به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان ـ عێراق له دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره (2)ی ڕۆژی 25/3/2009 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:-
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2009
یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق
ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: (په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق)، ده‌گرێته‌وه كه له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا هاتووه.
دووه‌م: گشت ئه‌و زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌م یاسایه‌و ئه‌و یاسایانه‌دا هاتوون كه له هه‌رێمدا كاریان پێده‌كرێ، هه‌موار ده‌كرێن به جورێ كه رێك بكه‌وێ له‌گه‌لأ ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی له‌بڕگه (یه‌كه‌می) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م:
ماده‌ی چوارده‌م له یاساكه پووچه‌لأ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌یسێیه‌م:
بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی (بیست ویه‌ك) ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
"2ـ شیاوی ته‌واو بێت (كامل الاهلیه) و بیست و پێنج ساڵی له ته‌مه‌ن ته‌واو كردبێت."
مادده‌ی چواره‌م:
بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (بیست و دوو ) ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له كوردستانی ـ عیراق بۆی هه‌یه لیستێكی تایبه‌ت به خۆی پێشكه‌ش بكات كه ناوی پالێوراوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان- عیراق تیابێ، به‌مه‌رجێ رێژه‌ی ژن له 30% كه‌متر نه‌بێ وزنجیره‌ی ناوه‌كان به جۆرێ رێك بخا ئه‌م رێژه‌یه‌ی ژنان ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌مه‌رجێ ژماره‌ی پالێوراوان له‌هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له سێ كه‌متر نه‌بێت."
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی (چل و شه‌شه‌م) ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:
په‌رله‌مان یه‌كه‌مین دانیشتنی له‌ماوه‌ی (ده) رۆژدا دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی بۆ بانگهێشت كردنی سازده‌دا و له‌كاتی ده‌رنه‌چوونی بانگهێشته‌كه بۆی، ئه‌وا له رۆژی دوای كۆتایی ئه‌م ماوه‌یه كۆده‌بێته‌وه.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی (چل و نۆیه‌م) ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێندرێـته‌وه:
یه‌كه‌م: په‌رله‌مان له‌دانیشتنی یه‌كه‌می دا واده‌ی ده‌وره‌كانی به‌ستنی ده‌ست نیشان ده‌كات، به‌مه‌رجێ ساڵانه له دوو ده‌وره كه‌متر نه‌بێ.
دووه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان چه‌ند ئه‌ندامێك ژماره‌یان له سێیه‌كی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ بۆیان هه‌یه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی و كۆبوونه‌كه ته‌نیا سه‌یری ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات كه له بانگهێشته‌كه‌دا دیار كراون.
سێیه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بانگهێشت بۆ به‌ستنی دانیشتنێكی نائاسایی بكات، له كاتی پێویستدا.
چواره‌م: ئه‌و خوله‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌خرێته روو له په‌رله‌مان تاكو په‌سه‌ند نه‌كرێت كۆتایی پێ نایه‌ت.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌می زێده‌كراو به سێیه‌م هه‌مواركردنی یاساكه هه‌موارده‌كرێ وده‌بێته (مادده‌ی شازده-دووباره) وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
مادده‌ی شه‌شه‌م (دووباره):
یه‌كه‌م: (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی شوێنی (ده‌سته‌ی باڵا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق) ده‌گرێته‌وه، كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌لبژاردنی سێ یه‌می په‌رله‌مان وبه‌رێوه‌بردنی، به‌پێ ی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی(2) یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ژماره (11)ی ساڵی 2007.
دووه‌م: كۆمسیۆنی باڵا بۆی هه‌یه ئه‌و په‌یڕه‌وو رێنماییه تایبه‌تیانه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق جێبه‌جێ بكا به‌جۆرێ ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ل حوكمه‌كانی له‌م یاسایه‌دا هاتووه."
سێیه‌م: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌روانێته ئه‌و ناكۆكی و ناره‌زاییانه كه‌له‌كاتی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان روویانداوه.
چواره‌م: ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق پێكدێت له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو (غیر متفرغ) بۆ روانین له‌و تانوتانه‌ی كه‌بۆی ره‌وانه كراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود كه‌سه‌كان یان قه‌واره زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆن و ئه‌و بڕیارانه‌شی بنبڕ ده‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م مادده‌یه بۆ یاساكه زێده ده‌كرێ و بۆی ده‌بێته مادده‌ی (سی وشه‌ش/دووباره):
" مادده‌ی سی وشه‌شه‌م: ( دووباره)
یه‌كه‌م: پێنج كورسی ته‌رخان ده‌كرێ بۆ كلدان سریان ئاشووری كه پالێوراوانی ئه‌و پێكهاتانه كێبڕكیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دووه‌م: پێنج كورسی ته‌رخان ده‌كرێ بۆ توركمان كه پالێوراوانی ئه‌و پێكهاته‌یه كێبڕكیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌رمه‌ن كه پالێوراوانی ئه‌و پێكهاته‌یه كێبڕكیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
چواره‌م: ده‌نگده‌رانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی باسكران پاڵێوراوی پێكهاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م مادده‌یه بۆ یاساكه زێده ده‌كرێ و بۆی ده‌بێته مادده‌ی (پازده‌م/دووباره):
"مادده‌ی پازده‌م: (دووباره)
ده‌سته‌واژه‌ی (توماری ده‌نگده‌ران) شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنه‌كی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبێت."
مادده‌ی ده‌یه‌م:
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێن له‌ده‌ره‌وه‌یدا مافی به‌شداری كردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراقدا هه‌یه.
مادده‌ی یازده‌م:
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ پاسه‌وانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و سوپا‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان و چاكسازییه‌كان و نه‌خۆشه‌كان و به‌ندكراوه‌كان له‌بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تایبه‌تمه‌ند ده‌ستنیشان ده‌كات به‌مه‌رجی به‌ر چل و هه‌شت كاتژمێر له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێ.
مادده‌ی دوازده‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێزده‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی (25/3/2009)وه جێبه‌جێ ده‌كرێت ء له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عێراق