به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (4)ی رۆژی 29/10/2017 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له حوكمی مادده‌ی یه‌كه‌م و مادده‌ی دووه‌م و، هه‌روه‌ها بڕگه‌كانی (دووه‌م، شه‌شه‌م، ده‌یه‌م، یازده‌م، پازده‌م، هه‌ژده‌م، نۆزده‌م) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. دووه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (چواره‌م، پێنجه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و حه‌ڤده‌م) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. سێیه‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م/ 2، چوارده‌م) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت. چواره‌م: پیاده‌كردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له بڕگه‌كانی (سێیه‌م، دوازده‌م، سێزده‌م، شازده‌م) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. مادده‌ی دووه‌م: دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كارو ئه‌ركه كارگێڕی و داراییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: جگه له‌و ماددانه‌ی كه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه كاركردن به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو راده‌گیرێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. دووه‌م: ئه‌م یاسایه به‌ركار ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. مادده‌ی چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی (7) رۆژ له به‌رواری په‌سند كردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چووێندرێت و، له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. یوسف محمد صادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و، ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رده‌وام بوونی له پۆسته‌كه‌یدا و، به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی چواره‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراودا هاتووه كه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له كات و ساتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌ر نه‌بوونی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی بۆشایی یاسایی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.