یاسای ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری (السلطە القضائیه) به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار:44 مێژووی بڕیار 28/12/1992 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 7/12/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه) ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م چه‌ند حوكمێكی گشتی مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا. مادده‌ی دووه‌م: حوكم به ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌چێی و جێ به‌جێ ده‌كرێ. مادده‌ی سێ یه‌م: ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه. مادده‌ی چواره‌م: دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت. مادده‌ی پێنجه‌م: زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-دادگاكان له كاتی پشوو یاندا كێشه‌كانی شارستانی و باری كه‌سایه‌تی (القچایا المدنیه والاحوال الشخصیه) نابینن ئه‌گه‌ر به‌په‌له نه‌بن و دادبینی (المرافعه) تیتیاندا له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌موزه‌وه هه‌تا رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولی هه‌ر ساڵێك راده‌گیرێ و كێشه به په‌ه‌له‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری دادوه‌ری ده‌ری ده‌كا دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و پشووه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ له كاتی پێویستیه‌كی زۆردا كه‌م بكاته‌وه. ده‌روازه‌ی دووه‌م دام و ده‌زگاكانی دادوه‌ری به‌شی یه‌كه‌م جۆره‌كانی دادگا مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له: 1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز). 2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف). 4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی). 5-دادگای تاون (الجنایات). 6- دادگای كه‌تن (الجنح). 7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس). 8- دادگای كار (العمل). 9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق). به‌شی دووه‌م تایبه‌تكاریه‌كانی دادگاكان (اختصاصات المحاكم) لقی یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه (محكمه التمییز) مادده‌ی نۆیه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: أ-ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسای رێگه‌ی یه‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی تری و هه‌موو دداوه‌ره كارگه‌ره‌كانی دادگا كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانی ده‌بینێ: 1-ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانه‌وه بۆی ده‌نێردرێ سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردانی له بنه‌مایه‌ك كه حوكمێكی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دابێ. 2-ئه‌و داوایانه‌ی (الدعاوی)كه حوكمی مردنیان تێدا ده‌رچووه. 3-ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و دژكارییه‌ی له حوكم و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه خۆیدا روو ده‌دا. ب-ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یا پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسایی رێگه‌ی به‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه له دادوه‌ره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ده‌بینێ: 1-ئه‌و دژكارییه‌ی له جێ به‌جێ كردنی دوو حوكمی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر و له یه‌ك باس‌دا ده‌رچوو بن و به پله‌ی كۆتایی (الدرجه القگعیه) گه‌یشتبن رووده‌دا ئه‌گه‌ر له نێوان دژكاران خۆیان دا بوو یه‌كێكیان له یه‌كێ له دوو حوكمه‌كه‌دا لایه‌ن بوو كه ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی له دوو حوكمه‌كه زاڵ بكا و بڕیاری جێ به‌جێ كردنی بدا. سه‌رۆكی دداگای پێداچوونه‌وه‌ش بۆی هه‌یه تاكاتی ده‌رچوونی بڕیاری پێداچوونه‌وه جێ به‌جێ كردنی هه‌ر دوو حوكمه‌كه رابگرێ. 2-ئه‌و دژكارییه‌ی سه‌باره‌ت به تایبه‌تكاری (اختصاص) ی بینینی داوایه‌ك (الدعوی) له نیوان دوو دادگادا روو ده‌دا. 3-ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆیانی ره‌وانه ده‌كا و به پێی ئه‌و یاسایه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانی پێ ده‌رچوون له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكاری دادگاران. ج-ده‌سته‌ی شارستانی (الهیئه المدنیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دااوی شارستانی و بابه‌تی جۆراو جۆره‌كانی تره‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له دادگا و لیژنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. د-ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی به پێی یاسا له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و بابه‌تی كه‌سایه‌تی (المواد الشخصیه) یه‌وه ده‌رده‌چن. ه-ده‌سته‌ی سزایی (الهیئه الجزائیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاریانه‌ی به پێی یاسا سه‌باره‌ت به داوا سزاییه‌كان ده‌رده‌چن. و-ده‌سته‌ی كشتوكاڵ: تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاارنه‌ی له لچژنه‌كانی زه‌وی و ده‌ست به‌سر داگرتنه‌وه ده‌رده‌چن. دووه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزای و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كا و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی كاتێ ئه‌و حوكمانه ده‌بینێ كه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) ده‌ركراون، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزایی كاتێ كه به سیفه‌تی ئه‌سڵی حوكم و بڕیاره‌كانی دداگاكانی تاوان (محاكم الجنایات) ده‌بینێ. چواره‌م: أ-ده‌شێ به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تر پێك بهێنرێت. ب-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كانی پێك دێ و له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دداوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ. ماده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه. 5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان. 6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی. 7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه. 8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا. 4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه. 5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ. لقی دووه‌م دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) مادده‌ی سیازده‌یه‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆر ده‌بێ. 1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ. 2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ. سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت. دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری ده‌اك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ. مادده‌ی پازده‌یه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كان جێ به جێ كاری (تنفیژ) و فه‌رمانگه‌كانی دادنووس (الكاتب العدل) و به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ناكامڵان (قاصرین) له ناوچه‌كه‌دا و دابه‌شكردنی كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هێنده‌ی به باش ده‌زانێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدا به یه‌كێ له جێگره‌كانی. مادده‌ی شازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن. 2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان. 3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه. 4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌مانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌و ئه‌مانه‌ن: 1-سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كار له سنووری ناوچه‌كه‌دا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و بۆیشی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای تاوان بكا. 4-ناردنی ئه‌و تانوتانه‌ی به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه و پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم. 5-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌ر و قازی و مووچه خۆرانه‌وه. 6-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان. 7-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی. دووه‌م: دده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا دادگای تاوان. 3-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی فایلی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێ بۆ دادگای په‌یوه‌ندیدار. 4-چاودێریكردنی ده‌وامی داوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كان. لقی سێ یه‌م دادگا سه‌ره‌تایی (البداءه) مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگا و قه‌زایه‌كدا دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی یا زیاتر پێك ده‌هێنرێ و ده‌شگونجێ له ناحیه‌كاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆشی هه‌یه تایبه‌تداری شوێنه‌كی (الاختصاص المكانی) بۆ دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك فراوان بكا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: وه‌زیری ددا بۆی هه‌ه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ. مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت. لقی چواره‌م دادگای كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه) مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ. مادده‌ی بیست و دووه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ. مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی له‌به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه كه به قازه ناوده‌برێت و دادگاكه به پێی یاسا باس و خوازه‌كانی باری كه‌سایه‌تی ده‌بینێ. دووه‌م: دادوه‌ری موسڵمانی دادگای سه‌ره‌تایی به قازی دادگای باری كه‌سایه‌تی دادده‌نرێ ئه‌گه‌ر قازیه‌كی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو. لقی پێنجه‌م دادگای تاوان (الجنایات) مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا دادگایه‌كی تاوان پێك ده‌هێنرێ و ئه‌و داوا سزاییانه ده‌بینێ كه به پێی حوكمی یاسا بۆی دیاری كراون. دووه‌م: ده‌شێ زیاتر له یه‌ك دادگای تاوان له پارێزگایه‌كادا پێك بهێنرێت كه به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری داد ره‌ده‌گه‌یه‌نرێت كه تیایدا تایبه‌تكاری حۆره‌كی و شوێنه‌كی (النوعی و المكانی) و مه‌لچبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری ده‌گرێن. سێ یه‌م: ده‌شێ دداگای تاوان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دداگای تاوان وبه‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا كۆ ببێته‌وه. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تاوانی مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر كۆده‌بێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا یه‌كیك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دووی تر له جێگره‌كان یا یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه ده‌بێ پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م دادگای تاوان له پارێزگاكانی تردا به سه‌رۆكایه‌ت جێگری سه‌رۆك ل مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا و دوو دادوه‌ر له پۆله‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت كۆده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵی و ئیحتیاته‌كانی دادگای تاوان به به‌یاننامه‌یه‌ك راده‌گه‌ێنرێت كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. لقی شه‌شه‌م دادگای كه‌تن (الجنح) مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ. لقی حه‌وته‌م دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداپ) مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگای هه‌رزه‌كاران به ده‌سته‌یه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه كه به سرۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگای هه‌رزه‌كاران و ئه‌ندامیه‌تی دوو ناوبچیكار (محكم) دبێ به پێی یاسای هه‌رزه‌كاران داوای تاوان ده‌بینێ و حوكمی تێدا ده‌دا. دووه‌م: ناوی سه‌رۆكی ده‌سته و ناوبچیكاره ئه‌سڵی و ئیحتیته‌كان و به به‌یاننامه‌یه‌ك را ده‌گه‌ێنرێ كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پیشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێ یه‌م: سه‌رپێچی (مخالفه) و كه‌تن په پێی حوكمی یااسی هه‌رزه‌كاران ته‌نیا له لایه‌ن دادوه‌ری هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌بینرێ. به‌ڵام ده‌شێ له قه‌زا و ناحیه‌كان له لایه‌ن دداوه‌رانی دادگای كه‌تنه‌وه ببینرێ. لقی هه‌شته‌م دادگای كار (العمل) مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده‌هێنرێ. دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری ئه‌وان. لقی نۆیه‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه (التحقیق) مادده‌ی سی یه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه. دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌ه‌یه دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا. سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ. ده‌روازه‌ی سێ یه‌م خزمه‌تی دادوه‌ری (الخدمه القچائیه) به‌شی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5" ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده‌نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده‌بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن. سێ یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ. مادده‌ی سی ودووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌زاره‌ت وپێشكه‌شكردنی تێبینی له باره‌یه‌وه. 2- لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی وه‌زیر بۆیانی ده‌نێرێ. 3-تێروانینی پله‌به‌رزی و گواستنه‌وه‌و به‌خواستندان(الترفیع والنقل والاعاره)ی دادوه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و ره‌فتارو لێهاتووییان و سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری (استقلال القچاء). "5" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (10) له رۆژی 3/5/1994 تایبه‌ت به یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 (یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992. 4-ده‌ركردنی بڕیاری پاڵاوتنی ئه‌وانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان به‌دادوه‌ر تێدایه و ئه‌گه‌ر داواكارانی دامه‌زراندن پتر له پێویست بوون ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن ده‌یانخاته به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و ئه‌وسا بڕیاری پاڵاوتنی سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌دا. 5-لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران)ەوه له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ كه ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێكدا له ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ و ئیشی تێڕوانینی كاروباری دابینكردنی ڕێك و پێكی (الامور الانچباگیه)ی دادوه‌ران ده‌بێ و بڕیاری لیژنه‌كه‌ش ده‌شێ له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی یه‌وه تانووتی لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئیتر بنبڕ (بات) ده‌بێ. به‌شی دووه‌م دامه‌زراندنی دادوه‌ران (تعیین الحكام) مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابن: 1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده‌نی ته‌واوی هه‌بێ. 2ـ ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ. 3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف. 4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ. 5ـ مه‌رجه‌كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ. 6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ. 7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ. ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای. ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن. د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده‌می سه‌ركه‌وتووبێ. مادده‌ی سی و چواره‌م: 1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه‌كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته‌ی خزمه‌ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده‌بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره‌كه كاری تێدا ده‌كا. دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره‌كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م). مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1 ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان جێگرانی سه‌رۆك یا پێشینترین دادوه‌رانیدا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته دادوه‌ریه‌كه‌ی له بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بوو. 2 ـ جێگری سه‌رۆك له نێوان دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌ی له بیست و دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوو. 3 ـ دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌وانه‌ی پۆلی یه‌كه‌م یا له‌وانه داده‌مه‌زرێنرێ كه ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌یان له بیست ساڵ كه‌متر نییه. 4ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كه‌ی و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنرێت. مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: پله (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده‌ی ساڵانه و پله‌به‌رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره ده‌بێ: پله سنووری مووچه به دینار زیاده ماوه‌ی پله به‌رزی ـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ أ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــ ب 460 ـ 500 12 5 ساڵ ج 380 ـ 435 10 5 ساڵ د 310 ـ 370 8 5 ساڵ دووه‌م: أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ. ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ. سێ یه‌م: دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌ت ته‌واو ده‌كا زیاده‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده‌ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده‌ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله‌یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دایه ده‌درێتێ. چواره‌م: أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده‌گرن: مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكاندا ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه 460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه 310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچه ب ـ مه‌رجه ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده‌گرن له شوێنی كاره‌كانیاندا نیشته‌جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن. پێنجه‌م: أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره‌كانی و داواكاره گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده‌گرن. ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه. ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا نیشته‌جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ. شه‌شه‌م: دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده‌گرن: أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینار ب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینار ج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینار د ـ پۆلی چواره‌م 400 چوار سه‌د دینار حه‌وته‌م: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره‌ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن. هه‌شته‌م: سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێن ناكه‌ونه به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن. به‌شی سێ یه‌م پله‌به‌رزی و پۆله‌به‌رزی دادوه‌ران (ترفیع الحكام وترقیتهم) مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره‌ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره‌كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره‌تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده‌كا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه‌تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه‌ده‌نی). مادده‌ی سی و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره ده‌بێ: پۆل مووچه به دینار ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م 520 ـ 590 دووه‌م 460 ـ500 سێیه‌م 380 ـ435 چواره‌م 310 ـ370 دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ڕاده‌ی هه‌ره‌نزمی ئه‌و پۆله‌ی بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله‌به‌رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره‌ی لێهاتوویی دادوه‌ره‌كه و شیانی بۆ پله‌به‌رزی وه‌ربگرێ. چواره‌م: وه‌زاره‌تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره‌كه بۆ پله‌به‌رزیپشت ده‌به‌ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته‌كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته‌كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره‌كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا ده‌ربڕیوون و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله‌به‌رزی بۆ ده‌رده‌كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا. به‌شی چواره‌م پله‌كانی دادوه‌ری (المناصب القچائیه) مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ: أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان. ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد. و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی. ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد. چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: پێشینتره‌یی (القدم)ی دادوه‌ران به‌پێی پایه و پله و ڕۆژی دامه‌زراندنیان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر چونییه‌كی تێكه‌وت پێشینترین به‌و جۆره ده‌بێ كه وه‌زیری داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا. به‌شی پێنجه‌م موڵه‌ت و مافی خانه‌نشینی (الاجازات والحقوق التقاعدیه) مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه‌تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته‌كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره. سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بۆی هه‌ڵده‌گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه‌رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. چواره‌م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی پێشووی دا بوونه‌ته مافی خۆی بۆی هه‌ڵده‌گیرێن. مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه‌تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه‌ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا. دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوه‌زیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته‌ش بدا. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون. چواره‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری داده‌نرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزی و زیاده‌ی ساڵانه‌ی ده‌درێتێ. مادده‌ی چل و چواره‌م: 1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن. 2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن. 3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. 4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی چل و پێنجه‌م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه ه‌ر كاتێ ئاره‌زووی كرد واز له كاربهێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده‌مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده‌ست نادات كه ماویه‌تی. مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره‌كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕده‌بێ. مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن. به‌شی شه‌شه‌م گواستنه‌وه‌و سپاردن (النقل والانتداب) مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه. ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ. مادده‌ی چل و نۆیه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ. به‌شی حه‌وته‌م ئه‌ركه‌كانی دادوه‌ر مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی. مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ. به‌شی هه‌شته‌م سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیشی دادوه‌ران وكاروباری رێك وپێكی لقی یه‌كه‌م سه‌رپه‌رشتی كردنی دادوه‌ران مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ. مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن. مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون. سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ. چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه. لقی دووه‌م كاروباری دابینكردنی رێك و پێكی (الانضباط) مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا: یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه. سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت. مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی). دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ. مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: داوای رێك وپێكی (الدعوی الانچباگیه) دژ به دادوه‌ر و سپاردنی به لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران به بڕیاری وه‌زیری داد ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌و رووداوه باس بكا كه دراوه‌ته پاڵی و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پشتگیری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌درێ به هه‌ردوولا دادوه‌ره‌كه و داواكاری گشتی. دووه‌م: أ/ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ان له كاتی بینینی دا وا كه دیاری ده‌كا و به‌وه‌زیری داد وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. ب/ دادگایی كردن به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یا هه‌ر یه‌كێ له‌و داواكاره گشتییه‌كان كه له بڕی خۆی ده‌ینێرێ و دادوه‌ره‌كه كه ده‌بێ خودی خۆی ئاماده‌ی ببێ ده‌كرێ و بۆشی هه‌یه پارێزه‌ری له‌گه‌ڵدا بێ. د/لیژه‌ن بۆی هه‌یه به‌خودی خۆی هه‌رچی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به باش ده‌زانێ بیكا. ه/ لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆلینه‌وه و گوێ گرتن له قسه‌ی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و داواكاری گشتی و به‌رگری دادوه‌ره‌كه بیروڕای خۆی له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌بڕێ و بڕیاره‌كه‌شی به وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. و/ لیژنه له هه‌ڵسووراندنی كاره‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كا كه یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنی سزاییدا هه‌ن. مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ. سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا. مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووت له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران بده‌ن و ده‌سته‌ی فراوانیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری وه‌زیری داد ونوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكا بۆ گوێ گرتن له قسه‌یان و ئه‌وسا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا گۆڕینی ده‌دا و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ. ده‌روازه‌ی چواره‌م چه‌ند حوكمێكی جۆراوجۆر مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا. مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م: نابێ دادوه‌ر به بێ ڕێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه بگیرێ یا هیچ كردارێكی سزایی له دژی بكرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی كردنی تاوانێكدا نه‌بێ كه ده‌م و ده‌ست لێی ببینرێ. مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م: 1-له‌سه‌ر پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه به پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فه‌رمانێكی هه‌رێمی ده‌رده‌كرێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (36)ی ئه‌م یاسایه‌یان تێدایه تا به پێی به‌ڵێننامه (عقد) له نێواندا ببنه ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خۆیان به‌نووسین. 2-ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ دادوه‌ری سێ ساڵ ده‌بێ و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه پێشنیاز بكا كه پێشتر كۆتایی به خزمه‌ته‌كه‌یان بهێنرێ. 3-هه‌ریه‌كێ له‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێته‌وه مانگانه (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریان وه‌ك سه‌رمووچه‌یه‌كی دابڕ (مخصصات مقگوعه) ده‌درێتێ. مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م: وه‌ختێ ده‌وام كردن له دادگاكان‌دا به پێی وه‌رزه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی ده‌وام كردن ڕۆژانه له پێنج سه‌عات كه‌متر نه‌بێ و ده‌شكرێ وه‌ختێكی تایبه‌تی ده‌وامكردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان دیاری بكرێ به مه‌رجێ له چوار سه‌عات كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه دوای پێكهاتنی وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمدا و ده‌ركردنی یاساكه‌ی ده‌بوو یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ربكرێ كه دام و ده‌زگاكانی دادگاكان و بنیاتنانی ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری پێشكه‌وتوو دیاری بكا كه بتوانێ بچێته ژێر بارییه‌وه ڕۆڵی خۆی له‌سه‌پاندنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادگه‌ری ببینێ به‌شێوه‌یه‌ك كه له گیانی بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌رییه‌وه هه‌ڵقوڵا بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م یاسایه ده‌كرا.