. حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێك له‌تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردندا كردبێ و، ده‌قی له‌م یاسایه‌دا هاتبێ، ئه‌وا غه‌رامه‌یه‌كی دارایی لێ وه‌ردگیرێ كه بڕه‌كه‌ی (50،000،000) په‌نجا ملیۆن دیناره. هه‌شته‌م: قه‌واره‌ی سیاسی له‌و ده‌نگانه بێ به‌ش ده‌كرێ له‌و بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه‌یه‌كێك له‌تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دابێ كه ده‌قی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م) مادده‌ی (25)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌ر پێچی حوكمی بڕگه‌ی (هه‌شته‌م)ی مادده‌ی (25)ی ئه‌م یاسایه بكات. ئه‌وا به‌ند ده‌كرێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له (10) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له (25) بیست و پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ. ده‌یه‌م: هه‌ر حزبێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی میلیشیای چه‌كداری هه‌بێ له‌به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێ به‌ش ده‌كرێ. یازده‌یه‌م: هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌به‌شداربوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ژماردنی ده‌نگه‌كان بێ به‌ش ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان جگه له‌خۆی ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی داخست. دوازده‌م: هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه به‌ده‌ر له‌حوكمه‌كانی بنه‌ما گشتییه‌كان به‌سزای تاوانی ته‌واو سزا ده‌درێ. مادده‌ی پێنجه‌م: (مادده‌یه‌كی زیاده‌یه) یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له‌لیسته‌كه‌ی خۆی به‌گوێره‌ی ئه‌و ته‌رتیبه‌ی تێیدا هاتووه، جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌چاو ئه‌و لیستانه‌وه كه هاوبه‌ندییان نه‌كردووه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كورسییه‌كه‌ی له ده‌ستدا، ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له هه‌مان قه‌واره‌ی سیاسی كه هاوبه‌ندی له ناو لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌نددا كردووه جێی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه هی لیستێك بوو كه پاڵێوراوی نه‌مابێ، ئه‌وا كورسییه‌كه بۆ پاڵێوراوێكی دیكه له قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دیكه ته‌رخان ده‌كرێ كه كه‌مترین راده‌ی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ست هێناوه كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌ك پێویسته و، به پێچه‌وانه‌وه‌ش كورسییه‌كه به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه تایبه‌ت به ئافره‌ت بوو، مه‌رج نییه ئافره‌تێكی دیكه جێی بگرێته‌وه، مه‌گه‌ر له‌و باره‌دا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تاندا هه‌بێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمدا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سزاكانیان وردنین و له پێناو توندكردنی سزای تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن پاش روون بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانیان و له پێناو ئاسان كردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ راماڵینی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه رێگا له پاك و خاوێنی و روونیه‌تییه‌كه‌ی ده‌گرن، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا. تێبینی/ ئه‌م یاسایه به‌بریاری ژماره (9)ی سالی 2009 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچوێنرا عەدنان موفتـى ســـــەرۆكى پەرلەمـــانی کوردستان ـ عيراق