یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای گەورەو میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 5
رۆژی ده‌رهێنان: 6/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (5/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2001
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993)ی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
به‌رێوه‌به‌رییه‌کی گشتی نوێ به ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ) سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌مه‌زرێ، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا روتبه‌كه‌ی لە روتبەی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:
1- به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه له مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (9)ی ساڵی (١٩٩٣)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه، ده‌بێ به بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه.
2- به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، له به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق