یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 29
رۆژی بڕیار: 21/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/10/1997دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد.
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1997
یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق
ژماره (9)ی ساڵی 1993
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌مه ده‌خرَیته سه‌ر كۆتایی مادده‌ی چواره‌م و ده‌بێته بڕگه (و)ی ئه‌م مادده‌یه به‌م شێوه‌یه:
(و): كۆلێژی پۆلیس: به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی (راگری كۆلێژ) به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پله‌كه‌شی له عه‌قید نزم تر نه‌بێ و بروانامه‌ی هه‌ردوو كۆلێژی پۆلیس و یاسای هه‌بێ، ئیش و كاره‌كانی ئه‌م كۆلێژه به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق