به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 37
رۆژی ده‌رهێنان : 23/9/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (47)ی رۆژی (22/9/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (37)ی ساڵی / 2004
یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (14)ی
هه‌مواركراوی ساڵی (1992)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی چل و چواری یاسای ژماره (14)ی ساڵی 1992 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
1-	دادوه‌ر تا (70) حه‌فتا سالأ له ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كا خانه‌نشین ناكرێ.
ده‌شێتیش كاتی ته‌واوكردنی شه‌ست و سێ سالأ له ته‌مه‌نی، له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین بكرێ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا، خانه‌نشین كراوه‌كه ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌كه‌وێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی دووه‌م:
1-	حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه.
2-	ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
                                                                                                            د. كمال عبدالكریم فواد
                                                                                                        سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                                              كوردستانی ـــ عێراق