به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق
به‌ناوی گه‌له‌وه
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی 18/5/2009ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:
یاسای ژماره (6) ی ساڵی 2009
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم.
چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ناخۆ.
پێنجه‌م: یه‌كه‌ی كارگێڕیی: (پارێزگا ـ قه‌زا ـ ناحیه).
شه‌شه‌م: هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: (پۆلیس ـ هاتوچۆ ـ گه‌شت و وڵاتنامه ـ به‌رگریی شارستانی).
ئامانج وئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ
یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی.
دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی.
سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا.
چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی.
پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه.
شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا.
حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.
پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:
یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا.
دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت:
1- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
2- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی.
سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن.
سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن.
شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم:
پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ.
حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت:
1- له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت:
أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.
ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن.
د- به‌رٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.
ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن.
2- ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ.
3- وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست.
4- ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ.
5- بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن.
هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ:
1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی.
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون.
5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات.
6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان.
7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.
8- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی).
نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ:
فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ:
1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان.
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان.
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی.
5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان.
6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان.
7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان.
ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی:
فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ:
1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان.
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.
5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان.
6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.
7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت:
فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ.
دوازده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی:
فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ.
سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی:
كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات.
چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:
ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن.
پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی:
فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی.
شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس:
1- به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ:
أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل.
ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.
ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری.
و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.
ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون.
ح- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن.
ط- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت.
2- هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ:
أـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان.
بـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا.
جـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم.
دـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا.
هـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت.
وـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا.
زـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس.
حـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان.
طـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا.
حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامه‌ی گشتی:
1- ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌نی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه --------پێكدێ:
أـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه.
بـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان.
جـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه.
دـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی.
هـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
وـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی.
زـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری.
حـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری.
طـ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار.
2- ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ:
أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا.
ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا.
هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ:
1- ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه ----------پێكدێ:
أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی.
ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی.
د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی.
ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی.
و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری.
ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار.
ح- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ.
نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:
ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون.
بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ:
به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ.
بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان:
راسته‌وخۆ به وه‌زیرَه‌وه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ.
بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس:
(عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق