به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی په‌رله‌مانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (2)ی رۆژی 15/9/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (13) ی ساڵی 2008
یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا
امادده‌ی یه‌كه‌م:ـ
مادده برگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
شه‌شه‌م:
براو خوشك و منداڵی قوربانیانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له برگه‌كانی (3،2)ی سه‌ره‌وه داهاتوون به‌ده‌رده‌بن تا كاتی قه‌ره‌بوو كردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراله‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:ـ
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:ـ
ئه‌م یاسایه له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیااتی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق