یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی
رزگاریخوازیی بزوتنه‌وه‌ی كورد
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی عێراق ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی/1992
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد
به‌شی یه‌كه‌م
حوكمه گشتی یه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
گه‌لی كوردستان عێراق به‌ڕاده‌ی گشتی نهێنی راسته‌قینه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌ناویه‌وه ده‌دوی.
مادده‌ی دووه‌م:
ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایی سه‌ركرده چوار ساڵ ده‌بێت.
مادده‌ی سێ یه‌م:
رادانله‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا ده‌كرێ و هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌نگدان و جودا كلردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌وه هه‌بی َكه له‌گه‌ل حوكمی ئه‌م یاسایه‌د اناكۆك نه‌بن، حكومی به‌شی به‌شی هه‌شته‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - ژماره (1)ی ساڵی 1992 به‌كار ده‌خریت.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی مووچه‌ی سه‌ركرده به یاسایه‌ك دیاری ده‌كات.
به‌شی دووه‌م
مه‌رجه‌كانی پالێوراو و ده‌نگده‌ر
مادده‌ی پێنجه‌م:
پالیوراو ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت
1-ته‌مه‌نی له كاتی هه‌لبژاردن دا له چل ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
2-هاووڵاتی كوردستانی عێراق بێت تێیدا نیشته‌جێ بێ.
3-هه‌موو مافێكه مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌بی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ده‌نگده‌ر ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت كه له مادده‌كانی (19 و 20)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ژماره (1)ی ساڵی/1992 دیار كراون.
به‌شی سێیه‌م
پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردن
مادده‌ی حه‌وته‌م:
1-دوای خۆ پاڵاوتن پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ده‌درێ ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه له پازده رۆژ پێش كاتی ده‌ستپێكردنیه‌وه بێ.
2-ده‌سته ده‌بێت له ماوه‌ی دوو رۆژ دا له رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به داوای خۆ پاڵاوتنه‌كه‌وه بدا.
3-پاڵێوراو بۆی هه‌یه بڕیاری بڕیاری په‌سه‌ند كردنی داواكه‌ی له‌لای دداگا (استئناف)ی به سیفه‌تی ته‌میزی له ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رپچ بداته‌وه.
4-دداگا دوا بڕیاری له‌سه‌ر به‌رپه‌چدانه‌وه‌كه ده‌رده‌كا و له ماوه‌ی دوو رۆژ له رۆژی پێشكه‌شكردنی یه‌وه ئاشكرای ده‌كات و پالێوراو له رۆژی ده‌رچوونی یه‌وه به پێزا (مبلغ) داده‌نرێ.
5-ده‌سته‌ی باڵا به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش حه‌وت رۆژ له كاتی هه‌ڵبژاردن ناوی پالێوراوان راده‌گه‌یه‌نێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆربه‌ی موتله‌قی رادارانی وه‌ده‌ست هێنا به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێ.
به‌شی چواره‌م
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك
مادده‌ی نۆیه‌م:
سه‌ركرده پێشئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كانی بكات له‌به ده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستاندا ئه‌م سوێنده ده‌خوا:
( به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه به دلسۆزیه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م رێز له سه‌روه‌ری یاسا‌و پیره‌وی ناوخۆ بگرم و بورژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ره‌چاو بكه‌م بی َ جیاوازی مافی رۆله‌كانی بپارێزم گیۆ رایه‌ڵی ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه بم كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كودستانی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ندیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا)
په‌یوه‌ندی سه‌ركرده به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه
مادده‌ی ده‌یه‌م:
1-بانگ كردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ كۆبونه‌وه‌ی له خولی ئاسایی نا ئاساییه‌كاندا.
2-مۆر كردنی ئه‌و رێكوتننامه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دا.
3-ده‌ركردنی ئه‌و یاسا و په‌یره‌وانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشان داوه.
4-ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی كه هێزی یاسایان تێدایه له ملوه‌ی پشووی ئه‌نجومه‌ننی نیشتمانی دا له بارودۆخی ناكاودا به‌مه‌رجێك هه‌ر كاتێك ئه‌نجومه‌ن كۆبووه و بۆ بڕیاردان پێش چاو بخرێت.
5-پێشنیاز كردنی پرۆژه یاساكان.
6-بانگ كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به پێی یاساله ماوه‌ی پازده رۆژدا له رۆژی ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه یا ده‌ركردنی بڕیاری خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
1-ده‌ركردنی فه‌رمانی سپاردنی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جی َكردن به‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ده‌ستنیشانی كردووه.
2-ده‌ركردنی فه‌رمانی فه‌رمانی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جی َكردن دوای باوه‌ر پێدان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یه‌وه‌ز
3-ده‌ركردنی فه‌لامانی دامه‌زراندن و لادانی خاوه‌نانی پله تایبه‌تی مووچه و خۆره گه‌وره‌كان و قبوولكردنی وازهێنانی له‌سه‌ر پێشنیازكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
4-هه‌ڵبژاردنی راویژكارانی خۆی و دامه‌زراندن و لادانیان.
5-فه‌رماندان به جێ به‌جێ كردنی حوكمی ئیعدام یا سوك كردنی.
6-به هاوبه‌شی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن‌دا، سیاسه‌تی گشتی كوردستان عێراق داده‌نێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانی عێراق.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ئاماده‌ی به‌جێ گه‌یاننی كاره‌كه‌ی نه‌بوو سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ كردن جێگه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
ئه‌گه‌ر جێگه‌ی سه‌ركرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك پێ چۆڵ بوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی جێگه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوی َله ماوه‌ی دوو مانگی چۆل بوونه‌كه‌دا ئه‌ركه‌كانی به جێ دێنێ.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
ئه‌و یاسایه‌ی له رۆژنامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق