یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانیی كوردستانی عێراقی ژماره (1)ی ساڵی 1992
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 34
مێژووی بڕیار:14/12/1994
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 14/12/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1994
یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستانی عێراقی ژماره (1)ی ساڵی 1992
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی (44) له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 دوا هه‌مواركردنی به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه:
ئه‌گه‌ر یه‌ك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو پاڵێوراوێكی تری هه‌مان لیست كه له‌لایه‌ن خاوه‌نی لیسته‌كه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت جێگه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشوو ده‌گرێته‌وه، وه‌ك له بڕگه(2)ی مادده (37)ی ئه‌م قانونه‌دا هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانیئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی سێ یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژناه‌می ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق