یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 21 مێژووی بڕیار 27/3/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی / /1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (9) ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. 4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ. 1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی هه‌ریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وه‌زالاه‌ت. 2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان . 3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی. 4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا. 5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا. 6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا. 7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییه‌ت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم. مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا. 3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. 5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم. 6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری. 7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ. 9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتیی یه گشتیانه پێك دێ: 1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ. ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی. ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری. د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون. 2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا. ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا. د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با. ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان. ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن. 4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا. ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا. 5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. 6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: 1-ئه‌رك و تایبه‌تكاری و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ دابمه‌زرێنێ یا بیانخانه پاڵ یه‌كتر. مادده‌ی شه‌شه‌م: گشت ماف و ماڵ و موڵكی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌وه و به‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حوكمی ناوخۆییه‌وه له مه‌ڵبه‌ندده به‌سترابوونه‌وه یا پێوه‌ی به‌سترانه‌وه ده‌بنه هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق