به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق
پشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌ســه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (24/1/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاســـایه‌ی خواره‌وه دابنێت:
یاسای ژماره (2) بۆ ساڵی 2006
یاسای هه‌موار كردنی یه‌كه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
ماده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره(1) بۆ ساڵی 2005 هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
1- هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌رۆكێكی ده‌بێت پێ ی ده‌وترێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وخۆی سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
2- سه‌رۆكی هه‌رێم جێگرێكی ده‌بێت هاوكاری ده‌كات له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی دا جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێـته‌وه و هه‌رخۆشی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
3- سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ندێك له ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی خۆی ده‌دات.
ماده‌ی دووه‌م:
بڕگه‌ی ( دوازده‌م) له‌مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌موارده‌كرێت وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
( دووای ده‌ستنیشانكردنیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان سه‌ره‌ك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی راده‌سپێرێت به پێكهێنانی وه‌زاره‌ت ئه‌ویش له‌ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی راسپاردنه‌كه‌یانه‌وه)
ماده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی ( یازده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه.
( مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی به‌یاسا دیار ده‌كرێت).
ماده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
ماده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی چوارده‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ماده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان ره‌شاد موفتی
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان- عیراق