به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق ژماره‌ی ده‌ركرده: 1 ڕۆژی ده‌ركرده : 8 /6/ 2005 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی ٍكوردستان- عیراق، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (3) ی رۆژی 7/6/2005 دا ده‌نگی پێداوه‌و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه به بڕگه (3)ی مادده‌ی (2)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێماندراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره(1)ی ساڵی/2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق به‌شی یه‌كه‌م حوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردســـــتان – عیراق ســــــه‌رۆكێكی ده‌بێت به (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ) ناو ده‌برێ،كه سه‌رۆكی باڵای راپه‌ڕاندنیشه له هه‌رێمدا. مادده‌ی دووه‌م: هاوڵاتیانی كوردستان – عیراق، به ده‌نگدانێكی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ، سه‌رۆكێ بۆ هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرن كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ئاستی ده‌ره‌وه‌ش نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كا و، به ناویانه‌وه ده‌دوێت و، هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌ســـه‌ڵاته فیدرالیه‌كان و ده‌ســــه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمدا ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: (ویلایه‌تی) سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چوار ساڵه‌و، ده‌شێ بۆ جاری دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له كاتوساتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراقدا ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه پێچه‌وانه نه‌بێ و، له‌و ماوه‌یه كه‌م نه‌كاته‌وه كه بۆی دیاركراوه. به‌شی دووه‌م مه‌رجه‌كانی پاڵێوراو و هه‌ڵبژێر مادده‌ی پێنجه‌م: مه‌رجه پاڵێوراو: 1-ته‌مه‌نی له كاتی هه‌ڵبژاردندا له(40) چل ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2-هاووڵاتی و نیشته‌جێی كوردستان ـ عیراق بێت. 3-له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ هه‌ڵبژێر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا هاتوون. به‌شی سێیه‌م پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردن مادده‌ی حه‌فته‌م: 1- داوای خۆپاڵاوتن، لانی كه‌م، پێش(30)سی رۆژ له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق، پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق ده‌كرێ. 2-ده‌بێ ده‌ســته‌ی باڵا، داوای خۆپاڵاوتنه‌كه به بنبِری یه‌كلا بكاته‌وه‌و، له ماوه‌ی(4)چوار رۆژدا - له پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه- بڵاوی بكاته‌وه. 3- پاڵێوراو مافی خۆیه‌تی، له‌ماوه‌ی(7)حه‌وت رۆژدا- له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاڕی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌یه‌وه- له‌به‌ر ده‌می دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستاندا ناڕه‌زایی خۆی نیشان بدات. 4-دادگا له ماوه‌ی(2) دوو رۆژ، له پێشكه‌شكرنی ناڕه‌زاییه‌كه‌وه، بڕیارێكی بنبڕی له‌سه‌ر ده‌رده‌كاو بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و، پاڵێوراوه‌كه‌ش له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه به پێڕاگه‌یه‌ندراو داده‌ندرێ. 5-ده‌سته‌ی باڵا لانی كه‌م (15) پازده رۆژ به‌ر له‌واده‌ی رۆژی هه‌لبژاردن، ناوی پاڵێوراوان راده‌گه‌ێینێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌و پالێوراوه‌ی زۆرینه‌ی ساده‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێ، به براوه داده‌ندرێ. به‌شی چواره‌م ئه‌ركوفرمان وده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم، دوای هه‌ڵبژاردن و، پێش ده‌ســـتبه‌كاربوونی له ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیدا، له ماوه‌ی (7)حه‌وت رۆژدا -له رۆژی هه‌ڵبژاردنیه‌وه- ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه له‌به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراقدا ده‌خوات: (سوێند بێ به خوای مه‌زن، پارێزگاری له مافه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كان و یه‌كڕیزی وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و ئه‌ركوفرمانه‌كانم به دروســتی و دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌م). مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م ئه‌ركوفرمان و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م:ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم دایان ده‌نێت، ســـه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی (10)ده رۆژ دا له رۆژی دانانیه‌وه ده‌ریان ده‌چوێنێ و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه (تانه) له كۆی یاساكه یان له به‌شێكی بدات و، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی بكاته‌وه تا چاوی پێدابخشێنێته‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاری ئه‌نجومه‌ن بنبڕه. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، یان ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆتایی هاتبێ، سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 15 پازده رۆژدا فه‌رمانێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌رده‌چوێنێ. سێیه‌م: له ماوه‌ی (10)ده رۆژدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، فه‌رمانی بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم بۆ خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چوێنێ و، ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بۆ ده‌رنه‌كرا، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن، له خۆیه‌وه، له رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه. چواره‌م:له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، به‌فه‌رمانێ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه: 1- ئه‌گه‌ر پتر له نیوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. 2- ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (45) چل و پێنج رۆژدا له بانگهێشت كردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان به ده‌ست نه‌هات. 3- ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن متمانه‌ی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له سێ پێكهاته‌ی وه‌زاری جیاوازی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دا نه‌دا . 4- ئه‌گه‌ر ســیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن گۆڕاو، خولی هه‌ڵبژاردنیش، (6) مانگ یان كه‌متری مابوو. پێنجه‌م: كاتێ هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی، یان ئاسایشی گشتی هه‌رێم، یان داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی بكه‌ونه مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆوه، هه‌ره‌شه له بوونی بكا‌و، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیش نه‌توانێ كۆببێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم دوای راوێژ‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی نیشتمانی وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا بڕیارگه‌لێ ده‌رده‌چوێنێ هێزی یاسایان هه‌یه به به‌مه‌رجێ ئه‌و بڕیارانه، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمدا بخرێنه به‌رده‌می. خۆ ئه‌گه‌ر هاتو نه‌خرانه به‌رده‌می، یان خرانه به‌رده‌می و ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی نه‌كردن، ئه‌وا، له‌و باره‌دا سیفه‌تی یاساییان نامێنێ. شه‌شه‌م: لێبوردنی تایبه‌ت له به‌ندكراوان، به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: په‌سه‌ند كردنی حوكمی له سێداره دان، یان سووك كردنی بۆ به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا. هه‌شته‌م:جاڕدانی باری نائاسایی به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت. نۆیه‌م:له‌كاتی پێویستدا بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناچاری وگفتوگۆكردنی پرسگه‌لێكی دیاركراو كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌كا. ده‌یه‌م:له كاتی پێویستداو، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم، رێگه‌ده‌دات به هێزه چه‌كداره‌كانی فیدراڵ بێنه ناو هه‌رێمه‌وه. یازده‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه، به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بنێرێ. دوازده‌م: دوای ناونانی سه‌رۆكی وه‌زیران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراقه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم داوای لێ ده‌كا، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا- له رۆژی داوا كردنه‌كه‌وه، پێك بهێنێ. سیازده‌م: كاتێ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیر له متمانه ده‌خات، سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی قبوڵكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌رده‌چوێنێ. چوارده‌م:فه‌رمانی قبوڵكردنی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیر ده‌رده‌چوێنێ و، دا‌واشیان لێ ده‌كا له ئه‌ركوفرمانی خۆیاندا به‌رده‌وام بن تا وه‌زاره‌تی نوێ پێك ده‌هێنرێ. پازده‌م:دامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری په‌یوه‌ندیدارو ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. شازده‌م: دامه‌زراندنی دادوه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئیددیعای گشتی دوای پاڵاوتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه. حه‌ڤده‌م: به‌خشینی روتبه‌ی سه‌ربازی به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ركردن و خانه‌نشینیشیان به‌پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان. هه‌ژده‌م: به‌خشینی نیشان و مه‌دالیا به‌پێی یاسا. ماده‌ی یازده‌م: مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی یاسا دیار ده‌كرێ. مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێ و، پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا دیار ده‌كرێت. مادده‌ی سیازده‌م: 1ـ سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانداری گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه. 2ـ سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێك بۆ فه‌رمانداری گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق داده‌مه‌زرێنێ تا له ئه‌ركوفرمانه‌كانیدا له‌م رووه‌وه یاریده‌ی بدا‌و، له دیارنه‌بوونیدا جێگای بگرێته‌وه. مادده‌ی چوارده‌م: له حاڵه‌تی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمدا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له جیاتی ئه‌و، ئه‌ركوفرمانه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. مادده‌ی پازده‌م : ئه‌گه‌ر پله‌وپایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، چۆلأ بوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق ئه‌ركوفرمانه‌كانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ تا له ماوه‌ی(60) شه‌ست رۆژ دا- له رۆژی چۆڵ بوونی پله‌وپایه‌كه‌وه- سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ. مادده‌ی شازده‌م : ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، به‌بریارێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق كۆتایی پێ ده‌هێندرێ: 1- ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی داوای ئه‌وه بكات. 2- نه‌توانێ، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئه‌ركو فرمانه‌كانی هه‌ڵسووڕێنێ. 3- به‌لای كه‌مه‌وه( )ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عیراق، له ده‌نگدانێكی نهێنیدا، له متمانه‌ی بخه‌ن. به‌شی پێنجه‌م حوكمه گواستنه‌وه‌ییه‌كان مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م : به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه: سه‌رۆكی هه‌رێم، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراقه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ (ویلایه‌تی)یه‌كه‌م. مادده‌ی هه‌ژده‌م: یاسای ژماره(2)ی ساڵی 1992(یاسای هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی) و، یاسای ژماره(10)ساڵی 1997ی هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی نۆزده‌م: پێویســته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ن. مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان رشاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق هۆی دانانی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی‌دا سه‌رۆكێك هه‌یه یه‌كێتی گه‌ل و ووڵات به‌رجه‌سته ده‌كات و به‌ناوی ئه‌وه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌دوێت و وه‌ك سه‌رۆكی باڵای راپه‌ڕاندن چاودێریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كات و پاڵپشتێكی سه‌ره‌كی یه بۆ سه‌قامگیری باری سیاسی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه باری ناوخۆی پێشوو له كوردستاندا ڕێك و له‌بار نه‌بوو، بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ((ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی)) به‌پێی یاســــای ژماره(2) ی ساڵی (1992)، كه ئێستا به پایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ناو ده‌برێ، دوا جار پێویستی كرد به یاسای ژماره(10) ی ساڵی (1997) ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه گرنگانه‌ش كه له عیراقدا ڕوویاندا له ئه‌نجامی ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام حوسێنی دیكتاتۆر‌و ده‌رچواندنی ((یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه))كه سیسته‌می فیدرالی بۆ عیراق چه‌سپاندو، سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له عێراقدا كه بووه هۆی پێكهێنانی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژێردراوی عیراق و به‌شداری كردنی كورد له ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه‌كاندا تا ده‌گاته سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو پێویست ده‌كات هه‌ڵوێست و تواناكان یه‌ك بخرێن بۆ به‌دیهێنانی ویسته‌كانی گه‌لی كوردستان- عیراق له ئازادی و دیموكراسی و فیدرالی دا، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا.