به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 33 مێژووی بڕیار: 19/12/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999 یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراق به‌شی یه‌كه‌م (پێناسه) مادده‌ی (1): ئه‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مانایانه ده‌به‌خشن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. سێیه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان پێنجه‌م: تۆمار: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناوی پارێزه‌ره‌كانی به پێی به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه) تێدا نووسراوه. شه‌شه‌م: به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه): ئه‌و ماوه‌یه كه پارێزه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی تێدا به كردار به‌سه‌ر بردووه. حه‌وته‌م: سندوق: مه‌به‌ست له سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانه. هه‌شته‌م: لیسته: لیسته‌یه‌كه، ساڵانه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێ ناوی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی تێدا ده‌نوسرێ كه ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه. به‌شی دووه‌م (ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه) مادده‌ی (2): پارێزه‌رایه‌تی: ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌دیهێنانی دادوه‌ری چونكه دادگایه‌كی به‌سه‌ر پێ و وه‌ستاوه و ده‌سه‌به‌ری مافی پیرۆزی به‌رگری له خۆكردنه، ئه‌م یاسایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه دانراوه: یه‌كه‌م: له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت و پشتی فیدرالیزم بگرێت و بناغه‌ی پته‌و بكات و به‌ره‌و باشتری ببات. دووه‌م: پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك و سه‌ره‌تای بیر‌و رابه‌وری ده‌سباڵایی یاسا و وه‌دیهێنانی هه‌ق و هه‌قیانه‌ت مسۆگه‌ر بكات. سێیه‌م: پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ. چواره‌م: ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات. پێنجه‌م: ئاست و پله‌ی گوزه‌ران و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزه‌ران باڵاتر بكا و زه‌مانه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و ته‌ندروستییان بۆ وه‌دی بێنێ. شه‌شه‌م: بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت. به‌شی سێیه‌م (پارێزه‌رایه‌تی و مه‌رجه‌كانی پارێزه‌ری كردن) لقی یه‌كه‌م- (پارێزه‌ری كردن (ممارسه المهنه) ) مادده‌ی (3): پارێزه‌ر له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌دا پیشه‌كه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و پابه‌ندبوونی خۆیدا ده‌خاته‌كار: یه‌كه‌م: ده‌بێته وه‌كیلی هه‌موو كه‌سێكی (سروشتی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانیان بكات. دووه‌م: راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو (عه‌قدێك) و عه‌قده‌كانی تۆماركردن و گه‌ڵاڵه‌كان (اللوائح) و یادداشته‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان و هه‌موو عه‌قدێكی دیكه رێك ده‌خات. سێیه‌م: پارێزه‌ر به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به عه‌قدێكی مۆركراو به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پرس و رای یاسایی پێشكه‌ش به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كا. لقی دووه‌م- (مه‌رجه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی كردن) مادده‌ی (4): ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌كا ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا له یه‌كێ له زانكۆكانی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتبێ و یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوشانی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێ به مه‌رجێ له‌م باره‌یاندا له زانستی یاسادا تاقی بكرێته‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكانی عیراقن یان هه‌ڵگری به‌ڵگه نامه‌ی باڵای یاسان له ده‌رچواندنی زانكۆكانی دیكه ئه‌وانه به‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ناكه‌ون. دووه‌م: ده‌بێ ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا نووسرابێ. سێیه‌م: ده‌بێ (ئه‌هلییه‌تی) یاسایی هه‌بێ. چواره‌م: نابێ ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵ زیاتر بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش كاری پارێزه‌رایه‌تی یا دادوه‌ری یان (ئیدیعای گشتی) كردبێ یاخود تا ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامێك بوو بێ له (هه‌یئه‌تی) وانه گوتنه‌وه‌ی مادده‌ی یاسادا، ئه‌وه له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵیش زیتر بێ قه‌یدی نییه. پێنجه‌م: نابێ به‌هۆی سزای ته‌مێ كردن (تأدیبی) یا سزای ئینزیباتییه‌وه ناوی له تۆمار یا له لیسته‌ی سه‌ندیكایه‌كی دیكه سڕدرابێته‌وه یان دوورخرابێته‌وه هه‌روه‌ها ناشبێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌و هۆیانه‌ی ده‌ستپاكی یان ئاكاری گشتی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن له فرمانێكی گشتی یان تایبه‌ت ده‌ركرابێ. شه‌شه‌م: ده‌بێ ناوبانگ و ره‌فتاری باش بێ هه‌روه‌ها ده‌شبێ شایانی بڕواپێكردن و رێزلێگرتنیش بێت چونكه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بۆ پارێزه‌رایه‌تی پێویستن. حه‌وته‌م: نابێ حوكمێكی جینائی ناسیاسی یا حوكمی كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ری به‌سه‌ردا درابێ. هه‌شته‌م: نابێ له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی خانه‌نشین كرابێ. نۆیه‌م: نابێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی یان ده‌روونی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له كاری پارێزه‌رایه‌تی خستووه و كه‌ڵكی فرمانگوزاری لێ بڕیوه خانه‌نشین كرابێ مه‌گه‌ر به راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌رچووبێ و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه بسه‌لمێنێ. مادده‌ی (5): هه‌ر پارێزه‌رێك ناوی له لیستی سه‌ندیكایه‌كی دیكه دا نوسرابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له به‌رده‌م دادگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا (مورافه‌عه) بكات، به‌مه‌رجێ ئه‌وانیش چونیه‌ك ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ پێشه‌كی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه وه‌رگیرابێ، یان ره‌زامه‌ندی وه‌كیلی سه‌ندیكاكه وه‌ربگیردرێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دیار نه‌بوو. مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا و ئه‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه ناگونجێ و نابێ: أ- فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت. ب- خۆ ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی. دووه‌م: هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه (ره‌سم) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ش ده‌دات به‌ڵام ناشێ و نابێ شانبه‌شانی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه‌یشی هه‌بێ: أ- خۆته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا. ب- خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی. سێیه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه دا باس كراوه، ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان بۆ مه‌به‌ستی كاری به‌ر له‌یه‌كتری (الاقدمیه) حساب ناكرێ. مادده‌ی (7): ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزه‌ر مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست دا، یان كارێك له‌و كارانه بكا كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م)دا هاتووه، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناوی له تۆماره‌كه دوورخرێته‌وه. مادده‌ی (8): یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان یا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، یا شاره‌وانی یا ئیداریدا بووه‌ته ئه‌ندام بۆی نییه و نابێ له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیێتیه‌دا و تا سێ ساتی پاش ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی چ به‌ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێگه‌ی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكا وه‌كاله‌ت دژ به‌و ئه‌نجومه‌نانه وه‌ربگرێ. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی فرمانێكی گشتی له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا یا له كه‌رتی تێكه‌ڵاودا به ده‌سته‌وه‌یه یان بوه‌ته راوێژكاری یاسایی ئه‌وان بۆی نییه و نابێ هیچ وه‌كاله‌تێ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرد چ به ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ به هۆی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌دا ئیش بكا وه‌ربگرێ به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پچراندنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌و لایه‌نانه ئیدی مافی خۆیه‌تی. مادده‌ی (9): پارێزه‌رێ كه دوای ده‌ست هه‌ڵگرتنی له دادوه‌ری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات نابێ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات: یه‌كه‌م: تا ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر له دادوه‌ری ده‌ستبه‌ردانیدا تێنه‌په‌رێ چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌ی چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش ده‌كات، مورافه‌عه‌ی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كدا بكا سه‌ر به‌و ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه بێت كه خۆی له‌وه‌و پێش له وێدا دادوه‌ر یا ئه‌ندامی (ئیدیعای گشتی)بووه. دووه‌م: چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش بكا (مورافه‌عه) له داوایه‌كدا بكات كه له‌وه‌و پێش خرابووبێته به‌رده‌می یان رای خۆی تێدا ده‌ربڕیبووبێ. مادده‌ی (10): هه‌ر پارێزه‌رێ خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌كدا (محكم) یا شاره‌زا یا شاهێد بووبێ بۆی نییه‌و نابێ نه خۆی نه له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه نه له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكات وه‌كاله‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ربگرێ. به‌شی چواره‌م تۆماركردن و پله‌داری و ده‌سه‌ڵاته‌كان لقی یه‌كه‌م (تۆماری پارێزه‌ران) مادده‌ی (11): تۆماری پارێزه‌ران به پێی ناونوسین و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1- ناوی پارێزه‌ره راوێژپێكراوه‌كان. 2- ناوی پارێزه‌ره كاراكان (الممارسون). 3- ناوی پارێزه‌ره مه‌شقكاره‌كان (المتمرنین). مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شی له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ. پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه. شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم). حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه. هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات. مادده‌ی (13): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ ئابوونه‌و (رسومی) بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه‌ی له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا نه‌دابێ ئه‌وه ناوی له لیستی ساڵانه‌دا تۆمار ناكرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشان دای ئه‌وه ده‌بێ (50%) له سه‌دا په‌نجای هه‌ر ئابوونه‌یه‌كیش كه قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه بخاته سه‌ری و بیدا جا دوباره ناوی سه‌ر له نوێ له لیسته‌كه‌دا ده‌نوسرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر هات و پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك دواخست و نه‌یدا ئه‌وه ئه‌و كاته وا له قه‌له‌م ده‌درێ كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دور خراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) بۆ حساب ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیشی دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاریزه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ سكاڵایه‌ك بنوسێ داوای دووباره ناونوسینی خۆ له تۆماری پارێزه‌راندا بكات جا ئه‌و كاته ئابوونه و رسومی ئه‌و ساڵانه‌شی كه نه‌یداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و، ئه‌و زیاده‌یه‌ش كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌بێ بدات لێره‌دا ده‌بێ مه‌رجه‌كانی حوكمی مادده‌ی (4،6،7)ی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ. مادده‌ی (14): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دوورخرابێته‌وه هه‌تا دووباره ناوی له‌و تۆماره‌دا نه‌نووسریێته‌وه و هه‌موو ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ئه‌و ساڵانه‌ش نه‌دا كه نه‌یداوه نابێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات. دووه‌م: پاریزه‌ری كردن به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكرێ به فڕ و فێڵی ناوی پارێزه‌ر له خۆنان (انتحال صفه المحامی) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌م دۆخه‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ران ده‌عوایه‌كی سزایی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دژ به‌و ناوی پارێزه‌ر له خۆنه‌ره بخاته گه‌ر. سێیه‌م: پارێزه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراوه به‌سه‌ریدا ساغ بووبێته‌وه و حوكمێكی سزایی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ردادرابێ و بڕدرابێته‌وه نابێ سه‌ر له نوێ له سه‌ندیكادا وه‌ربگیرێته‌وه. مادده‌ی (15): ئه‌نجومه‌ن به (موصاده‌قه كردنی) هه‌یئه‌تی گشتی بۆی هه‌یه پێرۆیی ده‌رهێنێ ره‌سمی ناونیسین و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ئابوونه‌ی ساڵانه و غه‌رامه و مزه‌ی بیمه كردنی ته‌ندروستی (بدل التأمین الصحی) و ره‌سم و ئابوونه‌ی دیكه‌ی تێدا دیاری بكا. لقی دووه‌م- (پله به پله و ده‌سه‌ڵاته‌كان) مادده‌ی (16): ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا به پارێزه‌ر ده‌نوسرێ پله به پله به پێی ئه‌م رێسایانه‌ی خواره‌وه سه‌رده‌كه‌وێ: یه‌كه‌م: بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له نووسینگه‌ی پارێزه‌ریكی راوێژكار یان له لای پارێزه‌رێكی كارا ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌بێته راهێنراو له‌سه‌ر كار‌و باری راسته‌قینه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری مه‌شق پێكه‌ره‌كه‌یدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: 1- وه‌كاله‌ت له‌م و له‌و له ده‌عوای مه‌ده‌نی و ناكۆكی دادوه‌ریدا كه نرخی له (500) دینار زیاتر نه‌بێ، وه‌رده‌گرێ. 2- وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی و ده‌عوای موڵكداركردندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ، وه‌رده‌گرێ. 3- وه‌كاله‌ت له هه‌موو ده‌عوایه‌كی كه‌تن (جونحه)دا وه‌رده‌گرێ و له لێتۆژینه‌وه‌كانیدا ئاماده ده‌بێ و رێگاكانی تانوت لێدانیش له‌و بڕیار و حوكمانه‌ی كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراون ده‌خاته گه‌ر. 4- وه‌كاله‌ت ده‌رباره‌ی موعامه‌له یاساییه‌كان له دایه‌ره‌كان و سه‌رچاوه ئیداریه‌كان و لیژنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وه‌رده‌گرێ. 5- دوو به دوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه مه‌شقی پێ ده‌كا له ده‌عوا مه‌ده‌نیه‌كاندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ و له جینایه‌ته‌كانیشدا مورافه‌عه ده‌كا و رێگاكانی تانه لێدانیش ده‌خاته كار. دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی راهاتنه به مه‌رجه‌كانیه‌وه ببڕێ ئه‌وا ده‌بێته كارا (ممارس) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ: 1- هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه. 2- له هه‌موو ده‌عوایه‌كی مه‌ده‌نی و سزایی و كار و ده‌عواكانی نابالغاندا (الاحداث) وه‌كاله‌ت وه‌رده‌گرێ و ریگاكانی تانووت لێدانیشیان لێ ده‌خاته كار. 3- به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یا له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی به‌ڵێنداری و په‌یمانداری زانستی و هونه‌ری و بازرگانی دا كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، رێك ده‌كه‌وێ. 4- گریبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان رێك ده‌خات و به پێی حوكمه‌كانی یاسا تۆماریان ده‌كا. 5- راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كا. سێیه‌م: پارێزه‌رێك سێ ساڵ له پارێزه‌رایه‌تیدا كارا بوبێ و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كردبێ و سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه ده‌بێته راوێژكار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: 1- هه‌موو ئو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هه‌یه. 2- پرۆژه یاسا و پێره و رێنمایی بۆ دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر داواكردنیان به گرێبه‌ندێكی مۆركراو ئاماده ده‌كا. 3- له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له (دووه‌م/ 3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر چه‌ند بێ پێكهاتن گرێ ده‌دا. 4- كۆمپانیا بیانییه‌كان یان ئه‌و لقانه‌یان كه له هه‌رێمدا كه‌وتونه‌ته گه‌ر تۆمار ده‌كا. مادده‌ی (17): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر پله پله له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی به سكاڵایه‌كی نووسراو كه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پێوه بێ، به پێی مه‌رج و زه‌بتی كه ئه‌م یاسایه رێكی ده‌خا و به پێی ئه‌م رێنماییانه‌ش كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراوه ده‌روات. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌و ماددانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیار كراون درێژتر بكاته‌وه به مه‌رجێ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ر قۆناغێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و هۆیه‌كانیشی پیشانبدرێ. مادده‌ی (18): ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ له قۆناغی راهاتندا پارێزه‌رێكی ده‌ست نه‌كه‌وت رای بێنێ یان ده‌ستی كه‌وت و لێی دابڕا ئه‌وه ده‌بێ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ناونوسینی یا لێدابڕانییه‌وه حیساب ده‌كرێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكا ئه‌وجا ئه‌و ماوه‌ی له مادده‌ی (16/ یه‌كه‌م) دا هاتووه بۆ پێنج ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه. به‌شی پێنجه‌م مافه‌كان و ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌ر لقی یه‌كه‌م- حوكمه گشتییه‌كان مادده‌ی (19): یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه و دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندگه‌كانی میری و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه رێز و به‌ته‌نگه‌وه بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ شیاوی پله و پایه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بێت و پێویسته له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور و به وێڵیش (الاصولیه) كه بۆ پیاده كردنی ئه‌ركی پاریزه‌ری پێویستن بخه‌نه به‌ر ده‌ستی و نابێ داواكارییه نووسراوه‌كانیشی پشت گوێ بخه‌ن. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون ته‌نها دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كان نه‌بێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن و بیبڕنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه داواكاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه و تۆماریان كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و كاته پارێزه‌ره‌كه ده‌بێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه. مادده‌ی (20): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌موو هه‌یئه‌ت و ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌ش رێگا به پارێزه‌ر بده‌ن فایلی ده‌عواو په‌ره‌و كاغه‌زی لێتۆژینه‌وه یا هه‌ر په‌ره و كاغه‌زێكی دیكه بخوێنێته‌وه و هه‌ر شتێ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێ- له‌سه‌ر به‌نووسین ره‌زامه‌ند بوونی پێشه‌كی وه‌كیل دانه‌ره‌كه سه‌یری بكا و لێ ی ئاگادار بێ. دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوهێنراون پێویسته له‌سه‌ریان رازی بن پارێزه‌ره‌كه له لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و دادگایی یان هه‌ر (ئیجرا)یه‌كدا كه یاسا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا ئاماده ببێ و پێویسته ئه‌و ئاماده بوونه‌ش له په‌ره و كاغه‌زه‌كاندا بنووسرێ، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه پارێزه‌ره‌كه ئاگادار بكه‌ن كه له كاتی هه‌ر (ئیجرایه‌كدا) ده‌رهه‌ق به وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌كرێ ئاماده ببێ. مادده‌ی (21): یه‌كه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێ یان هه‌ر كه‌سێ خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرابێ به ئه‌نقه‌ست مافێ له مافه‌كانی پارێزه‌ر كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، له كاتی پارێزه‌ری كردن دا پێشێل بكا یان نه‌یه‌ڵێ پارێزه‌رایه‌تی خۆی بكا ئه‌وه به پێچه‌وانه كاری ئه‌ركی فرمانه‌كه‌ی خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌و حوكمانه‌ی یاسای سزادانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه تایبه‌تن به فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تی گشتی پێ سپێردراوی له ئه‌ركی خۆلاده‌ر. دووه‌م: ده‌رهه‌ق به‌و له فرمان لادانانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراو، له لای دادگه‌ری تایبه‌تی لێتۆژینه‌وه شكات ده‌كرێ به مه‌رجێ ده‌ست به‌جێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكرێ. مادده‌ی (22): هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر پارێزه‌ر له كاتی پیاده كردنی پیشه‌ی پارێزه‌ریدا یا به‌هۆی ئه‌وه وه ئه‌وه ده‌ستدرێژ كاره‌كه هه‌ر وه‌كو ده‌ست درێژی كردبێته سه‌ر دادگه‌رێ له كاتی پیاده‌كردنی فرمانه‌كه‌ی یا به هۆی ئه‌وه وه سزای هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. مادده‌ی (23): هه‌ر شكاتێ دژ به پارێزه‌رێ بكرێ ده‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا وه‌ربگیردرێ به ته‌نها له دۆخی تاوانی به چاو بینراودا نه‌بێ به‌بێ ره‌زامه‌ند بوونی سه‌ندیكاش نابێ نه لێپرسینه‌وه (استجواب) نه لێتۆژینه‌وه نه حه‌واڵه كردنی بۆ دادگای تایبه‌ت ده‌رهه‌ق بكرێ و پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكا یا جێگره‌كه‌ی له‌و پرسینه‌وه یا لێتۆژینه‌وه یان دادگا كردنه‌دا ئاماده بێت. مادده‌ی (24): پارێزه‌ری خانه‌نشین بۆی هه‌یه به‌م وه‌كاله‌تانه‌ی خواره‌وه له به‌رده‌م دادگادا مورافه‌عه بكات: یه‌كه‌م: وه‌كاله‌ت له ژنی خۆیه‌وه یا له یه‌كێ له نه‌وه و وه‌چه‌ی خۆیه‌وه . دووه‌م: به‌پێی (وصایه یان قه‌یموومه) له بڕی خزمه‌كانی تا پله‌ی چواره‌می خزمایه‌تی. سێیه‌م: به‌پێی (وصایه یان ته‌ولییه)ی كارپێكراو. لقی دووه‌م- (راوێژی یاسایی) مادده‌ی (25): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یا وه‌به‌رهێنه نیشتیمانیه‌كان چ پشك داری بن چ خاوه‌ن لێپرسراوییه‌كی سنووردار كه سه‌رمایه‌كه‌یان له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نییه و پێویستیشه له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان له هه‌رێمدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راویژكار یان كارا یان زیاتر دا گرێدانێك ببه‌ستن تا راوێژكاریان بۆ بكرێ. دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌كه‌ون، ئه‌وا چه‌ند دوا بكه‌و‌ن رۆژی (50) دینار غه‌رامه ده‌كرێن. سێیه‌م: پارێزه‌ر نابێ گرێدانێك له‌گه‌ل َزیاتر له دوو كۆمپانیای نیشتمانی، یان له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراوه گرێ بدات. چواره‌م: كه‌سێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راوێژكاردا گرێداریه‌كی كردبێ ده‌بێ (10%) له مزه‌ی راوێژكردنه یاساییه‌كه‌ی گڵ بداته‌وه و بینێرێ بۆ سه‌ندیكا تا وه‌ك داهاتێكی سه‌ندیكا تۆمار بكرێ. پێنجه‌م: پارێزه‌ر به گرێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا ناوبراون له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گرێكاریه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكاوه (ته‌سدیق) كراوه. مادده‌ی (26): یه‌كه‌م: هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا وه‌به‌رهێنه‌كی نیشتمانی بێت یان بیانی نابێ تۆمار بكرێ تا گرێدانی دامه‌زرانه‌كه‌ی به‌لانی له لایه‌ن پارێزه‌رێكی كاراوه رێك نه‌خرابێ. دووه‌م: پارێزه‌رێ نابێ وه‌كاله‌ت له دوو كۆمپانیای نیشتمانی زیاتر یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی وه‌ربگرێ. سێیه‌م: پارێزه‌رێ نابێ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا زیاتر له سێ كۆمپانیای نیشتمانیی یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی تۆمار بكات. لقی سێیه‌م- (ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی) مادده‌ی (27): پارێزه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێ سپێردراوه كه ده‌یانكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌وه راوێژكاریی یاساییش ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی (28): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه به مه‌رجێ له غه‌یری ده‌عوا سزاییه‌كاندا له رێژه‌ی (20%) له‌سه‌دا بیستی به‌های ئه‌ركی ئه‌و ده‌عوایه زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌عواكه یا ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ده‌عوایه ده‌درێ وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ڵك و سوودێكی پتر بێ له‌وه‌ی كه له ده‌عواكه‌دا هه‌یه ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه به‌پێی ئه‌و زیاد بوونه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی له كۆ (مجموع)ی مه‌بله‌غه‌كه‌دا ده‌بێ. دووه‌م: حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ. مادده‌ی (29): ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی پێكهاتنی له‌سه‌ر كراوه كاری دیكه‌ی لێ په‌یدا بوو له كاتی پێكهاتنه‌كه‌دا به بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌وا پارێزه‌ره‌كه بۆی هه‌یه داوای ده‌ستخۆشانه‌ی ئه‌وه‌ش بكات. مادده‌ی (30): ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر ده‌عواكه‌ی له رێگه‌ی سولح كردن یا (تحكیم)ه‌وه ته‌واو كرد یان به‌پێی سه‌رپشكبوونی ئه‌گه‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌دا كرابێ ده‌عواكه به ئه‌نجام بگه‌یێنێ ئه‌وه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی خۆ هه‌یه مه‌گه‌ر ده‌قی پێكهاتنه‌كه وه‌ها نه‌بێ. مادده‌ی (31): ئه‌گه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر به پێكهاتنێكی تایبه‌تی دیاری نه‌كرابێ ئه‌وكاته وه‌ك كرێی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌عوایه دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی (32): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هات و وه‌كیلدانه‌ره‌كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌بێ هۆیه‌كی ماقووڵ لێخست و پارێزه‌ره‌كه ده‌ستی به ئیشه‌كه كردبوو ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌روه‌كو كاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یاندبێ ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ بیداتێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ست پێكردن پارێزه‌ره‌كه‌ی لێخست ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه له گوێره‌ی ئه‌و كۆششه‌ی كه به خه‌رجی داوه. دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی پیاده بكرێ مه‌به‌ست له ده‌ست پێكردنی كار ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه ده‌عواكه‌ی تۆمار كردبێ یا له مورافه‌عه‌كه‌دا ئاماده بووبێ یا به وه‌كاله‌تی وه‌كیلدانه‌ره‌كه سكالاِیه‌كی به لایه‌نێكی ره‌سمی په‌یوه‌ندی به ده‌عواكه‌وه ببێ پێشكه‌ش كردبێ. مادده‌ی (33): ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ به هۆیه‌كی ماقووڵ ده‌ستی له وه‌كاله‌ت به‌رداو له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئینزارێكی نووسراوی دا به وه‌كیلدانه‌ره‌كه یان ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه به‌ر له ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی پێی سپێردراوه مرد یان ئه‌گه‌ر وه‌كیلدانه‌ره‌كه خۆ مردو میراتگره‌كانی رازی نه‌بوون پارێزه‌ره‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه بڕوات ئه‌وه له‌و دۆخانه‌دا پارێزه‌ره‌كه یان میراتگره‌كانی به پێی ئه‌حواڵ له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی پێكهاتنه‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوتای ئه‌و كۆششه‌ی خۆی هه‌یه كه به ته‌واوی به خه‌رجی داوه و ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ. مادده‌ی (34): هه‌ر ناكۆكیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی رووبدات ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگا تایبه‌كاره‌ی كه نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌كه له سنووریدایه یان ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی ده‌عوای وه‌كاله‌ته‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر و وه‌كیلدانه‌ره‌كه به نووسین له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتبن كه سه‌ندیكا بۆیان ساغ بكاته‌وه ئه‌وا له‌م باره‌دا بڕیاری نیقابه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ نییه. مادده‌ی (35): دادگا به پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حوكمی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌هێنێ: 1- به ڕێژه‌ی (10%) له به‌های حوكم پێ دراوه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. 2- به ڕێژه‌ی (5%) له به‌های موڵكداركردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. 3- له (300) سێ سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش پتر نه‌بێ له ده‌عواكانی به‌خێوكردنی كۆرپه و موشاهه‌ده‌دا كه ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌وانه‌دا له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (200) دوو سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ. 4- له ده‌عواكانی دادگایی به په‌له‌و (وه‌لائی)دا ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه‌و ناشبێ له (1000) هه‌زار دینار تێپه‌رێ. مادده‌ی (36): یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ كه نێردرابێ به‌رگری له تاوانبارێ له جینایات یان له دادگای نابالغه‌كاندا بكات كه ئه‌و تاوانباره وه‌كیلی بۆ خۆی دانه‌نابێ ئه‌وه دادگاكه حوكمی ده‌ستخۆشانه بۆ ئه‌و پارێزه‌ره ده‌رده‌هێنێ كه له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه و له (500) پێنج سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ و ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌زێنه‌ی میری. دووه‌م: پارێزه‌رێ دادگایه‌ك پاێزه‌رایه‌تییه‌كی پێ بسپێرێ نابێ نه‌یكا مه‌گه‌ر مه‌عزه‌ره‌تێكی ماقووڵ بۆ دادگاكه بهێنێته‌وه. مادده‌ی (37): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر له‌و ماڵ و داراییه‌دا كه له ده‌عوایه‌كدا یان له كارێكدا وه‌كاله‌تی بۆ كراوه كه بۆ وه‌كیلدانه‌ره‌كه مسۆگه‌ری ده‌كا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی مومتازی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه. دووه‌م: ده‌ست خۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له (ئیعلامه‌كان) و بڕیاره‌كاندا كه حوكمی بۆ ده‌رچووبێ مافی مومتازی ده‌كه‌وێته سه‌ر و به پارێزه‌ری وه‌كیل یا به پارێزه‌ری نێردراو یان به‌و پارێزه‌ره ده‌درێ كه وه‌كاله‌تێكی ته‌سدیق كراوی هه‌بێ سا له دادگاكان یا دایه‌ره ره‌سمییه‌كان یا كۆمپانیاكان یا بانقه‌كان یا دایه‌ره‌كانی ته‌نفیزه‌وه بێت ده‌ستیشی به‌سه‌ردا ناگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی میری یان بۆ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی. مادده‌ی (38): ئه‌گه‌ر پێكهاتێكی نووسراو له نێوان پارێزه‌ر و وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌دا نه‌بێ ئه‌وه دوای سێ ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و كاره‌ی كه پێی سپێردراوه ئیدی پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی ده‌سوتێ و ناتوانێ داوای بكات مه‌گه‌ر هۆیه‌ك هه‌بێ رێگای داواكردنه‌كه‌ی لێ گرتبێ. هه‌رچی ئه‌و ده‌ستخۆشانه‌یه‌شه كه به نووسین له‌سه‌ری پێك هاتبن ئه‌وه مافی داواكردنه‌كه‌ی دوای (15) پازده ساڵ كه له رۆژی ره‌وابوونییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ئیدی ده‌سوتێ و نایكه‌وێ. مادده‌ی (39): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه به گرێدانێكی نووسراو كه سه‌ندیكا ته‌سدیقی بكا له‌گه‌ڵ وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا پێك بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌ست خۆشانه‌ی وه‌كیله‌كه‌ی خۆی نه‌دا ئه‌وا پارێزه‌ره وه‌كیله‌كه بۆی هه‌یه قۆچانی (سند) پێك هاتنه نووسراوه‌كه كه مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی تێدا فه‌راهه‌مه، بدات به دایه‌ره‌ی (ته‌نفیز) و داوای ده‌ست خۆشانه‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دایه‌ره هه‌مان ئه‌و ئیجرائاته بخاته كار كه له كاتی ته‌نفیز كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه یان بۆ ئه‌و قۆچانانه‌ی كه یارای ته‌نفیز كردنن و دایه‌ره‌ی (كاتب العدل) ته‌سدیقی كردووه خستوویه‌تییه كار. لقی چواره‌م ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی پارێزه‌ر مادده‌ی (40): پێویسته پارێزه‌ر له ڕه‌وت و هه‌ڵسوكه‌وتیدا خۆی به بنه‌ماكانی پیشه‌كه‌ی ببه‌ستێته‌وه و ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌ری وه‌ك له‌م یاسایه‌دا هاتوون به ده‌ست پاكی و دڵسۆزی ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز كردووه لێی لانه‌دات. مادده‌ی (41): نابێ پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات: یه‌كه‌م: ناوی خۆی له كه‌س بنێت. دووه‌م: هه‌موو یا هه‌ندێ له‌و مافانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره‌و خراوه‌ته به‌ر ده‌م دادگا خۆی وه‌كاله‌تی بۆ وه‌رگرتووه بكات. سێیه‌م: خۆی یان به هۆی هاوبه‌شه پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه به‌شداری له موزایه‌ده‌دا بكات له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كانی دیكه كه خۆی تێدا وه‌كیل بێ. چواره‌م: مامه‌ڵه‌تكردن له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونه‌كه‌ی ببێته به‌شێك له‌و مافه عه‌ینییه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ره. پێنجه‌م: له پشت نووسینی قه‌واڵه‌كان (تظهیر السندات) به ناوی خۆی بكات به مه‌به‌ستی ئیدیعا كردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌تی هه‌بێت. مادده‌ی (42): یه‌كه‌م: نابێ پارێزه‌ر ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكات كه پێی سپێردرابێ له رێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌ر چه‌نده وه‌كاله‌ته‌كه‌شی ته‌واو بووبێ ته‌نیا مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێ كه تاوانێك له‌به‌رده‌م لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشكرا بكات و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بووه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه له‌به‌رده‌م دادگاكان بكات. دووه‌م: پارێزه‌ر له ناكۆكیه‌كدا له‌سه‌ر داواكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری نه‌بێت و ره‌زامه‌ندی موه‌كیلی له‌سه‌ر نه‌بێت كه نهێنییه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردووه نابێ هیچ شایه‌دییه‌ك بدات. سێیه‌م: پارێزه‌ر كه له ده‌عوایه‌كدا به وه‌كیل داده‌نرێ نابێ نه له كاتی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی و نه له دوای لێخستنی له‌و وه‌كاله‌ته‌ی شایه‌دی له دژی موه‌كیله‌كه‌ی بدات. چواره‌م: پارێزه‌ر له‌كاتی به‌رپاكردنی ده‌عوایه‌كدا كه خۆی وه‌كاله‌تی تێدا كردووه نابێ وه‌كیلایه‌تی هاودژی موه‌كیله‌كه‌ی بكات به شێوه‌یه‌كی گشتیش نابێ له دوو به‌رژه‌وه‌ندی هاودژدا نوێنه‌ر بێت هه‌موو پارێزه‌رێك له‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به هه‌ر سیفه‌تێ له نووسینگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: نابێ پارێزه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكات كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران لادراوه. مادده‌ی (43): یه‌كه‌م: ده‌بێ پارێوه‌ر به‌رامبه‌ر به دادوه‌ری ره‌فتار و رێبازێكی رێزدارانه بگرێت كه شیاوی پیرۆزی و پایه‌كه‌ی بێت و نابێ كاری وا ئه‌نجام بدات كه كار بكاته سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌عوا یان زیان به رۆیشتنی داد بگه‌ێنێ و چه‌واشه‌ی بكات. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌رامبه‌ر هاوكارانی هه‌موو داب و ده‌ستوورێكی شیاوی پیشه‌كه‌ی خۆی بپارێزێ و نابێ هیچ كارێكی وه‌ها بكات كه زیان به ره‌رژه‌وه‌ندیان بگه‌ێنێ یان سوكییه‌ك بۆ ناو و ناوبانگی كه‌سایه‌تی و پیشه‌كه‌ی بخولقێنێ. سێیه‌م: پێویسته پارێزه‌ر خۆی به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته و ئه‌و لیژنانه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دروست كراون ببه‌ستێته‌وه. چواره‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ببێته وه‌كیل هاوكاره‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له‌و ده‌عوایه‌ی كه خۆی وه‌كیله تێیدا. مادده‌ی (44): مافی موه‌كیل له داواكردنی له پارێزه‌ر بۆ ئه‌وراق و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌موو مافه‌كانی له دوای تێپه‌ربوونی (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر مێژووی كۆتایی كاره‌كه‌ی نامێنێ ته‌نیا مه‌گه‌ر موه‌كیل پێش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه داوای كردبن ئه‌وه‌ش به ئینزار ده‌بێت كه به هۆی دادنووسه‌وه بۆی ده‌رده‌چێ و ئه‌و ماوه‌یه‌ش له مێژووی پێ راگه‌یاندنیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. به‌شی شه‌شه‌م پێكهاته‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران (سه‌ندیكای پارێزه‌ران) مادده‌ی (45): یه‌كه‌م: سه‌ندیكای پارێزه‌ران ریكخراوێكی پیشه‌یی دیموكراتیی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌گرێته خۆ كه ناویان له‌لای تۆمار كراوه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیب سه‌ندیكاكه ده‌نووێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا جێگای ده‌گرێته‌وه و ئه‌و سه‌ندیكایه له پارێزگاكاندا لقی هه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی به‌و رێگایه هه‌ڵده‌بژیردرێن كه له‌م یاسایه‌دا و له په‌یره‌وه‌كانی كه لێی ده‌رچوون هاتووه. مادده‌ی (46): سه‌ندیكا ئه‌م كارانه ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌شداری كردن له پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پاڵپشتی كردنی فیدراڵیه‌ت و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. دووه‌م: به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه دیاریكراوانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و كارده‌كات له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی پارێزه‌ری. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به ئه‌ندامانی و دابینكردنی یارمه‌تی گوزه‌رانی وا كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان به‌دی بێنن. چواره‌م: هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه له پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی. پێنجه‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل َده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی و ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت به جۆرێكی وا كه داد و سه‌روه‌ری یاسا دابین بكا. به‌شی حه‌وته‌م لقی یه‌كه‌م- ده‌سته‌ی گشتی پارێزه‌ران مادده‌ی (47): ده‌سته‌ی گشتی پارێزه‌ران له هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه پێك دێ كه له تۆماردا نووسراون و ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی خۆیان داوه و هیچیان له‌سه‌ر نه‌ماوه. مادده‌ی (48): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ له مانگی شوباتدا كۆده‌بێته‌وه. دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی موتله‌قی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و راده‌یه ته‌واو نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه دواده‌خرێ بۆ رۆژی دوایی و به ئاماده‌بوونی چاره‌گی ئه‌ندامانی ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت. مادده‌ی (49): ده‌سته‌ی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- وتووێژكردن له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو بڕیاردان له‌سه‌ر دواژمێركاری بودجه‌ی پێشوو وبڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ سێ ساڵی داهاتووی ئاماده‌ی ده‌كات. 2- سه‌یر كردنی كاروباری ئه‌و پارێزه‌ریه‌ی كه له خشته‌ی كاردا هاتووه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه خراوه‌ته به‌ر ده‌می سه‌باره‌ت به‌و كاروبارانه. 3- ده‌ستنیشان كردنی ره‌سم و ئابوونه‌ی به‌شدار بوون و غه‌رامه بۆ سه‌ندیكا و سندوقی خانه‌نشینی. 4- هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌صڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و یه‌ده‌گه‌كانی. 5- بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن و به زۆربه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ. مادده‌ی (50): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌گای سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكردنی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆمار كراوه‌كان كۆده‌بێته‌وه. دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبووونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا بۆ رۆژی دوایی دواده‌خرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه نابێت و بڵاوه‌ی لێده‌كرێ. سێیه‌م: نابێ هیچ كاروبارێك وتووێژی له‌سه‌ر بكرێت گه‌ر له داواكاری به‌ستنی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌دا نه‌هانبێ. مادده‌ی (51): ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له نه‌قیب و ده ئه‌ندامی ئه‌صڵی و سێ ئه‌ندمی یه‌ده‌گ پێك دێ. مادده‌ی (52): ئه‌و كه‌سه‌ی كه به نه‌قیب هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته‌دی: یه‌كه‌م: پێویسته راوێژكاربێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ده ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی حوكم درابێ. مادده‌ی (53): ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ راوێژكار بێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری پێشینه‌یی (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یان بچر بچر كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی مه‌حكوم كرابێ كه رێگه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری گرتبێ. مادده‌ی (54): ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا له نێوان ئه‌ندامه‌كانی وه‌كیلێك بۆ سه‌ندیكا و سكرتێر و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیان به پێی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ دیاری ده‌كات. مادده‌ی (55): یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (15) رۆژ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و به شێوه‌یه‌كی نائاساییش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نووسراو له لایه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن بۆ سه‌یر كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له پێناویدا داوای كۆبوونه‌وه كراوه. دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به نه‌قیب و وه‌كیلی سه‌ندیكاوه نه‌بێت نابه‌سترێت و له كاتی ئاماده‌بوونیان ئه‌وا به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات. سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌وا ئه‌و لایه‌ی كه سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵدا بێت په‌سه‌ند ده‌كرێت. چواره‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن مولزیمه. لقی دووه‌م (نه‌قیبی پارێزه‌ران) مادده‌ی (56): نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاریان له‌سه‌ر داوه جێبه‌جێ یان ده‌كات. سییه‌م: به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌ندانه (العقود)ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه. چواره‌م: به ناوی سه‌ندیكاوه له‌به‌رده‌می دادگاكان‌دا دادوه‌ری ده‌كات و بۆشی هه‌یه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یا پارێزه‌رێكی دیكه له‌جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێت. مادده‌ی (57): یه‌كه‌م: وه‌كیلی سه‌ندیكا له كاتی ئامادنه‌بوونی نه‌قیب هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وی هه‌یه. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به وه‌كیلی سه‌ندیكاكه‌ی. مادده‌ی (58): ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌ستان و دیاری كردنی مووچه‌كانیان و رێكخستنی كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. دووه‌م: ئاماده‌كردنی ژمێركاریی كۆتایی سه‌ندیكا بۆ ساڵی دارایی رابردوو و ئاماده‌كردنی بودجه‌ی نوێ بۆ سێ ساڵی داهاتووی بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی بۆ راستاندنیان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی لقه‌كانی سه‌ندیكا و ژووره‌كانی پارێزه‌ران. چواره‌م: دامه‌زراندنی ژووری پارێزه‌ران. پێنجه‌م: دامه‌زراندنی یانه‌كانی پاریزه‌ران به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه ناوخۆییه‌كانیان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كانی به‌رێوه‌بردنیان. شه‌شه‌م: پێكهێنان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و پێویسته پێك بهێنرێن. حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌دواداچوونی راسپارده‌كانی. هه‌شته‌م: ناردنی ئه‌و شكایه‌تانه‌ی كه سزا‌كه‌یان له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌ندا نییه بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی. مادده‌ی (59): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌قیب یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی به هه‌ر هۆیه‌ك له ده‌ست دا ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه جێی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه له ساڵێك كه‌متر بوو. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌صلی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست دا ئه‌وا ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه جێی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێن و پایه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به وازهێنان یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر چۆڵ بوو ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دایان ده‌مه‌زرێنێ و دادوه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه له صنفی یه‌كه‌م بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چوار پارێزه‌ری راوێژكار، كاروباری به‌رێوه‌بردنی سه‌ندیكا ده‌گرێته ده‌ست و داوای ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ. لقی سێیه‌م- (لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی) (الانضباط) مادده‌ی (60): لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له پێنج ئه‌ندام له پارێزه‌ری راوێژكار پێك دێت، له‌وانه سێ ئه‌ندامیان ئه‌صڵین و دوانیشیان یه‌ده‌گن و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن به مه‌رجێك سه‌رۆكه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بێت. مادده‌ی (61): هه‌ر پارێزه‌رێك زیانی به ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌ی پارێزه‌ری گه‌یاند، یان كارێكی وای كرد كه له نرخی كه‌م بكاته‌وه یان كردارێكی ئه‌نجامدا كه له كه‌رامه‌تی پارێزه‌ران بدات یاخود سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كرد ئه‌وا سزایه‌كی به‌رزه‌فتی ده‌درێ. مادده‌ی (62): جگه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌م یاسایه گرتبێتییه‌وه ده‌نا هه‌ر كارێكی له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتبێ زیان گه‌یاندنه به ئه‌ركی پیشه‌ی پارێزه‌ری: یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی (موه‌كیل) و له‌به‌رددانی ئه‌و مافه‌ی یان گاڵته پێكردنی یاخود به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی بۆ سوودی شه‌خسی. دووه‌م: فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه كه (الخصم) یان پێدانی راوته‌گبیر بۆی. چواره‌م: مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی. پێنجه‌م: فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی. شه‌شه‌م: رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت. حه‌وته‌م: سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ. هه‌شته‌م: سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، یان له هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ده‌رچوون. نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌حكوم كرابێ له‌سه‌رتاوانێكی عه‌مدی ناسیاسی یاخود تاوانێكی ئابروبه‌ر. ده‌یه‌م: به‌كارهێنانی گه‌ف و هه‌ره‌شه یان ئاره‌زوو په‌یداكردن بۆ راكێش كردنی مه‌عمیل و به‌كارهێنانی پایه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی. مادده‌ی (63): یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1- ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و له‌وه‌ی كردوویه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێده‌كرێت له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. 2- ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و ئه‌و گوناهه‌ی بۆ ده‌رده‌خرێت كه ئینزاره‌كه‌ی له‌سه‌ری پێدراوه و داوای لێده‌كرێ له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ده‌بێ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی بدات كه له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له دوو هه‌زار دیناریش پتر نه‌بێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سندوقی سه‌ندیكا. 3- رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵیش پتر نه‌بێ و ئه‌مه‌ش له رۆژی پێ راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی كه له دژی ده‌رچووه كاری پێده‌كرێ. 4- له‌و باره‌ی كه بۆ جاری سێیه‌م حوكم بدرێت. دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه، بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ده‌ستدانه پیشه‌كه حیساب ناكرێ. مادده‌ی (65): شكایه‌تی به‌رزه‌فتی (الانضباطي) به شێوه‌یه‌كی نووسراو له لایه‌ن نه‌قیبه‌وه یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یاخود دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی ره‌سمی یان له موه‌كیله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ و به‌كارده‌خرێ. مادده‌ی (66): یه‌كه‌م: لیژنه سه‌یری شكایه‌ته‌كه ده‌كات و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی) ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. دووه‌م: له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ندا، ئه‌وا قه‌ده‌غه ده‌كرێت له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری تاكو ده‌یدات. مادده‌ی (67): یه‌كه‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو، یاخود سه‌رنج راكێشان (الفات نڤر) بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد: 1- به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو. 2- ئه‌گه‌ر ره‌وشتێكی نواند كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵ و داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی بێت. 3- ئه‌گه‌ر كارێكی وای كرد زیان به هاوكاره‌كانی بگه‌ێنێ یان زیان به‌و كه‌سان بگه‌ێنێ كه‌خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردراوه. 4- زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت 5- نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه یان به پێی ئه‌ركه‌كانیان ئاگاداریان بێت. دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه به نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه ده‌كرێت و تێیدا به‌پێی ڕێگاكانی راگه‌یاندنی كارپێكراوی سه‌ندیكا بۆی روون بكرێته‌وه. مادده‌ی (68): یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی قابیلی ته‌مییز كردنن له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه له باره‌گای سه‌ندیكاو ژووره‌كانی پارێزه‌ران هه‌ڵده‌واسرێن. به‌شی هه‌شته‌م لقه‌كانی پارێزگاكان مادده‌ی (69): یه‌كه‌م: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ و له سێ ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت له پارێزه‌ری راوێژكار و له لایه‌ن ئه‌و پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له پارێزگاكه‌دا نیشته جێن. دووه‌م: ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق. چواره‌م: له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا‌و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت. به‌شی نۆیه‌م (دارایی سه‌ندیكا) مادده‌ی (70): دارایی سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: یه‌كه‌م: ئابوونه (بدل)ی چوونه ناو سه‌ندیكا. دووه‌م: پاره‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه. سێیه‌م: ره‌سمی پێشكه‌وتن و پێشتر ده‌ست به‌كاریی. چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. پێنجه‌م: كرێی ی خانووبه‌ره‌كانی سه‌ندیكا. شه‌شه‌م: پاره‌ی به‌شایه‌دی دان و راستاندنی كه‌فاله‌ته‌كان. حه‌وته‌م: رێژه‌یه‌كی داشكاو له پاره‌ی هه‌قی ماندوو‌بوونی پارێزه‌ریی و پاره‌ی مانگانه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا و كه‌سی سروشتی و مه‌عنه‌وی كار ده‌كه‌ن كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌م غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر كۆمپانیا و به‌لێنده‌ره‌كان به‌هۆی دامه‌زراندنی راوێژكاری یاسایی تایبه‌ت به خوێن. نۆیه‌م: هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێن. ده‌یه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر پارێزه‌ران به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه . یازده‌م: ئه‌و به‌خشین و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه حكومه‌ت به‌شداریی تێدا ده‌كات. دوازده‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششه داراییانه‌ی دیكه به‌پێی ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره تایبه‌تمه‌ندكان. مادده‌ی (71): ساڵی دارایی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له رۆژی یه‌كه‌می مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێ ده‌كات. مادده‌ی (72): یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان و بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌رفكردنی خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی دانراوی خۆی كه ئیداره‌كه‌ی وا بخوازێ. دووه‌م: حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ده‌كه‌وێته به‌ر وردبینی چاودێری دارایی (الرقابه المالیه)ی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا راگوێزكاری (المناقله) له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بكات. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان وه‌رگرێ. مادده‌ی (73): به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی گشتی نه‌بێ نابێت خانووبه‌ره‌ی موڵكی سه‌ندیكا بفرۆشریت جگه له‌وه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ته‌سه‌روف به ماڵی سه‌ندیكاوه بكات و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی خۆی و به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی دارایی ده‌بێ. مادده‌ی (74): ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی رێی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گرت بۆ راستاندنی بودجه و حیساباتی كۆتایی، ئه‌وا پاره وه‌رگرتن و خه‌رج كردنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بودجه‌ی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێی ده‌دات. مادده‌ی (75): یه‌كه‌م: پاره و موسته‌نه‌ده‌كان به ناوی سه‌ندیكا له یه‌كێك له بانكه‌كان داده‌نرێن. دووه‌م: نه‌قیب و ئه‌مینداری سه‌ندووق (خه‌زنه‌دار) به یه‌كه‌وه یان ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌ن فه‌رمانی دانان و سه‌رف كردن ئیمزا ده‌كه‌ن. مادده‌ی (76): ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ره‌سیدی حیسابه‌كه‌ی و موڵك و ماڵی ده‌بنه موڵكی سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه داده‌مه‌زرێن. به‌شی ده‌یه‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی (77): ده‌سته‌ی كاتی كه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) كه له رۆژی 3/1/1993 پێكهاتووه، به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ و پێویسته له‌سه‌ری كاری وا بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌ك ئه‌و په‌ره‌كه‌ی نه‌وه‌د رۆژ بێت. مادده‌ی (78): ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له سه‌ندیكا تۆمار كراون هه‌موو مافێكیان له‌لای سه‌ندیكای پارێزه‌ران و سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و كۆمپانیای دڵنیا بون له ژیان كه له مه‌ركه‌زدا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر سه‌ندیكا هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و فه‌رمانه. مادده‌ی (79): كاركردن بۆ ره‌سمی ناونووس كردن و ئابونه‌ی به‌شداربوون و غه‌رامه‌كان و پاره‌ی دابین كردنی ته‌ندروستی و ره‌سمی دیكه ئێستا كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. مادده‌ی (80): كار به هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه نه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. مادده‌ی (81): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات. مادده‌ی (82): ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق هۆیه پێویستیه‌كان له‌داوی راپه‌رینی شكۆدارای ئادار، حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا كارگێری خۆی له هه‌رێمی كوردستانی عێرا ق كێشایه‌وه و ئابلوقه‌یه‌كی كارگێری و ئابووری خسته سه‌ر هه‌رێم، ئه‌مه وای كرد ئه‌نجومه‌نی نیشیمانیی كوردستان بڕیاری ژماره (22) له رۆژی 5/10/1992 دا ده‌رچواند به دیاری كردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێم به ناوه‌ند به‌شێوه‌ی فیدرالیزم. له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌دا په‌یوه‌ندی له نێوان پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ندیكای ناوه‌ندی پچرا، جگه له‌وه‌ش یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی هیواو ئاواتی پارێزه‌رانی ده‌رنه‌ده‌بڕی و له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و دیموكراتیه‌ت نه‌ده‌رۆیشت، تاكو كاروباری پارێزه‌رانی كوردستان له سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی رێك بخرێ و كاروباری خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیه‌ت و گیانی سه‌رده‌م رێك بخات و ره‌چاوی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بكات و له‌گه‌ڵ هیوا و ئاواتی پیشه‌یی ئه‌ندامان بگونجێ و ئاستی پیشه‌یی و زانستی و گوزه‌رانی ئه‌ندامان به‌رز بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا.