چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای گەورەو میهره‌بان
به ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 3
رۆژی ده‌رهێنان 19/4/2001
     پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (7)ی رۆژی (18/4/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2001
چواره‌مین هه‌موار كردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993
 یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
مادده‌ی بیست:
1-	سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی (ئه‌وانه‌یان كه فرمانبه‌ر نین) مانگانه به پێی ئه‌و ته‌فاسیله‌ی خواره‌وه پاداشت ده‌كرێن:
  پله                   سه‌رۆك                     ئه‌ندام
--------------------------------------------------
تایبه‌ت               4000 دینار            1000 دینار
 نایاب               3000 دینار             800 دینار         
یه‌كه‌م               2000 دینار             700 دینار
دووه‌م               1750 دینار             600 دینار
سێیه‌م               1500 دینار             500 دینار
چواره‌م             1000 دینار             400 دینار
2-	فرمانبه‌رێ ئه‌ندام بێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێ، سه‌رپشكه یا مووچه‌ی مانگانه‌كه‌ی خۆی یان ئه‌و پاداشته‌ی كه له بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، بۆ خۆی به‌گه‌ن بكات.
3-	ده‌شێ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن و ته‌سدیق كردنی وه‌زیر، خۆیان بۆ ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكه‌ن و، باشتریش وایه رێژه‌ی ته‌رخان بووه‌كان له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زیاتر نه‌بێ.
4-	ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك و ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێكی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خزمه‌ت حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌ك هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
مادده‌ی چل و یه‌ك:
نابێ، به‌بێ ئیجازه وه‌رگرتن له شاره‌وانییه‌وه هیچ بینایه‌ك دابمه‌زرێ و، له‌سه‌ر شاره‌وانیش پێویسته كه بۆ دامه‌زراندنی (عیماره) پرس و رای (پلان دانانی پسپۆری ئاوه‌دانكردنه‌وه) وه‌ربگرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
بڕگه‌ی (2و3) له مادده‌ی چل و دوو هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
2- بووجه به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێك ده‌خرێ.
3- ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌بێ گفتوگۆ له‌سه‌ر بوجه‌كه بكا و ئیقراری بكات و به‌رزی بكاته‌وه بۆ وه‌زیر ته‌سدیقی بكا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چل و نۆ هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
مادده‌ی چل و نۆ:
1-	ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێویسته له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كە هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و بۆیشی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی ره‌فته‌نی پێك بهێنێ و ئه‌رك و فرمانی ئه‌نجومه‌نه شاره‌وانییه هه‌ڵوه‌شاكه بخرێته ئه‌ستۆی تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له حاڵه‌تی زه‌رووردا نه‌بێ كه به پێشنیاری وه‌زیر و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر بێ، ده‌نا له‌و مه‌سره‌فه به‌رده‌وامه ئاساییانه زیاتر كه له بوجه ته‌سدیقكراوه‌كه‌دا بۆی دانراوه، نابێ هیچ بڕیارێ بۆ ئه‌نجام دانی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك بدا كه له سندووقی شاره‌وانییه‌وه خه‌رج و مه‌سره‌فی لێ بكرێ و له‌وه و پێش ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دابێ.
2-	ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه ئه‌نجومه‌نی تێدا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، وه‌زیر پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا  هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی تێدا جار بدات، جێگای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێشتر بگرێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و باقیمه‌نی ماوه‌كه له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ماوه‌ی ئه‌میان ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ماوه‌كه‌ی ئه‌و.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار. 
مادده‌ی حه‌وته‌م:
 ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
                   
                                                                             د. رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                             سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق