یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی
یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 10
مێژووی بڕیار:3/5/1994
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له قانونی ژماره (1) ساڵی 1992 له‌سه‌ر خوێندنی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له ڕۆژی 3/5/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 ـ یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی
یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی (1) له مادده (31) هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:
(ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێك دێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگه‌ی ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و به ئه‌ندامێتی دوو له كۆنترین جێگره‌كانی سه‌رۆك و له حاڵه‌تی نه‌بوونیاندا دوو كۆنترین دادوه‌ر له دادگه‌ی ته‌مییز و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد، یان ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه).
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق