یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1997)
به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 38
مێژووی ده‌رهێنان: ٣١/12/2000
"بڕیار"
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق دا وئه‌و یاساكاريیه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی ژماره (27)ی رۆژی (30/12/2000)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2000
یاسای
یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1997)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 له‌غو ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌موو مادده‌كانی تری یاساكه به كارپێكراوی ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له (وه‌قایعی كوردستان)یشدا بڵاوده‌كریته‌وه.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق