به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 6 )ی ساڵی 2007 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17)ی ساڵی 1999 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆكردنه‌وه له نێوان ئه‌ندامێتی سه‌ندیكاو فه‌رمانبه‌رییه گشتییه‌كاندا ناكرێت. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو لیسته‌كه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت. 1- (75000) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێپه‌ڕ بێت وزیاتر له (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕابوردبێ. 2- (50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌پێشتر كاری دادوه‌ری كردبێ یان بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌له (3)ساڵ كه‌متر نه‌بێت سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان داواكاری گشتی یان ڕاوێژكاری یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بووبێ یان بۆ ماوه‌ی كه‌له (5)ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێت جێگری داواكاری گشتی بووبێت. 3- (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێنه‌په‌ڕیبـێ و، (3) ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كردبێ له (3) زیاتر نه‌بێت. 4- (80000) هه‌شتا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌مه‌نی له (40) ساڵ تپپه‌ڕیبـێ و، ماوه‌ی (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ. 5- (90000) نه‌وه‌د هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر به‌حوكم، ناوی له لیسته‌كه‌دا ده‌ركرابێ. دووه‌م: ره‌سمی فراوان كردنی ده‌سته‌ڵات ( ره‌سمی پله به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1- (30000) سی هه‌زار دینار له مه‌شقكاره‌وه بۆ موماریس. 2- (50000) په‌نجا هه‌زار دینار له موماریسه‌وه بۆ ڕاوێژكار. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1- (30000)سی هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار. 2- (40000) چل هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری موماریس. 3- (50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری ڕاوێژكار. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له ( یه‌كه‌م) ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: بریكار كردنی خه‌ڵك له‌و داوا مه‌ده‌نیی و ناكۆكییه دادوه‌رییانه‌ی كه به‌هایان له (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار تێ ناپه‌ڕێت. دووه‌م: بڕگه‌ی(3) له دوومی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی ڕاوێژكاری یاسایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یان كشتوكاڵی یان نووسینگه‌كانی قۆنته‌رات و به‌ڵێنده‌رایه‌تی زانستی و هونه‌ری و بازرگانی ده‌به‌ستێ كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (75000000) حه‌فتاو پێنج ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌بێت. مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی (أ) له (2) له ( یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- ئه‌و داوایانه‌ی كه یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت لایه‌نێك بێت تێیدا به‌هاكه‌ی له (3750000) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نییه. مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی بیست و پێنجه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر كۆمپانیا نیشتیمانییه بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یان ڕاوێژكارییه چ هاوبه‌شه‌كان یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی دیاری كراون و سه‌رماییه‌ی له (37500000) سی و حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناركه‌متر نه‌بێ و ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان تێدا هه‌یه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یان زیاتر ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاویژكاری یاساییان پێ بدات. دووه‌م: بڕی (15000) پانزه هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی دواخستن له‌سه‌ر هه‌ر رۆژێكی دواخستن ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ناوبراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دواكه‌وتن. سێیه‌م: پارێزه‌ر بۆی نیه له‌گه‌ڵ پتر له دوو كۆمپانیایی نیشتیمانی ودوو كۆمپانیای بیانی بۆ مه‌به‌سته‌كانی ناوبراوی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه گرێبه‌ست بكات. چواره‌م: له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه‌له‌بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون رێژه‌ی 10% له جیاتی پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژكاری یاسایی پارێزه‌ر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو بده‌ن و پاشماوه‌ی ساڵیش بۆ مه‌به‌ستی ڕه‌سمه‌كه‌و ناردنی پاره‌كه بۆ سه‌ندیكا تاوه‌كو داهات تۆماری بكات به‌ساڵی ته‌واو ده‌ژمێردرێت، به‌مه‌رجێك له (100000) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. پێنجه‌م:وا داده‌نرێت كه‌پارێزه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه مۆر كردووه. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و شه‌شی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: نابێ هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان كشتوكاڵی یان به‌رهه‌مهێنه‌ری نیشتیمانی یان بیانی تۆمار بكرێت هه‌تا گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی یان تۆمار كردنی لقه‌كانی له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی به‌لایه‌نی كه‌م موماریسه‌وه ڕێكنه‌خرابێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی سی وشه‌شی ئه‌م یاسایه هه‌موارده‌كرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: دادگا حوكم به‌دانانی ( إنتداب) پاێزه‌رێك ده‌دات تاداكۆكی له‌و تۆمه‌تباره بكات كه پارێزه‌ری بۆ داكۆكی كردن له‌خۆی له‌به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگای كه‌تن و تاوانه‌كان و نه‌وجه‌وانان رانه سپاردووه و ده‌ست حه‌قی پارێزه‌ره‌كه‌ش له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (120000) سه‌دو بیست هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت و ئه‌م پاره‌یه‌ش له گه‌نجینه ده‌درێت. مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی سی و نۆی ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت، كه‌له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه په‌سند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (5000) پێنچ هه‌زار دیناره. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكابۆی هه‌یه پێڕه‌وی ناوخۆیی بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بریارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی یانزده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی دوانزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق