به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 13/5/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2014
یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی (دوازده‌یه‌م) له مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
پاش ناونانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (30) رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
كار به هیچ ده‌ق و یاسایه‌كی دیكه ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
یوسف محمد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق
هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه
به‌مه‌به‌ستی گونجاندن له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی، دیموكراتیی په‌رله‌مانی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.