به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 22 مێژووی بڕیار: 8/11/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/9/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماری (1)ی ساڵی 1998 (یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: أ- هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانییه‌وه‌و بۆ به‌كارهێانی سوودی گشتی جێ هێشتراون و له كاتی به‌رقه‌راربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌بوون، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه دێنه كایه‌وه به گوێره‌ی یاسا په‌یره‌و كراوه‌كان به‌بێ قه‌ره‌بوو به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر رووبه‌ر (مساحه)ی ئه‌و زه‌وییه‌ی شه‌قامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه له تۆماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبوره (التسجیل العقاری) به ناوی كه‌سێكی سروشتییه‌وه تۆمار نه‌كرابێ. ب- هه‌موو ئه‌و بڕیار و ئیجرائاتانه‌ی كه ده‌رچوون و ئه‌نجام دراون له دوای 5/4/1998 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه پێویسته‌كان مه‌به‌ستی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له یاسا كاری كردنی بڕگه (1)ی مادده په‌نجا و پێنجی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 (یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان عێراق)ی وه‌رگیراو له مادده (97)ی یاسای به‌رێوه‌بردنی ژماره (165)ی ساڵی 1964ی عێراقی و بڕگه‌ی (1) له ماده‌ی یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1998 (یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی كوردستانی عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993) ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به زاراوه‌ی (زه‌وی ته‌رك كرا‌و بۆ سوودی گشتی) هه‌مان چه‌مك (مفهوم)ه كه له مادده‌ی (8)ی یاسای تۆماركردنی خانوو به‌ره‌ی ژماره (43)ی ساڵی 1971 دا هاتووه ده‌رباره‌ی زه‌وییه ته‌رك كراوه‌كان. په‌رله‌مان مه‌به‌ستی یان ئامانجی ئه‌وه‌یه نه‌بووه كه شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویانه دا بگرن كه كراون به شه‌قام و به ناوی هاوڵاتیانه‌وه تۆماركراون‌و به‌بێ قه‌ره‌بوو به ناوی خۆیه‌وه تۆماریان بكا، یان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به كاش یان به عه‌ینی بێ به‌ریان بكه‌ن به پێی یاسا به‌رقه‌راره‌كان. ده‌رچووونی هه‌ندێ حوكمی داداگایی له هه‌ندێ له دادگاكانی هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌قه‌كه به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی یاسادانه‌ر (المشرع) لێك دراوه‌ته‌وه، كه بۆته هۆی بواردانی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی زه‌وی هاوڵاتیان به‌بێ قه‌ره‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رێره‌وه نه له‌لایه‌ن یاسا نه‌دارانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و نه له لایه‌ن حكو‌مه‌تی هه‌رێمه‌وه به ئانقه‌ست نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ پرنسیپی دادوه‌ری و بنه‌ماكانی ده‌ستووری و سیسته‌مه‌كانی دیموكراسیدا ناگونجێ بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان و حوكمی ئه‌و ده‌قه‌ی كه مه‌به‌سته پتر روون بێ بۆ هێنانه‌دی دادوه‌ری و ده‌رگا داخستن له رووی ئیجتیهادكردن.