به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 16/6/2015 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2015
یاسای ڕاگرتنی كاركردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008
له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق
مادده‌ی (1):
كار نه‌كردن به حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (9)ی ساڵی 2008 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق درێژ ده‌كرێته‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا رۆژی 15/7/2016.
مادده‌ی (2):
بڕیاری ژماره (220)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وشێته‌وه.
مادده‌ی (3):
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (4):
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
یوسف محمد صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن
تا كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌كرێدان و، ده‌ركردنی یاسایه‌كی گشتگیر كه سه‌رجه‌می یاسا و بڕیاره‌كانی ئه‌م بواره له‌خۆ بگرێت، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.