یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار:16 مێژووی بڕیار 8/3/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6) ساڵی 1993 یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شی یه‌كه‌م وشه و ئه‌ركه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زیر: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم. 3-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی. 4-ده‌زگای شاره‌وانی: گشت شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 5-شاره‌وانی: ده‌زگایه‌كی ناوخۆییه كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری یانه‌یه كه له‌م یاسایه‌وه هه‌ر یاسایه‌كی تردا هه‌ن به هاووڵاتییان له سنوری شاره‌وانییه دیاركراوه‌كه‌دا. 6-سه‌رۆكی شاره‌وانی: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی. 7-داهاتی شاره‌وانی: ئه‌و پاره و پووله‌ی به پێی حوكمی یاسا مافی وه‌رگرتنی وه‌ك باج دراوه‌تێو قازانجی پرۆژه‌كانی و داهاتی ماڵه گوازراوو نه‌گوازراوه‌كانی كه ده‌چنه خه‌زێنه‌كه‌وه. 8-دام و ده‌زگا گشتییه‌كان: وه‌ك خسته‌خانه‌و (مستوصف)و مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و قوتابخانه‌و كتێبخانه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی شاره‌وانی و پرۆژه‌كانی ئه‌وانی تر. 9-شه‌قام: شه‌قام جاده گشتی یه سه‌ره‌كی و لقیه‌كان و جاده تایبه‌تییه‌كان و شوسته‌و مه‌یدانه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌ركی ده‌زگای شاره‌وانی پێششكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتییه له ناوچه‌یه‌كی دیاركراوی سنوورداردا. مادده‌ی سێیه‌م: شاره‌وانی به‌و مانایه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی یه ئه‌م مافانه هه‌یه. 1-مافه‌كانی خۆی به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان وه‌رده‌گرێ. 2-باج (ره‌سم)ە كرێ به پێی حوكمی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌سێنێ. 3-ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بواری جێبه‌جێ كردنی خزمه‌تگوزاری و فه‌رمانه‌كان بۆ ده‌ره‌خسێنن به پێی حوكمی ئه‌م یاسایه‌و یاسا كارپێكراوه‌كانی تر به كاریان دێنێ. 4-به پیی حوكمی ئه‌و یاسایه‌ی به‌لێننامه (عقد) به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌به‌ستێ. 5-مافی دژكاری (الخصومه)ی له گشت له گشت ئه دوایانه‌دا (الدعاوی) هه‌یه كه ده‌یانكا له‌سه‌ری ده‌كرێن. 6-خاوه‌نی ئه‌ستۆیه‌كی دارایی سه‌ربه‌خۆیه(ژمه مالیه مستقله). مادده‌ی چواره‌م: شاره‌وانی ئه‌مانه‌ی ده‌بن: 1-ئه‌نجومه‌نێك كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له پێنج ئه‌ندام كه‌متر مه‌بێ و له بیست ویه‌ك زیاتر نه‌بێ و له گه‌لیدا سه‌رۆكی شاره‌وانی. 2-نه‌خشه و وه‌سفێكی سه‌لمێنراو (مصدقتان) له لایه‌ن وه‌زیره‌وه كه به فراوانی ناوی شاره‌وانییه‌كه و سنووره‌كانی تیاندابن. به‌شی دووه‌م دامه‌زراندنی شاره‌وانی مادده‌ی پێنجه‌م: شاره‌وانی له‌م شوێناندا داده‌مه‌زرێنرێ. 1-مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ناحیه، چماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر چه‌ندی بێ. 2-ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له سێ هه‌زا ركه‌مترنین، له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 3-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی پێش كاركردن به‌م یاسایه له‌و گوندانه‌ی دامه‌زراون كه ژماره‌ی دانیشتوانیا له‌و راده‌ی سه‌ره‌وه كه‌متر نیند ده‌مێننه‌وه. به‌ڵام وه‌زیر له‌سه رپێشنیاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. 4-نزیكترین شاره‌وانی له‌و شوێنانه‌ی پێویست به دامه‌زراندنی شاره‌وانی تیایاندا ناكا، خزمه‌تگوزاری یان پێشكه‌ش ده‌كا. مادده‌ی شه‌شه‌م: به نیازی دامه‌زراندنی شاره‌وانییه‌ك وه‌زاره‌ت نه‌خشه و وه‌سفی سنووری شارۆچكه‌كه ئاماده ده‌كاو له رۆژنامه‌ی ره‌سمی بڵاوی ده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له شێوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی (اعتراچ) وه تێبینی فه‌رمانگه‌كانی هاوڵاتی یانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێن و له‌به‌ر رۆشناییان وه‌زیر ئه‌وه‌ی به باش بزانێ بریاری له‌سه‌ر ده‌دا و ده‌كرێ له ماوه‌ی ده رۆژدا له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یه‌وه له لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رببردرێ. بڕیاری وه‌زیر ئه‌گه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بردرا هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ناره‌زایی ده‌ربردرا بوو له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری كۆتایی ده‌بێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه وه‌زیر ده‌ریده‌كا له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: سنووری شاره‌وانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاریوانی و سه‌لماندن له لایه‌ن وه‌زیره وه ده‌گۆردرێ كه ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی پێویستی گۆرینه‌كه و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره وه له‌گه‌ڵدا بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: ناوچه‌ی شاره‌وانی به پێی رێنوێنییه‌كی ناوه‌ندی له ئیه‌ن به‌رێوه‌به‌راێتی گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه داده‌نرێ، ده‌كرێ به چه‌ند كه‌رتێكه‌وه و هه‌ر كه‌رتێك یا زیاتر به‌شێكی شاره‌وانی (قسم بلدی) تێدا ده‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ی كاره‌كانی شاره‌وانی، گه‌شت و گوزاریه‌كانی و جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌كا. هه‌روه‌ها پێك هێنانی كه‌رته‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانه‌پاڵ یه‌كتریان دیاریكردنی ناو و سنووره‌كانیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌وانیدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانه‌وه ده‌بێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر بچینه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به پێی دوا سه‌رژمێری گشتی به‌م شێوه‌یه پۆلین (تصنیف) ده‌كرێن: أ-شاره‌اونی مه‌ڵبه‌ندی پایته‌ختی هه‌رێم له پۆلی تایبه‌تی ده‌بێ. ب-شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم او پۆلی (مومتاز) ده‌بن. ج-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له حه‌فتاو پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆله یه‌كه‌م ده‌بن. د-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پازده هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی دووه‌م ده‌بن و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و قه‌زایانه‌ی لێ به‌ده‌ر بكا كه شێوه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و شوێنه جوگرافییه‌كان بواری فراوان بوونی ئاسۆیی ی (افقی) ناداتێ. ه-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی سێیه‌مدا ده‌بن. و-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌ممتره له پۆلی چواره‌مدا ده‌بن. 2-پۆله‌كانی شاره‌وانییه‌كان دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ر سه‌رژمێریه‌كی گشتی به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌گۆردرێن. مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌كرێ دوو شارره‌وانی له حاله‌تی فراوان بوونی سنووریان و به یه‌ك گه‌یشتنیان له‌سه‌ر برشیاری هه‌ردووو ئه‌نجومه‌ن یان و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ببنه یه‌ك شاره‌وانی و له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. به‌شی سێیه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كان (الغا‌ء البلدیات) مادده‌ی دوازده‌یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ی شاره‌وانییه‌كان و لایه‌نگیری لیژنه‌ی راوێژكاری به‌رێوبه‌ریه‌تی گشتی ی شاره‌وانییه‌كان له‌م حاڵه‌تانه‌دا شاره‌وانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. 1-نه‌مانی مه‌رجه‌كانی پێك هێنانی. 2-یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیه‌كی تردا. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شاره‌وانیدا هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌ربڕینی ناره‌زایی له‌سه‌ری هه‌بێ ناوه‌رۆكی مادده‌ی شازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ر دا جێ به‌جێ ده‌كرێ. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: شاره‌وانی به به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی پازده‌یه‌م: ماڵ و موڵكی ئه‌و شاره‌وانییه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه له سه‌ر داخوازی وه‌زیر پاك‌و (تصفیه) ده‌درێ و ماڵه گوازراوه‌كان و خانوو به‌ره‌كانی و قه‌رزه‌كانی به‌م شیوه‌یان لێده‌كرێ. 1-ده‌درێن به شاره‌وانی مه‌ڵبه‌ند/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی دوازده‌یه‌م بوو. 2-ده‌درێن به شاره‌وانییه یه‌كگرتووه‌كه/ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به پێی ی بڕگه‌ی ( 2)ی ئه‌و مادده‌یه بوو. به‌شی چواره‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی شاره‌وانییی مادده‌ی شازده‌یه‌م: شاره‌وانی له به‌جێهێنانی كاره‌كانیدا دوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و چاودێری كردن كه ئه‌نجوومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه له ئه‌ستۆی ده‌گرێ و ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ كردن كه سه‌رۆكی شاره‌وانی به جێ ی دێنێ. لقی یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و چاودێری كردن یه‌كه‌م: پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌ستی راسته‌وخۆ و به ده‌نگدانی ته‌واو نهێنی كه به پێی په‌یره‌ویكی تایبه‌تی ده‌كرێ له دانیشتوانی ناوچه شاره‌وانییه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1-ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌م جۆره ده‌بێ: أ-شاره‌وانی پۆلی تابه‌تی حه‌ڤده ئه‌ندام ب-شاره‌وانی پۆلی مومتاز سێزده ئه‌ندام ج-شاره‌وانی پۆلی یه‌كه‌م یازده ئه‌ندام د-شاره‌وانی پۆلی دووه‌م نۆ ئه‌ندام ه-شاره‌وانی پۆلی سێیه‌م حه‌وت ئه‌ندام و-شاره‌وانی پۆلی چواره‌م پێنج ئه‌ندام 2-وه‌زیر بۆی هه‌ی له‌سه‌ر داخوازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان پێش ده‌ست كردن به هه‌لبژاردن كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد بكا به مه‌رجێ له بیست و یه‌ك ئه‌ندام تێپه‌ر نه‌كا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن (4) چوار ساڵه كه له رۆژی كۆبوونه‌وه وه ده‌ست پێده‌كا. مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین، له پۆلی تایبه‌تی (300) دینار و پۆلی مومتاز (250) دینار و پۆلی یه‌كه‌م (150) دینار و پۆله‌كانی تر (100) دینار خه‌ڵاتی مانگانه‌یان ده‌درێتێ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-ده‌بێ پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی(30) سی ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و باوه‌رنامه‌ی دواناوه‌ندی یا هاوسه‌نگه‌كه‌ی (مایعادلها) هه‌بێ. 2-ده‌بێ ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (30) سی ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو كردبێ و ئه‌هلیه‌تی یاسای ته‌واویان هه‌بێ. 3-نابێ له‌سه‌رتاوانێكی له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف یا به‌ند كردن به هۆی تاونی كوشتنی ئه‌نقه‌ست یا دزی كردن حوكم درا بێ یا به‌شداری یه‌كێ له‌و تاوانانه‌ی كردبێ كه ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری له كوردستاندا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و هه‌ر كام له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی به پێی یاسا هه‌ڵده‌بژێردرێن پێكه‌وه بكرێن. مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1-ئه‌گه‌ر ئیحتیاته‌كان به‌شی پركردنه‌وه‌ی كورسییه چۆڵ بووه‌كانی ئه‌نجومه‌نیان نه‌كرد، هه‌ڵبژاردنی ته‌واو كه‌ر بۆ پركردنه‌وه‌یان ده‌كرێ. 2-ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامه نوێیه‌كان ته‌واوكه‌ری ماوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی پێشوو ده‌بێ. دووه‌م/ فه‌رمانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1- أ- ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ به‌و رێ و شوێنانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی دان ئه‌و سكێچه بنچینه‌ییانه‌ی (التصامیم الاساسیه) كه له لایه‌ن نه‌خسه كێشانی ئاوه‌دانییه‌وه (التخگیگ العمرانی) ئاماده كراون بۆ هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی داران و فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر بڵاو بكاته‌وه تا بۆ ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌وه لێ ی ئاگادار بن و ئه‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه‌ش وه‌رده‌گیرێن كه له‌و ماوه‌یه‌دا له باره‌یانه‌وه ده‌درێن به ئه‌نجومه‌ن. ب-به‌ڵام سه‌باره‌ت به سكێسه فراوانه‌كان و گۆردراوه‌كان و ئیفرازه‌كان بۆ ماوه‌ی (30 )سی رۆژ راده‌گه‌ێنریچن له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی هه‌مان رێ و شوێنی بڕگه‌ی (أ)ی سه‌رره‌وه‌دا. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌و ناره‌زایی و پێشنیازانه ئه‌گه‌ر هه‌بوون بكۆلێته‌وه و له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه یا قبوڵ كردنیاندا، ده‌بێ بڕیاره‌كه هۆی شیاوی له پاڵدا بێ و له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ سكێچه‌كان له‌گه‌لچ ناره‌زایی و پێشنیازه قبوول كرا‌و و ره‌ت كراوه‌كاندا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له كۆتایی هاتنی راگه‌یاندنه‌كه‌وه بنێرێ بۆ به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی بۆ گۆرینی سكێچه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یان بڕیار له‌سه‌ر دانی. 3-سكێچه‌كان له رۆژی سه‌لماندنیان له لایه‌ن وه‌زیره وه به كار پێكراو داده‌نرێن. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای گۆرینی سكێچی بنچینه‌یی و فراوان بكا له كاتی پێویستدا به مه‌رجێك حوكمه‌كانی ماده‌ی پێشووی بۆ ره‌چاو بكرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ئه‌گه‌ر گۆرینی سكێچه بنچینه‌ییه‌كه یا فراوانه‌كه به پله‌ی كۆتایی گه‌یشت به گشت ئه‌و بینایانه‌ی هه‌موو یا هه‌ندێكی بیناكه به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی سكێچه نوێیه سه‌لمێنراوه‌كان ئاماده بكا و له ماوه‌ی بیست ساڵدا له رۆژی، سه‌لماندنی سكێچه‌كه‌وه ده‌ست بكا به موڵك سه‌ندنیان (استملاكیها). 3-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازی په‌یوه‌ندیداران بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رێگه بدا به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی یا سكێچه فراوانه‌كانه‌وه، خانووی نوێ بۆ نیشته جێ بوون دروست بكرێ یا ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی هه‌ن به‌كار بهێنرێن به مه‌رجێك هیچ ئیلتزامێكی دارایی پابه‌ندییه‌كی دارایی له كاتی جێ به‌جێ كردنی سكێچه‌كه و ته‌اوو كردنی موڵك سه‌ندییه‌كه به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا سه‌براه‌ت به‌و خانوو به‌رانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی شاره‌وانی. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن به رێكخستان له‌گه‌ل لایه‌نه تایبه‌تكاره‌كاندا بڕیار له باره‌ی ئه‌و فه‌رمان و خزمه‌ت گوزاریانه‌وه ده‌دا: أ-پاككردنوه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و فرێدانی پیسی و زبڵ. ب-پركردنه‌وه‌ی زه‌لكا و گۆما و شوێنی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی دزه ئاو و چاڵ و چۆڵ و شوێنه ناته‌ندروستییه‌كان. ج-دروستكردنی ئاوده‌ستخانه‌ی گشتی و ئاگردانی سوتاندنی زبڵ. د-پاكركدنه‌وه‌ی ئاوبه‌ست (خزان) و حه‌وزی ئاوی پیس و دابینكردنی رێ و شوێنی گواستنه‌وه و ئاوه‌رۆكردنی به جۆرێك كه كار نه‌كاته سه‌ر حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتیان و فه‌وتاندنی پاشماوه‌كانیان یا سه‌تاندنیان. ه-چاككردنی شه‌قامه‌كان و قیرتاو كردنیان. و-ئاورشێنكردن و شوشتنی شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌پ و تۆزیان لێ هه‌ڵنه‌ستێ. ز-ده‌ستگیر كردنی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا و فه‌وتاندنی زیان به‌خشه‌كانیان به هاوكاری ه‌گه‌ڵ لایه‌ن ه‌تایبه‌تكاره‌كاندا. ح-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنه ته‌ویله بۆ مه‌ر و ماڵات. گ- دروستكردنی قه‌سابخانه‌ی دروست و به‌رگرتن له سه‌ربرین له ده‌ره‌وه‌یدا و دابینكردنی ساغله‌می گۆشت له رووی ته‌ندروستی و هه‌ڵگرتنی و گواستنه‌وه یه‌وه بۆ بازار. ی-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێن و بازار فرۆشتنی گۆشت و ماسی و سه‌وزه به كۆمه‌ل و به‌دانه. ك-رێكخستن و چاودێری كردنی ته‌رازوو سه‌نگ و پێوانه‌كان (مقاییس). ل-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی گونجاو بۆ گۆرستان و له‌گه‌لیدا شوێنی شوشتنی مردووان و كفن كردنیان و گواستنه وه و ناشتنی مردووه هه‌چاره‌كان. م-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی سوته‌مه‌نی. ن-ژماره لێدانی خانوو شه‌قام و كه‌رته‌كان و ناولێنانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا. س-گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به هاوڵاتیان و دروستكردنی پرۆژه‌ی تایبه‌تی بۆی و پاراستنیان. ع-دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆ و پاراستنیان .ف-دروستكردنی مه‌یدانی راوه‌ستانی ئۆتومبێل. 2-شاره‌وانی ده‌بێ هه‌موو ساڵێك پاره‌ی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بڕگه‌ی پێشوو له بوودجه‌كه‌یدا ته‌رخان بكا. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و فه‌رمان و كارانه جێ به‌جێ بكا له حالێكدا كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌دی بێنێ و پاره‌ی پێویست له بووجه‌ی شاره‌وانیدا هه‌بێ:- 1-راكێشان و فراوانكردنی شه‌قام و فولكه و پێچ و به‌شه‌كانی به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان. قیرتاو كردنی شه‌قام و خۆشكردنیان و شۆسته بۆ كۆدنیان و رواندنی دار و دره‌خت تیایاندا و ئاورشێنكردنیان. 3-ده‌ستنیشان كردنی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان و لاته‌ریكه‌كانیان (فچلاتها) و ئه‌و كه‌لاوه (عرصه) چۆلانه‌ی مولكی شاره‌وانین و رێكخستنی چۆنیتی ی كاركردنی فرۆشیاره ده‌ستگێره‌كان و خاوه‌ن دوكانه كاتییه‌كان (كوشك) به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناكۆك نه‌بێ، ئه‌مه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانیدا. 4-دروستكردنی باخچه و سه‌یرانگای گشتی و فراوانكردن و پۆلێنكردنیان. 5-دیاری كردنی شوێن بۆ دروستكردنی شاری یاری هاوچه‌رخ له‌و شوێنانه‌ی كه به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان بۆیان ته‌رخان كراوه به هااوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی و گه‌شت و گوزار و به كرێدانیان به كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو یا كۆمپانیای جیهانی به پێی ی به كرێدانی درێژ خایه‌ن (الاجازه الطویله). 6-جێ به جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه سه‌لمێنراوه‌كان وجێ به‌جێ كردنی شه‌قام و خزمه‌تگوزاری و به‌كارهێنانی تر له به‌ر رۆشنایی یان. 7-دروستكردنی پرد و عه‌مبار پاراستنیان جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی ترن. 8-رووخاندنی ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی روو له كه‌وتنن و ئه‌و ئه‌و قۆقزیانه‌ی رێگه‌ی هاتووچۆ ده‌گرن. 9-دیاری كردنی شوێنی فرۆشتنی باڵنده و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی ماڵی. 10-دروستكردنی بازاری گشتی له شوێنانه‌دا كه به پێی شوێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان ته‌رخان كراون. 11-دیاریكردنی بازار بۆ فرۆشتنی ماسی و گۆشت و سه‌وزه و گشت به‌رهه‌مه، ئاژه‌ڵی و كشتوكالییه‌كان و به‌رگرتن له فرۆشتنی ئه‌م شتانه‌ی له شوێنی تردا. 12-دروستكردنی هۆڵی مه‌له و شانۆ و سینه‌ما و یا یاریگا و ئۆتێل و خانه‌ی حه‌وانه‌وه و رابواردن و گه‌ررماو و گازینۆ و ئه‌نتیكه‌خانه چێشتخاانه و هاندان و دروستكردنی یانه‌و كتێبخانه. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مانه بدا: 1-رێ پێدانی (اجازه) شوێنه گشتی یه‌كان و پشكنین و چاودێری كردنیان و مه‌رج دانان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده ده‌بی پێویستییه‌كانی حه‌وانه‌وه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆكه‌رانیان دابین بكا. 2-گواستنه‌وه‌ی گشت ئه‌و پیسه‌سازی و پیشانه‌ی كه زیان به ژینگه ده‌به‌خشن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوچه‌كانی پیشه‌سازیدا (المناطق الصناعیه) بۆیان ته‌رخان كراوه دانانی مه‌رجه‌كانی چۆنێتی به‌كار خستنیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستی یه‌كاندا. 3-را‌گرتن و روخاندانی هه‌ر بینایه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی رێ چێدانی بیناكردنه‌وه (اجازه البناء) یا یاسا یا ئه‌و په‌یره‌وه و رێنماییانه‌ی له‌به‌ریانه‌وه ده‌ركراون، ده‌ست به بیناكردنیان كراوه. 4-به‌رگرتن له دروستكردنی ئه‌و بینایانه‌ی كه زیان به كه‌سایه‌تی تر ده‌گه‌یه‌نن یا جوانی شه‌قام و باخچه گشتی یه‌كانی ته‌نیشتیان ده‌شێوێنن. مادده‌ی سییه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌بڕیار بدا خانووی نیشته‌جێ بوون دروست بكا و زه‌وی له رێگه‌ی (افراز) زه‌وی هه‌یه (افراز الارچی) له چوار چێوه‌ی، سكێچی بنچینه‌یدا به پێی رێنمایی تایبه‌تی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌ش بكا. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێوانه (چوابگ)ی له بار بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی دابینی كه له‌م یاسایه‌و له په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانیدا هه‌ن. 2-كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه شێوه‌یه‌كی بازرگانی یا به رهه‌مهێنانیان هه‌یه و سوود به هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نن و قازانجیش به ماڵ و موڵكی شاره‌وانی. مادده‌ی سی و دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیان هه‌یه داوی كردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێك به شێوه‌یه‌كی كاتی بێ یا هه‌میشه‌یی له شاره‌وانی بكه‌ن كه ده‌شێ كردن له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه باشتر و سوود به‌خشتر بێ، به مه‌رجێ شاره‌وانی هیچ مه‌سره‌فێكی نه‌كه‌وێته سه‌ر. مادده‌ی سی و سێیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌ن له كاتی بریاردانیدا له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك به پێی كه‌شف و سیفه‌ته‌كان و دوای لێكۆلینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ركردنی و دڵنیا بون له بوونی (اعتماد) له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا، كولفه‌كه‌ی دیاری بكا. مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1-ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له‌م یاسایه‌دان ده‌یاندا و پێویستی به سه‌رف كردنی پاره له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه نییه، ده‌شێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا له كاتی گه‌یشتنیانه‌وه به ده‌ستی، ناره‌زایی یا له‌سه‌ر ده‌ربڕینی مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه به مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه و ده‌ركردنی بڕیاری پیویست له باره‌یانه‌وه بۆ ماوه‌ی پازده رۆژ جی به‌جێ كردنیان را بگرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ناره‌زایی و زانیاری یانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌ریبڕیون، به‌و بریارانه‌دا بچێته‌وه و كه ناره‌زاییان له‌سه‌ر ده‌ربڕدراوه بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و حاڵه‌تانه‌دا تا دوای سه‌لملندنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی ناره‌زایی ی له‌سه‌ر ده‌ربریون بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌ست ناده‌ن. 3-ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه له ماوه‌ی ناره‌زایی ده‌ربرین یا ماوه‌ی راگرتندا ناره‌زاییان له‌سه‌ر ده‌رنه‌بردراوه، به كۆتایی و ده‌ستدان بۆ جێ به‌جێ كردن داده‌نرێن. 4-وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌و بریارانه‌ی برگه‌ی (1) به پێی رێنمایی یه‌ك كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ریده‌كا له ناره‌زایی و را‌گرتن به‌ده‌ربكا. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: 1-بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره به به‌ش به‌شكردنی (تقسیم) خانووبه‌ره، سه‌لملندنی وه‌زیر یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێی ده‌ولێ كه وه‌زیر كاره‌كه‌ی پێ ده‌سپێرێ و بۆشی هه‌یه هه‌ندێ له‌و مامه‌ڵانه له سنوورێكدا كه خۆی دیاری ده‌كا خۆی له‌م سه‌لملندنه به‌ده‌ر بكا. 2-بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر فكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بووجه‌ی سه‌لمێنراوی شاره‌وانی ته‌رخان كراوه و له‌گه‌ڵ له گه‌لیدا به‌شدار بوونی به‌لێنكار (التعهد) و به‌لێنامه (عقد) و كرین ده‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بسه‌لمێنرێ: أ-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئاسایی‌دا (المیزانیه الاعتیادیه). ب-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیاتر له (1) ملیۆن دینار سه‌باره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێدان. ج-وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی له (1)ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ چ له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی ئاسایی بێ یا ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌جشه‌ی گه‌شه پێداندا ته‌رخان كراوه. د-ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی له ته‌نیشت هه‌ر یه‌كێ له پۆله كاندا دیاری كراوه. 1-پۆلی تایبه‌تی (000/150) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 2- پۆلی تایبه‌تی (000/120) سه‌دو بیست هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 3- پۆلی تایبه‌تی (000/10) ده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 4- پۆلی تایبه‌تی (000/5) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 5- پۆلی تایبه‌تی (000/3) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. 6- پۆلی تایبه‌تی (500/1) هه‌زارو پێنج سه‌د دینار بۆ هه‌ر حاله‌تێك. مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: نابێ بریاری جیا جیا بۆ پاره‌ی جیا جیا له یه‌ك پرۆژه‌دا بدرێ به بیانووی لادان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌لماندنی (مصادقه) بڕیاره‌كانی سه‌رف كردنه‌وه. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بنچینه‌ی له‌بار بۆ ئاسانی ی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی دابنێ كه له‌م یاسایه و په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانیدا هه‌ن. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی ماڵ موڵكی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو (قانون بیع و ایجار اموال الدولیه النافژ) به سه‌ر ماڵ و موڵكی شاره‌وانیدا جێ به‌جێ بكرێ له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌دا: 1-وه‌زیرجێگه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌گرێته‌وه. 2-ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ماڵی گوازراوه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردن (مجلس الاداره) ده‌گرێته‌وه. 3-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه، ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی سوودیان لێ نابینرێ به هاو نرخ (بدل المثل) به موڵكداری دراوسێ یا بفرۆشێ. 4-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه خانووبه‌ره‌ی خۆی به هاونرخ به لایه‌نه خێرخواز و ئاینیه‌كان بفرۆشێ. 5-خانوو به‌ره‌ی شاره‌وانی جگه له وانه‌ی كه بۆ نیشته جێكربوون ته‌رخان ده‌كرێن له یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مال و مه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت به ده‌رده‌كرێن. 6-شاره‌وانی بۆی هه‌یه لسه‌ر په‌سه‌ند كردنی وه‌زیر ئه‌و خانوو به‌رانه‌ی له رێگه‌ی كرین و موڵكسه‌ندییه‌وه (استملاك) بوونه‌ته موڵكی، هه‌ر به نرخه‌كه‌ی خۆیان بیان فرۆشی َ به فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی یه‌كان (شبه رسمیه). مادده‌ی سی نۆیه‌م: شاره‌وانی بۆی هه‌یه سه‌روه‌ی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی قات (طابق)ێكی تر یا زیاتر بفرۆشێ و ئه‌و مافه‌ش به پێی رێنمایه یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا به ناوی كریاره‌كه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری مه‌ڵكداریدا تۆمار ده‌كرێ. مادده‌ی چله‌م: شاره‌وانی كاتێ ده‌یه‌وێ ده‌ست له هه‌ر ماڵێ یا مافێك هه‌ڵبگرێ نابێ به كه‌متر له نرخه راستینه‌كه‌ی خۆی ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: نابێ هیچ بینایه‌ك به‌بێ رێپێدان له لایه‌ن شاره‌وانی یا به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانی یه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا درووست بكرێ. مادده‌ی چل و دووه‌م: 1-ساڵی دارایی ی شاره‌وانی له (1)ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كا و له (31) كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی دێ و سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌بێ مه‌زه‌نده (تخمینات)ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو سالێكدا پێشه‌كه‌ش بكا ئه‌مانه‌ی تێدا بن: أ-داهاتی مه‌زه‌نده كرا‌و (الواردات مخمنه). ب-مه‌سره‌فی مه‌زه‌نده كرا‌و (المصرفات مخمنه). ج-ژێر ده‌ست (موجودات)ی كاش و ماڵی گوازراوه. د-سلفه و ئه‌مانه‌ت. 2-نابێ سه‌رپێچی له‌و بنه‌ما و بنچینانه‌ی رێكخستن بكرێ كه وه‌زیر دایده‌نێ. 3-ئه‌نجومه‌ن اه مه‌زه‌نده‌ی بودجه ده‌كۆلێته‌وه و دوای بڕیار له‌سه‌ر دانی ده‌درێ به وه‌زاره‌ت تا به پێی رێنمایی یه كارپێكراوه‌كان هه‌رچی له باره‌یه‌وه پێویسته بیكا. 4-ئه‌و بووجانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه كێشان و به دوا داچوونه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان پێشنیاز كراون پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كرێن بۆ سه‌لماندنیان. 5-ئه‌گه‌ر شاره‌وانی قه‌رزاری خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بوو بووجه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ. 6-ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووجه‌ی شاره‌وانی پێش ساڵی نوێ نه‌سه‌لمێنرا، سه‌رفكردن به رێژه‌ی 1/12ی (اعتماد) ی سه‌لمێنراو ی ساڵی پشو ده‌بێ هه‌تا كاتی سه‌لملندنی كۆتایی بووجه‌ی نوێ. مادده‌ی چل و سێ یه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی بودجه‌ی سه‌لمێنراو ده‌كا و به پێی مادده و به‌شه‌كانی بودجه‌كه فه‌رمان به سه‌رف كردن ده‌دا بۆیشی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردن له سنوورێكی دیاریكراودا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بسپێرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن نابێ بڕیار به‌بێ وه‌زیر، گواستنه‌وه له نیوان به‌ش و مادده‌كانی بوودجه سه‌لمێنراوه‌كه بكا. 3-ئه‌نجومه‌ن نابێ به پێی بڕیاری وه‌زیر، گواستنه‌وه (اعتماد)ی سه‌لمێنراوه وه به مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكا كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شاره‌وانی. 4-ئه‌و سه‌رف كردنه‌ی به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌بێ كه له یاسای ئوسوولی ژمێریاری گشتیدا هه‌ن (قانون اصول المحاسبات العامه) به مه‌رجێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار جێگه‌ی وه‌زیری ئابووری و دارایی بگرێته‌وه و بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ریكخستنی به جێهێنانی ئه‌و كاره ده‌ربكا. مادده‌ی چل و چواره‌م: دوا حیساب (الحساب ختامی)ی بودجه‌ی ساڵی دارایی به‌سه‌ر چوو له ماوه‌ی مانگی شوباتدا ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. مادده‌ی چل و پێنجه‌م: 1-گشت ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له رۆژی ئه‌و ساڵه دارایی یه‌وه‌ی تیایدا وه‌رگیراون نه‌چون به ده‌نگ وه‌رگرتنه‌وه‌یان، به ب داهاتێكی بێ ره‌ت كردنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم ده‌نوسرێن، چگه له ئه‌مانه‌ته‌كانی مولته‌زیم و به لێن كار (متعهد). به‌ڵام به‌ڵام وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه فه‌رمان به گێرانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه بدا كه خاوه‌نه‌كانیان له‌و ماویه‌دا لێیان نه‌پرسیونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت نه‌پرسینه‌وه‌كه به هۆی به‌هانه‌یه‌كی دروسته‌وه بوو هیچ پرسینه‌وه‌یه‌كیش دوای ده ساڵ وه‌رناگیرێ. 2-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه رشاره‌وانین به‌ندی سه‌ند و رێككه‌وتن نامه و یارمه‌تی دانن (مساعدان) له حوكمی ئه‌م مادده‌یه به ده‌ر ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی تێپه‌ر بوونی رۆژگاری یاسایی تایبه‌تی خۆیانه‌وه (مرور الزمن القانونی الخاص). مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: وه‌زیر سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی شاره‌وانییه‌كان و چاودێری جێ به‌جێ كردنی بودجه‌یان و پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریار یان ده‌كا و بۆی هه‌یه پشكنه‌ر و وردكار (مدقق) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرێ و ده‌زگاكانی شاره‌وانیش هه‌رچی پێویسته بۆ ئاسان كردنی ئیشیان بۆیانی بكه‌ن. مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست كه شه‌قامێكی كۆن به لاوه بنرێ و یه‌كێكی نوێ به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كه بفرۆشێ یا به كرێ ی بدا. مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ پێویستی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه‌كان و سازدانی جزمه‌تگوزاری و سووده گشتییه‌كان، بڕیاری دابڕینی به‌شی پیویستی به پێی سكێچی سه‌لمێنراو له‌و موڵكه بیناكراوانه‌یا ئه‌وانه‌ی له‌وه و به‌ر دابه‌شكراون به مه‌رجێك له چواریه‌كی روپێوی هه‌ر مولكێك زیاتر نه‌بێ كه ئه‌وه به خۆرایه ده‌بێ ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه زه‌وی بوو یا له‌كاتی بینا كردنه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر موڵكێكی بینا كرا‌و بوو. به‌ڵام له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كه زیاتر له چوار یه‌كی وه‌ربگرێ، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له رێگه‌ی مولكسه‌ندییه‌وه زیاده‌ی چواریه‌كه‌كه به پێی یاسای موڵكسه‌ندی كارپێكراو وه‌ربگرێ. سێیه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن مادده‌ی چل و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا له حالێكدا كه له پۆلی تایبه‌تی و ممتازی بێ، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی تر ێششنیازه‌كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌كرێ و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی پازده رۆژدا له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه بڕیاری هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی پێشوو هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێك كه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێشوو بگرێته‌وه و ماوه‌كه‌ش ته‌واو كه‌ری ئه‌و ده‌بێ. 3-كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه هه‌تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به لیژنه‌یه‌ك ده‌سپێردرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانی یه‌كان پێكدێنێ و ئه‌م لیژنه‌یه نابێ هیچ بڕیاریك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بدا پێویستی به سه‌رف كردن له سنووقی شاره‌وانی ده‌بێ و له وه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌ن بڕیاری بۆ نه‌دابێ، جگه له‌و مه‌سره‌فی هه‌میشه‌یی یه ئاسایی یانه‌ی كه له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا هه‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تی پێویستیدا نه‌بێ كه ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌بێ. به‌شی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی مادده‌ی په‌نجایه‌م: سه‌رۆكه شاره‌وانی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌داتێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی ده‌بێ: 1-به‌رێوه‌بردنی كاروباری شاره‌وانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیش و كاری فه‌رمانبه‌ران و كریكاران. 2-به‌رێوه‌بردنی مال و موڵكی شاره‌وانی و پاراستنیان. 3-به‌رێوه‌بردنی داهاته‌كانی شاره‌وانی و وه‌رگرتنیان و چاودێری كردنی حیسابه‌كانی. 4-ئیمزار كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له شاره‌وانییه‌وه ده‌رده‌چن. 5-ده‌بێت نوێنه‌ری شاره‌وانی له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و گشت فه‌رمانگه‌كاندا و بۆی هه‌یه كه‌سێكی تر بكاته بریكاری خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رچه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌وانی ناكۆك بوون، جێگری سه‌رۆك له نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌رچه‌وه‌ندییه‌كانی شاره‌وانیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه هه‌ر وه‌كو سه‌رۆك یا جێگره‌كه‌ی له هه‌موو بۆنه گشتییه‌كاندا ده‌بنه نوێنه‌ری شاره‌وانییه‌كان. 6-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌سپێرێ و ئه‌ویش ده‌بێ: أ-ئه‌و راپۆرتانه‌ی خواره‌وه بدا به ئه‌نجومه‌ن و وێنه‌یان به وه‌زاره‌ت و ده‌بێ پووخته‌ی ئه‌و كارانه‌یان تێدا بن كه شاره‌وانی به‌دی هێناون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چاره‌سه‌ری كردوون كه‌شفێكیش به ده‌سكه‌وت و مه‌سره‌فی شاره‌وانی و تێبینی و پێشنیازه‌كانی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكا: 1-راپۆرتێكی نیو ساڵی له كۆتایی حوزه‌یراندا ده‌درێ. 2-راپۆرتێكی ساڵانه و له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌درێ. 3-راپۆرتێكی كۆتایه له دوا مانگی خولی ئه‌نجومه‌ندا ده‌درێ. 4-راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌شه پێدانه‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی نه‌خشه‌ن. أ-ئه‌م راپۆرتانه به پێ ی ئه‌و راپۆرتانه ده‌درێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایان ده‌نێن. ب-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له راپۆرتانه‌ی برگه‌ی پێشوو بدوێ و بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه بدا له چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاری خۆیدان. ج-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌و ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڕگه‌ی (1) به‌رێ و شوێنی ئاگاداری جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان بڵاو بكاته‌وه. مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان راسته‌خۆ رووی قسه بكه‌نه دادگا و فه‌رمانگه‌كان و هاووڵاتییان. مادده‌ی په‌نجا و دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر چی یه‌ك به پێویست بزانێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی كه یاسا ره‌چاو كراوه‌كان بۆی بڕیار داون بۆ ئاسانكردنی كاروبار به سه‌رۆكی شاره‌وانی یان بسپێرێ. به‌شی شه‌شه‌م مادده‌ی په‌نجا و سێیه‌م: شاره‌وانی به یه‌كێ له ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانی داده‌نرێ كه به پێی یاسا دامه‌زراوه وبۆی هه‌یه دوا له هه‌موو كه‌س بكا ملكه‌چی ئه‌و فه‌رمانانه بن كه ده‌ریان ده‌كا به رێك و پێكی راده‌گه‌یه‌نرێن و ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تاعه‌ت بكرێن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسوراندنی كاره‌كانیان پێ سپێردراوه و ئه‌وه‌ی سه‌رپێژی بكا به پێ ی یاسا كارپێكراوه‌كان سزا ده‌درێ. مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: 1-نیشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ا(لاهلیه الكامله) ئه‌و موڵكه‌ی ئاوه‌رۆیه‌كی ئاوی پیس یا لێرژاوی (فائچه) لێ ده‌خاته سه‌ر شه‌قام یا حه‌وزیچكی له‌سه‌ر شه‌قام بۆ دروست ده‌كا به ماوه‌یه‌ك حه‌پس له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ یا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ یا به هه‌ردووكیان سزا ده‌درێ و دادگا بڕیار ده‌دا كه له ماوه‌ی سی رۆژ له لایه‌ن نیشته‌جێ ی خانووه‌كه وه ئاوه‌رۆكه هه‌ڵبگیرێ و حه‌وزه‌كه پر بكرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه شاره‌وانی ئه‌و كاره ده‌كا و نیشته‌جێ ی خانووه‌كه مه‌سره‌فه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 2-نێشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ئه‌و خانووه‌ی پیسی و زبڵ و ئاوی پیس فرێده‌داته سه‌ر شه‌قام به غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. به‌شی حه‌وته‌م چه‌ند حوكمێكی جۆرا و جۆر مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: 1-گشت ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌وه و به‌كار هێنانیان بۆ سوودی گشتی وازی لێ هێنراوه له كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ن یا ئه‌وانه‌ی دوای به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان وه‌ها یان لێدێ یا ئه‌وانه‌ی دوای گۆرینیان ده‌كه‌وه سنووریه‌وه هه‌موو زه‌وی و زاره‌كانیوه‌زاره‌تی دارایی كه ده‌كه‌ونه سنووریه‌وه ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی نابنه موڵكی هیچ كه‌س، به‌بێ بریتی (بدون عوچ) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن و فه‌رمانگه‌كانی تۆماری موڵكداری (التسجیل العقاری) ده‌بێ ئه‌و موڵكانه له تۆماره‌كانیدا راسته‌وخۆ به‌بێ ره‌سمدان به ناوی شاره‌وانی یه‌وه تۆمار بكه‌ن. 2-نابێ (افراز) له‌و زه‌وی و زارانه‌دا كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون و پیشه‌سازی بكرێ ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێ و به‌م جۆره: أ-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (10) ده كیلۆ مه‌تر. ب-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی مومتازه‌وه به ماوه‌ی (7) حه‌وت كیلۆ مه‌تر. ج- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (5) پێنج كیلۆ مه‌تر. د- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه به ماوه‌ی (3) سێ كیلۆ مه‌تر 3-ده‌بێ نه‌خشه‌كێشانی ئاوه‌دانی به رێكخستنی له گه‌ڵ شاره‌وانی پێوانه و پاره‌ی پێویست ئه‌و تۆ دابنێن كه چۆنێتی ی (افراز)ی ئه‌و زه‌وی و زارانه روون بكاته‌وه. مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی په‌نجا و حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا. مادده‌ی په‌نجا و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق