به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 47 ڕۆژی ده‌رهێنان: 21/11/2004 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه له دانیشتنی ژماره (54)ی رۆژی (20/11/2004)دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (47)ی ساڵی/ 2004 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له سه‌د و یازده ئه‌ندام پێك دێت). مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (مادده‌ی شه‌شه‌م: به‌پێی یاسایێ، هه‌یئه‌تێكی باڵای سه‌ربه‌خۆ، بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵسووڕاندنی چالاكییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا ،پێك ده‌هێنرێ. ئه‌م هه‌یئه‌ته لیسته‌كانی هه‌ڵبژێره‌ران ئاماده ده‌كاو، مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمدا دیارده‌كاو، ڕێنمایی پێویستیش بۆ ساناكردنی ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكان و ئه‌ندامانی لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌رده‌هێنێ). مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (هه‌یئه‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ كه سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق ده‌كا ،بۆی هه‌یه، شێوه و شێوازی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌كه ئیدارییه‌كاندا دیاربكا و، لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش پێك بهێنێ). مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی نۆیه‌م ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌چێته‌جێی مه‌ركه‌زگه‌لی هه‌ڵبژاردندا). مادده‌ی پێنجه‌م: (مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ). مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی دوازده له ياساكه هه‌موارده‌كرێ و ،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (له پازده ڕۆژه‌ی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان كاتێ خۆی به بڕیارێ، خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، واده‌ی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم دیارده‌كرێ و له ڕێگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا، به‌ر له‌و واده دیاركراوه، به ماوه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه له مانگێ كه‌متر نه‌بێ). مادده‌ی حه‌وته‌م: ماددەى پازدە هەموادەكرێ و،بەم شێوەى خوارەوە دةخوێندرێتەوە: (ليستى ناوەكانى دەنگدەران ، بۆ هةرێمى كوردستان ،بەپێى مەركەزەكانى هەڵبژاردن،ئاماد دەكرێن و بەپێى پيتى ئەبجەدى رێدەكرێ وپيشە وعينواو وبروار وشوێنى لە دايكبوونيانى تێدا دەنووسرێ،ئەگەر ئةوەش نەبوو، ئەوە ، لەو بارەدا هەيئەى باڵا بۆى هەيە،ڕێگایەكى ديكەى لە بار، بۆ وە دەست هێنانى ئەو مەبەستە بدۆزێتەوە) ماددەى هەشتەم: مادده‌ی شازده هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (هه‌یئه‌ی باڵا، دابه‌شكردنی لیسته‌كان به‌سه‌ر مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، له هه‌رێمدا، ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و، به له‌وحه‌گه‌لێكدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده ده‌كرێن چه‌سپ ده‌كرێن تا هاووڵاتییان بتوانن هه‌ر هیچ نه‌بێ پێش پازده ڕۆژ له واده‌ی ده‌نگدان لیسته‌كان ببینن، به مه‌رجێكیش مۆری هه‌یئه‌ی باڵایان لێ درابێ و برواری ئیعلانكردنه‌كه‌ی پێوه دیاربێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ده‌قی مادده‌ی پازده). مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی هه‌ژده هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (2- داواكه، له‌گه‌ڵ ڕای لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پێوه‌ندیداری هه‌ڵبژاردن، پێشكه‌ش به هه‌یئه‌ی باڵا ده‌كرێ و هه‌یئه‌ی باڵاش له ماوه‌یه‌كدا له سێ ڕۆژ نه‌ترازێ – كه له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – سه‌یری ده‌كا و یه‌كلای ده‌كاته‌وه). مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی بیست و دووی یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (هه‌ر حیزبێ، یان هه‌ر گروپێ له كوردستاندا، بۆی هه‌یه لیستێكی تایبه‌ت به خۆی پێشكه‌ش بكات، ناوی پاڵێوراوه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی كوردستانی عیراقدا تێدابێت به مه‌رجێ ڕێژه‌یه‌ك ئافره‌تیان تێدابێ له (25%) كه‌متر نه‌بێ و ناوی پاڵێوراوه‌كانیش به جۆرێ ڕیزكرابێ كه له كه‌میی، ناوی یه‌ك پاڵێوراوی ئافره‌ت له‌ناو چوار ناواندا هه‌بێ و له‌ناو چوار ناوه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ليستةكشدا ناوه‌كان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕیزده‌كرێن تا كۆتایی لیسته‌كه به مه‌رجێكیش هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له چوار پاڵێوراو كه‌متر نه‌بێ). مادده‌ی یازده: هه‌ردوو بڕگه (2، 3) له مادده‌ی بیست و سێ هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (2- خۆپاڵێو، بۆی هه‌یه له دادگای پێداچوونه‌وه(التمییز)ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاری هه‌یئه‌ی باڵا بدات له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. 3- دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی بنبڕ ده‌رباره‌ی ئه‌و تانه‌یه له ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌رده‌هێنێ). مادده‌ی دوازده: مادده‌ی بیست و چوار هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری یاسا‌و پێڕۆی گشتی و ئادابدا، سه‌ربه‌سته، به مه‌رجێ هه‌یئه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌لی چونیه‌ك بۆ هه‌موو لیسته ركابه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكا). مادده‌ی سیازده: مادده‌ی بیست و هه‌شت هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (مادده‌ی بیست و هه‌شت: هه‌یئه‌ی باڵا كارته‌كانی هه‌ڵبژاردن له چاپ ده‌داو سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده ده‌كا). مادده‌ی چوارده: مادده‌ی سی و پێنج هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (مادده‌ی سی و پێنج: لیژنه‌گه‌لی مه‌ركه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان لةرِةشنووسطةليَكدا به ئیمزای خۆی رێك ده‌خات و هاوپێچ گشت به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به بزاڤی هه‌ڵبژاردنیان له‌گه‌ڵدا داده‌نێ و له‌ناو زه‌رفێكی داخراوی مۆركراو به مۆری خۆی به هه‌یئه‌ی باڵا ده‌سپێرێ). مادده‌ی پازده: بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی سی و شه‌ش هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (3- ئه‌گه‌ر حزبێ له‌ناو كۆمه‌ڵه حزبێكدا كه هه‌موویان به‌ناوی یه‌ك نه‌ته‌وه‌وه ركابه‌ری ده‌كه‌ن (توركمان، كلدان، ئاشوری، ئه‌رمه‌نی، عاره‌ب) مامناوه‌ندیی (معدل) هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كام حزب له حزبه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه زۆرترین ده‌نگی هێنابێ كورسییه‌كی ده‌درێتێ). مادده‌ی شازده: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی سی و حه‌وت هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (2- هه‌یئه‌ی باڵا، پاش دابه‌شكردنی كورسییه براوه‌كانی هه‌ر لیستێ به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كانی ئه‌و لیسته‌دا، به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌تی زنجیره‌ی ناوه‌كانی پاڵێوراوانی لیسته‌كه، ئه‌وجا ناوی ئه‌وانه ڕاده‌گه‌یێنێ كه ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراقیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ش پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه چۆله‌كانی لیستی هه‌ڵبژاردن به‌پێی زنجیره‌ی ناوه‌كانی لیسته‌كه ده‌بێ و ناشێ لایه‌نی خاوه‌ن لیسته‌كه‌ش كورسی له هیچ پاڵێوراوێكی خۆی بكێشێته‌وه به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ). مادده‌ی حه‌ڤده: مادده‌ی چل و چوار ئیلغا ده‌كرێ. مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر ده‌روازه‌ی حه‌وته‌می حوكمه تاك و ته‌راكان (المتفرقه): كۆمیساریه‌تی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، بۆ سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق و به‌ڕێوه‌بردنیشی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه جێگای هه‌یئه‌ی باڵا ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی نۆزده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی بیست: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراق