به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 11 رۆژی ده‌رهێنان: 25/6/2002 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (24)ی رۆژی (24/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (17)ی ساڵی (1999)ی پارێزه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت. مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده چوارده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه، ناشێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌ری بكات تا سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار نه‌كرێته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پازده له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا وه‌ك خواره‌وه ده‌بێ: 1.بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و، زیاتر له سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رابوردبێ (450) چوار سه‌دو په‌نجا دیناره. 2. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵی سه‌رومڕ (مستمر) كه‌متر نه‌بێ دادگایی كردبێ یان وانه‌ی یاسایی به ده‌رس گوتبێته‌وه یان وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی ئیده‌یعا یان مودده‌عیی گشتی یان راوێژكاری یاسایی له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا دیتبێ (كردبێ) (250) دوو سه‌دو په‌نجا دیناره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیفه‌ی جيَطرى مودده‌عیی گشتیی به‌سه‌ر بردبێ. 3. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێنه‌په‌ڕیبێ و ماوةى سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كرد بێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ (200) دوو سه‌د دیناره. 4. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، (400) چوار سه‌د دیناره. 5. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر، به حوكم، ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه (500) پێنج سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه (ره‌سمی پله‌به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.له مه‌شقكاره‌وه تا موماریس (100) سه‌د دیناره. 2. له موماریسه‌وه تا راوێژكار (200) دوو سه‌د دیناره. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار (50) په‌نجا دیناره. 2. بۆ پارێزه‌ری موماریس (100) سه‌د دیناره. 3. بۆ پارێزه‌ری راوێژكار (150) سه‌دو په‌نجا دیناره. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی نۆزده‌مینی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ ناوی له لیسته‌كه‌دا تۆمار نه‌كرا بێ ناشێ راوێژكاریی یاسایی بكات یان ببێته وه‌كیلی غه‌یرو ئیددیعای مافگه‌لێ بكا‌و له‌به‌رده‌می دادگاكان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌دا دیفاعی لێ بكات یان ناكۆكی یه‌كلابكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌مه‌ی خواره‌وه نه‌بێ: 1.ئه‌وانه‌ی ده‌عوای سه‌ر به چاككردنی كشتوكاڵ و ئه‌حواڵی شه‌خصی و ئه‌حواڵی مه‌ده‌نییان له دادگاكان‌دا هه‌یه، بۆیان هه‌یه مێردیان و خه‌زووریان و خزمی تا پله‌ی دووه‌میان بكه‌نه وه‌كیل، كه‌سێكیش به‌پێی (ولایه یان وصایه یان قه‌یمومه یان تولیه) جێگای كه‌سێكی تر بگرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه. 2. وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی لایه‌نێك كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نییه، بۆیان هه‌یه فرمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا (به‌شی یاسا)ی خۆیان له جیاتی خۆیان دابنێن كه له مورافه‌عه‌ی به‌رده‌م دادگاكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خه‌سڵه‌تی یاساییان هه‌یه، له‌م ده‌عوایانه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده ببن: أ.له‌و ده‌عوایانه‌دا كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌ره‌فێك بێت تێیداو به‌هاكه‌ی له (25000) بیست و پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. ب. له‌و ده‌عوایانه‌دا كه له‌نێوان دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ندێكیان له دژی هه‌ندێكیان ده‌یكه‌نه‌وه، سا به‌های ده‌عواكه هه‌رچه‌ندێ ده‌بێ، ببێ. دووه‌م: لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌عوا حكومه‌ییه‌كان، له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كات كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ناو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیدا كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسایان هه‌یه دایده‌نێ و، دووه‌میان نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات كه سه‌ندیكا له‌ناو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كاندا دایده‌نێ و، ئه‌ندامی سێیه‌م ئه‌و دایه‌ره‌یه دایده‌نێ كه وه‌كاله‌ته‌كه بۆ هه‌ر ده‌عوایه‌ك، به جیا ده‌كاته‌وه. سێیه‌م: ده‌عواگه‌لی دایه‌ره ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ پارێزه‌رێكی تێدا بكه‌ن وه‌كیلی خۆیان مافه‌كانیان بپارێزێ، ته‌نها ئه‌و لیژنه‌یه دابه‌شیان ده‌كات و، دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش به‌پێی گرنگیی ده‌عواكه‌و به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌بێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامه‌ی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك بكات كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزه‌رو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت: یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات: 1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ. 3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ. سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت: 1.(30%)ی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه. 2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه. 3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت. مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا. مادده‌ی ده‌یه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی چل و هه‌شتی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ( كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) كۆده‌بێته‌وه. مادده‌ی یازده: مادده‌ی حه‌فتاو نۆی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێ داده‌نرێ: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری، له‌چوارچێوه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، رێنمایی بۆ دیار كردنی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌چوێنێ بۆ ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم ده‌بێته ته‌ره‌فێك تێیدا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی دوازده: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق