به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 )له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 1/12/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2010
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره(9)ی ساڵی 2008
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی به‌كرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه.
دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوونی
له پێناوی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچی و پێدانی ماوه‌یه‌كی تر به هه‌ردوولا بۆ ئاگا‌داربوو‌نیان له‌باره یاساییه نوێكانی به‌كرێدراو تا كاروباری خۆیان رێك بخه‌ن و ماوه‌یه‌كی ته‌واو به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی له‌م بواره‌دا بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.