به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 13 مێژووی ده‌رچوون: 9/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 2/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق ژماره (17)ی ساڵی 1999 مادده‌ی (1): بڕگـه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (چواره‌م) بۆ مادده‌ی (3)ی یاساكه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: چواره‌م: ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن به ڕاژه‌یه‌كی شایسته داده‌ندرێت بۆ مه‌به‌سته‌كانی دامه‌زراندن و سه‌رموچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی له فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان و كه‌رتی هاوبه‌ش ( قگاع مختلگ). مادده‌ی (2): بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (ده‌یه‌م) بۆ مادده‌ی (4)ی یاساكه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌یه‌م: هه‌ڵگڕی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و له كوردستانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نیشته‌جێ بێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پره‌نسیپی مامه‌ڵه‌كردنی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل) مادده‌ی (3): مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: نابێت نێوانی ئه‌ندامێتیی سه‌ندیكاو وه‌زیفه گشتییه‌كان یان سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه یان هه‌ر سه‌ندیكایه‌كی دیكه‌ی پارێزه‌ران كۆبكرێته‌وه. دووه‌م: پێویسته سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و سه‌رۆكی لقه‌كان خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كاری سه‌ندیكا و، كاری پارێزه‌رایه‌تی نه‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا. مادده‌ی (4): مادده‌ی (11) ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (48): یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی قبوڵ كردن و تۆماركردن له سه‌ندیكا دیار ده‌كات. دووه‌م: سه‌ندیكا مافی هه‌یه په‌یمانگه‌یه‌ك یان ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی یان پیشه‌یی دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و شیاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندام له سه‌ندیكا یان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن تیایدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێڕه‌وێك ده‌رده‌كات بۆ رێكخستنی كاروباری ئه‌وانه‌ی كه حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: به ڕه‌چاوكردنی حوكم و بنه‌ماكانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، پارێزه‌ران به‌پێی ناونوسران و پێش یه‌كتری (الاقدمیه) له‌و ناوانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: 1- ناوی پارێزه‌ر ( ڕاوێژكار). 2- ناوی پیاده‌كار (الممارسون). 3- ناوی پارێزه‌ره مه‌شقكاره‌كان (المتمرنین). مادده‌ی (5): بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی مادده‌ی (13) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر ساڵانه به‌رامبه‌ری به‌شداربوون و رسوماتی بریاردراو له ماوه‌ی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م وشوباتی هه‌ر ساڵێك بدات، له كاتی دواكه‌وتن له واده‌ی دیاریكراو، رێژه‌ی (25%) بیست و پێنچ له سه‌دی به‌رامبه‌ر به‌شداربوون و رسوماتی ساڵانه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت. مادده‌ی (6): بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (16) هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: چواره‌م: ماوه‌ی ڕاژه له دادگاكان، داواكاری گشتی، فه‌رمانگه‌كانی دادوه‌ریی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ماف له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یان وانه‌ووتنه‌وه له كۆلێژی یاسا، له دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی، بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌به‌ندی ده‌قكراو له‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت. مادده‌ی (7): بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (25)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نیشتیمانیی (پشكدار بێت یان خاوه‌ن به‌رپرسێتیی سنووردار) و بیانییانه‌ی له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، یان لقییان هه‌یه له هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كارگانه‌ی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان تۆماركراون و تۆڕه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یان زیاتر بكات بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژی یاسایی. مادده‌ی (8): مادده‌ی (26)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (26): نابێت هیچ كۆمپانیایه‌ك، نیشتیمانیی یان بیانی، تۆمار بكرێت هه‌تا رێكخستنی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی، تۆماركردنی یان تۆماركردنی لقه‌كه‌ی لایه‌نی كه‌م له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی پیاده‌كاره‌وه (ممارس) ڕێكنه‌خرابێت. مادده‌ی (9): بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (35) هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: 1. به رێژه‌ی (10%)ی ده له‌سه‌دای به‌های حوكم پێدراو به‌و مه‌رجه‌ی له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی زیاتر نه‌بێت. 2. به رێژه‌ی (5%)ی پێنج له‌سه‌دای به‌های به‌رامبه‌ری به‌خاوه‌نكردن (استملاك) به‌و مه‌رجه‌ی له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی زیاتر نه‌بێت. 3. به‌وه‌ی كه‌متر نییه له (100،000) سه‌د هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی و زیاتر نییه له (250،000) دوو سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی له باری كه‌سێتیی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ی به‌هاكه‌یان دیار نییه و له‌و ده‌عوا سزاكارییانه‌ی تیایدا تێڕوانین بۆ مافی مه‌ده‌نی ده‌كرێت. مادده‌ی (10): بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (39)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر ده‌توانێت گرێبه‌ستێكی نووسراو له‌گه‌ڵ بریكار بۆكراو (موكل) بكات، گرێبه‌سته‌كه لای سه‌ندیكا به ئاماده‌بوونی هه‌ردوولا په‌سه‌ند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر دانی ره‌سمێكی بڕاوه به‌بڕی (15،000) پازده هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی. مادده‌ی (11): مادده‌ی (48) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (48): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له كۆنگره‌یه‌كی گشتیدا كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك ئه‌ویش له رێگه‌ی نێرده‌كان (مندوبین) كه رێژه‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێت و به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: كۆنگره به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتر دواده‌خرێ و له‌و حاڵه‌ته‌دا به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه كاتێكی تری گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنگره دیار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێ له (30) سی رۆژ تێپه‌رنه‌كات. سێیه‌م: كۆنگره رێكه‌وت و چۆنیه‌تی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) دیار ده‌كات و تاوه‌كو هاتنی واده‌كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نها بۆ به‌رێوه‌به‌ردنی كاروباری رۆژانه‌ی سه‌ندیكا. چواره‌م: ژماره‌ی یاسایی ده‌سته گشتی سه‌ندیكا بۆ هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی تۆماركراو دێته ئاراوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت بۆ رۆژی دواتر و ژماره‌ی یاسایی دێته ئاراوه به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان و له‌كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ ئه‌گه‌ر هاتو دوای (3) سێ مانگ رێژه‌ی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وا به‌ڕێژه‌ی ئاماده‌بووان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت. مادده‌ی (12): مادده‌ی (49) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (49): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له رێگه‌ی نێرده‌كانییه‌وه له كۆنگره ئه‌م ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1. گفتوگۆكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو په‌سه‌ندكردن و بڕیاردانی ژمێره كۆتاییه‌كانی بودجه‌ی پێشوو و بڕیاردانی بودجه‌ی نوێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ (3) سێ ساڵی داهاتوو ئاماده‌ی ده‌كات. 2. تێڕوانین و یه‌كلایی كردنه‌وه له كاروباری پارێزه‌ران كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و تێڕوانین له‌و پێشنیارانه‌ی پێشكه‌شی كراون له گشت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندارن پێیه‌وه. 3. پێشنیاری هه‌مواركردنی رسومات و هاوبه‌ش و پێبژاردن بۆ سه‌ندیكاو سندوقی خانه‌نشینیی. 4. بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی گشتی پابه‌ندن و به زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌كرێت. دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆنگره بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات به ته‌واوی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی له تۆمار و ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری به‌شداربوونی ساڵانه‌یان داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا و ئه‌ندامانی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌و رۆژه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاركراوه و له رووی كارگێڕی و ته‌كنییكی رێكی ده‌خات و مافی نییه ده‌ستبخاته نێو رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان ئه‌نجامه‌كانی و، چه‌ند دادوه‌رێك له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و كۆنووسه‌كانی رێكده‌خه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی جێگیر ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن. سێیه‌م: دادگای ته‌مییزی هه‌رێم تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به تێڕوانین به‌شێوه‌ی به‌په‌له له‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ پێشكه‌ش بكرێن كه له رۆژی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێده‌كات و بڕیاری دادگا له‌م باره‌یه‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ تانه‌لێدانی له لای ده‌سته‌ی گشتیی دادگای ته‌مییز له رێگه‌ی داواكردنی راستكردنه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا. مادده‌ی (13): هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی مادده‌ی (50) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: یه‌كه‌م: نێردراوی كۆنگره‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی یان (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی. دووه‌م: ژماره‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لای كه‌م (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان له ئه‌ندامانی كۆنگره دێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتری دواده‌خرێت و له كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت. مادده‌ی (14): بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (58)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ راییكردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا و كۆتایی پێهێنانی راژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن و مووچه و بنه‌ماكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاتوو له یاسای ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی ڕه‌چاو بكرێت. مادده‌ی (15): مادده‌ی (65)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (65): سكاڵای به‌رزه‌فته‌یی به نووسراو له لایه‌ن سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی فه‌رمیی یان له لایه‌ن بریكاربۆكراو ده‌جولێندرێت له‌م حاڵه‌ته‌ش بریكاربۆكراو بارمته‌یه‌ك (تأمینات) ده‌دات بڕه‌كه‌ی (30،000) سی هه‌زار دیناره یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی، ئه‌گه‌ر له ده‌عواكه‌ی خاوه‌ن ماف ده‌رچوو ئه‌وا بۆی ده‌گێرٍدرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ سه‌ندیكا تۆمار ده‌كرێت. مادده‌ی (16): مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 18ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (18)ی دووباره: یه‌كه‌م: پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان یان ئه‌وانه‌ی پیاده‌كارن (ممارس) ده‌توانن نووسینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان یان هاوبه‌ش له شوێنی كاكردنیان كه له لای سه‌ندیكا جێگركراوه، بكه‌نه‌وه. دووه‌م: ده‌كرێت نووسینگه به‌ناوێكی تایبه‌ت به‌خۆی بكرێت كه‌وا له تۆمارێكی تایبه‌ت له لای سه‌ندیكا تۆمار ده‌كرێت ئه‌ویش له دوای ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌ندیكا به رێنمایی دیاری ده‌كات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی (17): به‌شێك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت به ڕیزبه‌ندی (به‌شی ده‌یه‌م) له ژێر ناونیشانی (كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی)، رێزبه‌ندی به‌شی ده‌یه‌می یاساكه ده‌بێته (به‌شی یازده‌م): به‌شی ده‌یه‌م مادده‌ی (77)ی دووباره: یه‌كه‌م: پارێزه‌رانی ڕاوێژكار بۆیان هه‌یه كۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نی پیشه‌یی بۆ پارێزه‌رایه‌تی و راوێژكاریی یاسایی دابمه‌زرێنن به سیفه‌تی هاوبه‌شیی پێكه‌وه‌یی له رووی نه‌یاریی و به‌رپرسێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی دیكه له یه‌ك نووسینگه یان زیاتر به مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی كردن و پێشكه‌ش كردنی راوێژی یاسایی و بۆیان نییه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دژ به‌یه‌كه و بۆیان هه‌یه پارێزه‌رایه‌تی بكه‌ن له چوارچێوه‌ی كۆمپانیا یان له ده‌ره‌وه‌ی، به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان واژووكراوه. دووه‌م: كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه و مافی هه‌یه پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بكات له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له تۆماری كۆمپانیا مه‌ده‌نییه‌كان له‌لای به‌شی كۆمپانیاكان له سه‌ندیكا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی و گرێبه‌ستی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه. سێیه‌م: ناوی كۆمپانیاكه ناوێكی گوزاره‌ی شیاو ده‌بێت به پیشه‌كه یان ناوی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانه یان ناوی یه‌كێكیانه له‌گه‌ڵ (هاوبه‌شه‌كانی) و به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پیشه‌یی پارێزه‌رایه‌تی) یان (كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی) له‌دوای دێت. چواره‌م: 1. هیچ هاوبه‌شێك مافی نییه له مافه‌كانی له كۆمپانیا بێته خواره‌وه بۆ كه‌سانی جگه له هاوبه‌شه‌كانی مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی هه‌موویانه‌وه بێت. 2. هه‌ر هاوبه‌شێك مافی هه‌یه له كۆمپانیا بێته ده‌ره‌وه له دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه به‌لای كه‌م به‌ر له (3) سێ مانگ. 3. پارێزه‌ر مافی نییه ببێته هاوبه‌ش له زیاتر له یه‌ك كۆمپانیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قییان له‌سه‌ركراوه. 4. پارێزه‌ر مافی نییه له كۆمپانیا به هاوبه‌ش بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر له پیاده‌كردنی پیشه قه‌ده‌غه كرابێت یان ناوی له خشته‌ی پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ره‌شكرابێته‌وه. پێنجه‌م: له كاتی نه‌بوونی ده‌ق بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی پێویست له كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی مه‌ده‌نی ده‌كرێت بۆ حوكمه‌كانی هاتوو له یاسای مه‌ده‌نی و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار گه‌رانه‌وه بكرێت. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پارێزه‌رایه‌تی به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی و رێنماییه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌رباره‌ی به‌یانی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و چۆنیه‌تی رێكاره‌كانی تۆماركردنی له‌لای سه‌ندیكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان پاكتاوكردنی، ده‌ربكات. هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، خۆماڵی بێت یان بیانی كه پێشتر به‌پێی یاسای دیكه دامه‌زراون، باری یاسایی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه بگونجێنن و هه‌مواری بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل). نۆیه‌م: كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ئه‌و لایه‌نانه كه له یاسا به‌ركاره‌كان وه‌سفكراوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی بریكارنامه‌یی و پێڕاگه‌یاندنی یاسایی و دادبینی و گشت ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنه‌وه ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه تیایدا ناكرێت. مادده‌ی (18): مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 44ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (44)ی دووباره: هه‌ر پارێزه‌رێك كه‌سی پله یه‌كی دادوه‌ر بێت له‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره داواكه‌ی نابینرێت. مادده‌ی (19): مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 24ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (24)ی دووباره: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه: یه‌كه‌م: خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یان ئه‌وانه‌ی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه له رسوومات و به‌شداری ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ببه‌خشرێت. دووه‌م: به‌خشش (منحه) بدات به پارێزه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. سێیه‌م: قه‌رزی نه‌ختینه‌یی بدات به پارێزه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. مادده‌ی (20): ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی سه‌ندیكا) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (نه‌قیبی پارێزه‌ران) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای پارێزه‌رایه‌تی هاتبێت. مادده‌ی (21): ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی (22): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی (23): پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (24): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی كاری پارێزه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و په‌یڕه‌وكردنی به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له‌م بواره‌دا هاتۆته كایه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.