به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2013 یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراقی ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو مادده‌ی یه‌كه‌م: (مادده‌ی دووه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی دووه‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌نگدانی نهێنیی راسته‌وخۆ به‌پێی سیسته‌می لیستی كراوه‌ی سنووردار ئه‌نجام ده‌درێت. مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌می دووباره)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی شه‌شه‌م (دووباره): یه‌كه‌م: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێته جێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (2)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژماره (11)ی ساڵی 2007، تاوه‌كو پێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كوردستان ـ عێراقدا. مادده‌ی سێیه‌م: (مادده‌ی حه‌ڤده‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (بیست و نۆیه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: له دوای دڵنیابوون له لێهاته‌یی ده‌نگده‌ر، له‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیه، پسووله‌ی ده‌نگدانی ڕاده‌ست ده‌كرێت و ناوی نیشانه ده‌كرێت و بۆ پێگه‌ی دیاریكراو بۆ ده‌نگدان رێنمایی ده‌كرێت. دووه‌م: ده‌نگده‌ر بۆی هه‌یه ناوی یه‌كێك له‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی له پسووله‌ی ده‌نگداندا نووسراون نیشانه‌بكات و ناوی یه‌كێك له پالێوراوانی هه‌مان قه‌واره نیشانه‌بكات یان ته‌نها قه‌واره سیاسیه‌كه نیشانه‌بكات. سێیه‌م: ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی خوێندنه‌وه‌و نووسین نازانێت بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پسووله‌ی ده‌نگدانه‌كه. چواره‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردن له ده‌نگداندا رێگه‌ی پێ‌نادرێت. مادده‌ی پێنجه‌م: (مادده‌ی سییه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی لێژنه‌ی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن پاراستنی رێككاریی له بنكه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، وه بۆی هه‌یه ته‌نها پشت ببه‌ستێت به پۆلیسی خۆجێیه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له هه‌رێمداو ئه‌و رێكارانه بگرێته‌به‌ر كه‌وا باش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستیان مسۆگه‌ر بكات. دووه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوه‌خۆو چه‌كداران بۆیان نیه بچنه نێو بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌سه‌ر داواكاری سه‌رۆكی لێژنه‌وه نه‌بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی (سی و پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سی و پێنجه‌م: لێژنه‌كانی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی كۆنووسی واژووكراو له لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه تایبه‌ته‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌گه‌ڵدا هاوپێچ ده‌كرێت و له زه‌رفێكی داخراوی مۆركراو به مۆره‌كه‌ی خۆی داده‌نرێت بۆ سپاردنی له لای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ، و دانه‌یه‌كی كۆنووسی كۆتایی كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی قه‌واره به‌شداربووه‌كانه‌وه واژووكراوه ده‌درێته قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن. مادده‌ی حه‌وته‌م: مادده‌ی (سی و شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: تێكڕای هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی خواره‌وه دیاری ده‌كرێت: 1- كۆی گشتی ده‌نگه دراوه دروسته‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له مادده‌ی (36 دووباره)ی ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان بۆكراوه دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌رخان كراوه بۆ ده‌رهێنانی تێكڕای هه‌ڵبژاردن بۆی. 2- ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌مێننه‌وه دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان پاش لێ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له (1)ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆكراوه، بۆ ده‌رهێنانی تێكڕای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و قه‌وارانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (36 دووباره)ی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه. دووه‌م: ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه‌وا هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك به‌ده‌ستیهێناوه به‌پێی ئه‌م میكانیزمه‌ی خواره‌وه دیاری ده‌كرێت: 1- دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك به‌ده‌ستیهێناون به‌سه‌ر تێكڕای هه‌ڵبژاردن، كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌رهێنراوه، بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی قه‌واره‌ی په‌یوه‌ندار به‌ده‌ستیهێناون. 2- له حاڵه‌تی ده‌ستنه‌كه‌وتنی تێكڕای هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هیچ قه‌واره‌یه‌كی كێبركێكار له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌ی له مادده‌ی (36 دووباره) ئاماژه‌یان بۆكراوه، ئه‌وا یه‌ك كورسی ده‌به‌خشرێته ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه‌وا زیاترین ده‌نگی له نێو پێكهاته‌كه‌دا هێناوه. سێیه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌ستكه‌وتنی ماوه‌ده‌نگ كه نه‌گاته تێكڕای هه‌ڵبژاردن به‌به‌تاڵی ده‌مێننه‌وه ده‌بێته هی ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه‌وا زۆرترین ماوه‌ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك. مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی (سی و حه‌وته‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ناوی پالێوراوانی قه‌واره‌كه دووباره ریزبه‌ند ده‌كرێنه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌ده‌ستیهێناوه‌و كورسیه‌كانیان پێ ده‌به‌خشرێت سه‌ره‌تا به‌وه‌ی به‌رزترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه تاوه‌كو دیاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كورسیانه‌ی قه‌واره‌كه به‌ده‌ستیهێناون. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌هاتنه‌كایه‌ی رێژه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئافره‌تان كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (22)ی یاساكه‌دا هاتووه، ئه‌وا ژماره‌ی پێویستی ئافره‌تان له نێوان ئه‌و براوانه‌ی له (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆكراوه به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه، پێش ده‌خرێن. سێیه‌م: 1- ده‌سته‌ی باڵا ئه‌و رێژه سه‌دییه‌ی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك به‌ده‌ستیهێناوه‌و ئه‌و كورسیانه‌ی په‌رله‌مانی كه بردویه‌تیه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت. 2- ده‌سته‌ی باڵا ناوی براوه‌كانی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق راده‌گه‌یه‌نێت. مادده‌ی نۆیه‌م: له حاڵه‌تی به‌تاڵمانی هه‌ر كورسیێك، ئه‌وا له لایه‌ن پالێوراوانی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی خاوه‌ن كورسیه‌كه‌یه پڕ ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به به‌خشینی به‌و پالێوراوه‌ی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، وه له حاڵه‌تی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان پالێوراواندا ئه‌وا پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه به‌تاڵه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌وله‌ویه‌تی ریزبه‌ندی ناوه‌كان له لیسته بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه ده‌بێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)و (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌ست و یه‌كه‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه. مادده‌ی یازده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی ده‌رچوواندنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان – عێراق هۆیه پێویستكاره‌كان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.