به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سـه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســــــایی په‌رله‌مانتاران، ئه‌نجومه‌نی نیشـــــــــتمانیی كوردســـــــــتان - عیراق له دانیشــــــتنی ژمـــــــاره (28)ی رۆژی 17/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره/ ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی/ژماره(87)ی ساڵی1979 ی هه‌مواركراو له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌وه‌ستێنرێت. مادده‌ی دووه‌م: كاربه حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره‌ی / ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، كه‌له هه‌رێمدا به‌ركاره، سه‌باره‌ت به‌م خانووبه‌رانه‌ی كه بۆ نیشته‌نی به‌كرێ دراون، به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چوارساڵ له رۆژی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، و دوای به‌سه‌ر چوونی ئه‌و ماوه‌یه، ده‌كه‌ونه ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی /ژماره (40)ی ساڵی1951 ی هه‌مواركراو. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بۆمه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌جێیوون، دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، مۆرده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێركاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951ی هه‌مواركراو. دووه‌م: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و خانوبه‌ره‌ی كه بۆ غه‌یری مه‌به‌ستی نیشته‌نی به‌كرێ دراون و به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه درێژ ده‌كرێنه‌وه و، پاش كۆتایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، كرێیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر كاری حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره (40)ی ساڵی 1951 ی هه‌مواركراو. مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی مادده‌ی ( چواره‌م)ی یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا له‌كار ده‌خرێن و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه جێیان ده‌گرنه‌وه: یه‌كه‌م: نابێ ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆرده‌كرێن، له‌م رێژانه‌ی خواره‌وه زێتربن: 1/ (4%) چوار له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی بۆ نیشته‌نی ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كرێ ده‌درێن. 2/ (6%) شه‌ش له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه ژوور،ژوور، بۆنیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. 3/ (8%) هه‌شت له‌سه‌دی به‌های گشتی ئه‌و خانوبه‌ره یان ئه‌و شوققانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی غه‌یری نیشته‌نی به‌كرێ ده‌درێن. دووه‌م: كرێی ساڵانه‌ی ئه‌و خانوبه‌رانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه مۆركراون، به‌پێی ڕێژه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هه‌موار ده‌كرێت. سێیه‌م: مه‌به‌ست له‌به‌های گشتی خانوبه‌ره له‌م یاسایه‌دا كۆی به‌های زه‌ویه‌كه‌و بینایه‌كه‌یه له‌وكاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یخه‌ملێنێ. مادده‌ی پێنجه‌م: بڕیاری ژماره(32) له 6/2/2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقه‌وه ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێـت. مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره سمیی ( وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌رێمدا بخرێـته سه‌ر بارێكی گونجاو بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یاساكاریه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و له‌پێناو به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی گرێبه‌ستی به‌كرێداندا به‌چاوێكی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسانی و ره‌چاوكردنی هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا و هاندانی بزاڤی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بواری نیشته‌جێبوون و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تبیش بۆ هاوبه‌شیكردنی له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوون، ئه‌م یاسایه دانرا.