به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (25/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف وئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان. 4- ئه‌نفالكراو: هه‌ركه‌سێك ژیانی له ده‌ست دابێ یان زه‌ره‌ری پێكه‌وتبـێ یان تا كوئێستا چاره‌نووسی له‌ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید كردن دژ به گه‌لی كوردستان نادیار بێ. 5- شه‌هید: هه‌ركه‌سێك له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداریی یان له تێكۆشانی سیاسی بۆ به‌رگریی كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان له دژی رژێمه دا پلۆسه‌ره‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی یاخود كرده‌وه‌ی جه‌نگی دوژمنكارانه له دژی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابی وبه‌پێی ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كردێن: أ- شه‌هیدی خه‌باتگێر: هه‌ركه‌سێكی له خه‌نده‌قی خه‌باتی چه‌كداری یان خه‌باتی سیاسی یان له ئه‌نجامیاندا له دژی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌رگری كردن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان وئه‌وه‌ی له دوای هاتووه ژیانی خۆی كردبێته قوربانی. ب- قوربانیانی جینۆساید: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان ژیانی له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی (جینۆساید) له‌كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان له كاتی له‌ناو بردنی داپلۆسه‌رانه‌ی بارزانییه‌كان وفه‌یلییه‌كان دا له ده‌ست دابێ. ج- شه‌هیدی هاووڵاتی: هه‌ركه‌سێكی شه‌هید بووبێ یان له ئه‌نجامی كرداری جه‌نگی یان كاری تیرۆریی یان له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان ژیانی له ده‌ست دابێ. 6- كه‌س وكاری قوربانیان و ئه‌نفالكراوه‌كان: مێرد یان ژنه‌كان، كوڕ، كچ،دایك، باوك،برا، خوشك،یا خود ئه‌وانه‌ی شه‌هید به بڕیاریكی دادوه‌ری به‌خێوی ده‌كردن. به‌شی دووه‌م ئامانج و بنه‌ماكان مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دابین كردنی ماف وئیمتیازی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه له‌گه‌لأ رێزلێنان وچاودێری كردن ویارمه‌تیدانیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ قه‌باره‌و پایه‌ی قوربانییه‌كانی شه‌هیدان بگونجێ بۆ سوككردنی ئازاری كه‌س و كاره‌كانیان. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌م یاسایه‌دا، به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی سه‌لماندنیان ده‌چه‌سپێ و له كاتێكدا ئه‌و به‌ڵگانامانه نه‌بوون ئه‌وا ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی یاسایی دیكه له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان یاخود دادگا‌و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند بسه‌لمێندرێن وپێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێن. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون. دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه. 2- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه. 3- لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات. 4- هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ. 5- بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ. به‌شی سێیه‌م پۆلین كردنی شه‌هیدان و دیاریكردنی مووچه بۆ كه‌س و كاره‌كانیان مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- ژن ومێرد. 2- كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت. 3- كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك. 4- روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن. 5- دایك و باوك. 6- براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه. سێیه‌م: به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن. پێنجه‌م: ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن. شه‌شه‌م: منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: مافی دارایی وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر موسته‌حه‌قه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ. دووه‌م: براو خوشك مووچه‌كه‌یان راده‌گیری له كاتێك كه موسته‌حه‌قی له پێشتر هه‌بن. به‌شی چواره‌م ماف وتایبه‌تكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وشه‌هیدی جینۆساید ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێت: 1- خێزانی شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وئه‌نفالكراو یه‌كه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێ بوونی بێ ده‌درێت. 2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌مان ماف وئیمتیازی بڕیار له‌سه‌ر دراوی یه‌ك هاوسه‌ری ده‌بێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 3- له‌كاتی شه‌هید بوونی زیاتر له كه‌سێك له‌ناوخێزانێكدا، ئه‌وا مووچه‌كان به‌پێی پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌بن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێت. دووه‌م: 1- ڕۆڵه‌كانی شه‌هیده ناوبراوه‌كان له بڕگه‌كانی ( یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا مینحه‌ی هاوسه‌ر گرتنیان پێ ده‌درێت. 2- حكومه‌ت خه‌رجی خوێندنی رۆڵه‌كانی شه‌هید له قوتابخانه وزانكۆ ئه‌هلیه‌كان له‌ناو هه‌ریمدا به‌پێی هه‌ل ومه‌رجی بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 3- حكومه‌ت ئه‌رك ومه‌سره‌فی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كێشێ. 4- جێماوی شه‌هید له باجی ته‌ریكه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ته‌ریكه‌كان ده‌بووردرێ. 5- ژماره‌یه‌ك له كورسی خوێندن بۆ رۆڵه‌كانی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌هره‌ی زانستی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێن وئه‌مه‌ش به‌هاوئاهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. 6- كه‌س وكاری شه‌هیدان له كرێی پشكینن وچاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه ومه‌لبه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌ت له ناو هه‌رێمدا ده‌بووردرێن. 7- حكومه‌ت كرێی چاره‌سه‌ركردنی كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌ڕاپورتێكی لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی یاسا‌و پێڕه‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 8- وه‌زاره‌ت سندووقێك داده‌مه‌زرێنێ به‌ناوی سندووقی یارمه‌تیدانی كه‌س وكاری شه‌هید وقوربانییانی جینوساید تاكو پشگیرییان بكرێت ویاریده‌یان بدرێت بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌كان. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی نۆیه‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رده‌مێكی یه‌ك جار سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه‌كه مێژوو هاوتای نه‌دیوه، چونكه رۆڵه‌كانی هه‌رێم تووشی كوشتن وبڕینێكی زۆر بوون به‌ده‌ست رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وبه‌چه‌كی كیمیایی وعه‌سكه‌ری گوند ودیهاته‌كانیان له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفاله به‌د ناوه‌كان ویران كراون وزۆربه‌ی دانیشتووانی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و په‌لامارانه وزیانێكی زۆر به خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه گه‌یشتووه‌كه گه‌لێك گرفتی سه‌ختی ئاویته‌یان تووش بووه و،له پێناو به‌جێ گه‌یاندنی به‌شێكی بچووك وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان كردوه‌ته قوربانی بۆ كوردستان وخۆیان به‌ختكردووه له پێناوی پرنسیپه باڵاكانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.