به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (33)ی رۆژی 19/6/2013 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2013
یاسای راگرتنی كار كردن به یاسای به‌كرێدانی
خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
كارنه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی ژماره (9)ی ساڵی 2008 درێژ ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو 15/7/2015.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د.ارسلان بایز اسماعیل
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق