یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی2012 یاسای راگرتنی كار كردن به‌ یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق

ژمارەی یاسا : 6
ساڵی دەرچوون : 2012
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق

پاڵپشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو و، به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه‌ روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره‌ (24)دا كه‌ رۆژی 11/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: 


یاسای ژماره‌ (6)ی ساڵی2012
یاسای راگرتنی كار كردن به‌ یاسای به‌كرێدانی 
خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
كارنه‌كردن به‌ حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره‌ (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر له‌ رۆژی 15/7/2012ه‌وه‌. 
مادده‌ی دووه‌م:
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 
مادده‌ی سێیه‌م: 
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێ و له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


                                                           د.ارسلان بایز اسماعیل
                                                سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق