به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (15)دا كه رۆژی 7/5/2013 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی2013 یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره (9)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:) (أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت. (ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر. جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر. شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت). مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانبه‌رێك پێكده‌هێنرێت، كه پله‌كه‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت و ئه‌ندامێتی چوار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت، كه پله‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت، به مه‌رجێك یه‌كێكیان یاسایی بێت، بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا له سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رده‌كرێن پێشكه‌ش كراون، وه بڕیاره‌كانی لێژنه به زۆرینه ده‌رده‌كرێن و وه‌زیر په‌سه‌ندیان ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه پێكهێنراوه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1- تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونانه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا پێشكه‌ش كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بیانگرێته‌وه. 2- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه ته‌زه‌لوم بكات له لای لێژنه‌ی تایبه‌ت له‌و بڕیاره‌ی كه ده‌ریكردووه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی به بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه. 3- پێویسته له سه‌ر لێژنه‌ی تایبه‌ت وه‌ڵامی ته‌زه‌لومه پێشكه‌شكراوه‌كان بداته‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له (60) شه‌شت رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنیان تێپه‌ر نه‌كات. 4- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر دادگاكانی باری كه‌سێتی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێننێت كه‌وا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی لێژنه بڕیار ده‌دات به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌زه‌لوم، وه پێشكه‌شكاری داواكاریه‌كه له رسوماتی دادوه‌ریی ده‌به‌خشرێت. 5- بڕیاری دادگاكانی باری كه‌سێتی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: 1- ژن و مێرد. 2- كوڕ‌و كچ: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن. 3- منداڵی په‌ككه‌وته: منداڵی په‌ككه‌وته له‌و مه‌رجه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ده‌ر ده‌كرێن. 4- دایك و باوك. 5- براو خوشك: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن. شه‌شه‌م: أ- منداڵ و براو خوشكی قوربانیانی جینۆساید له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، تاوه‌كو له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌ده‌ر ده‌كرێن. ب- منداڵی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، به‌ده‌ر ده‌كرێن. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (یه‌كه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه: 1- هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید مینحه‌یه‌كی دارایی و پارچه زه‌وییه‌ك یان یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێده‌به‌خشرێت: أ- شه‌هیدی ڕه‌به‌ن، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی باوك و دایكی یان به‌ناوی یه‌كێكیان له كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. ب- شه‌هیدی ڕه‌به‌نی باوك و دایك مردوو، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به‌ناوی براو خوشكه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. جـ- شه‌هیدی خاوه‌ن هاوسه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو باوك و دایكی، یان یه‌كێكیان له‌كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. د- ئه‌گه‌ر شه‌هید هاوسه‌رو منداڵی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. 2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له یه‌ك ژنی هێنابێت، یان ئافره‌تێكی شه‌هید زیاتر له جارێك شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له كاتی شه‌هیدبوونی كه‌سی شه‌هید په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا مابێت و بۆ منداڵه‌كانی له‌م شه‌هیده یان بۆ منداڵه‌كانی شه‌هید له‌و هاوسه‌ره‌ی به‌ر له شه‌هیدبوونی كۆچی دوایی كردووه یان لێی جیابۆته‌وه، ئه‌وا هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی بڕیاردراو له‌م یاسایه‌یان ده‌بێت. 3- ئه‌گه‌ر له یه‌ك خێزانێكدا زیاتر له شه‌هیدێك هه‌بێت، ئه‌وا دابه‌شكردنی ئه‌و شایستانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- ژن یان مێرد و منداڵ و باوك و دایك سه‌رجه‌م شایسته‌كان وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه. ب- هه‌ر یه‌ك له براو خوشكی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی هاوڵاتی به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه، به جیا شایسته‌كان وه‌رده‌گرن. جـ- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو باوك و دایك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بن یان شه‌هیدی هاوڵاتی، ئه‌وا منداڵه‌كانی شه‌هید شایسته‌كانی یه‌ك شه‌هید وه‌رده‌گرن به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه. د- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له به‌ندی (3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌دا یه‌ك كه‌سی شایسته مایه‌وه، ئه‌وا شه‌هیدانه‌یه‌كی بۆ سه‌رف ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ردوو به‌ندی (4، 8)ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له‌یاسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌وه‌ی دادێت جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه و، به‌ندی (3) هه‌موارده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (3- پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت روفاتی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی و تێچوونه‌كانی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆ بگرێت). (4- رێژه‌ی 5% پێنج له سه‌دی دامه‌زراندن له پۆسته گشتیه‌كاندا بۆ منداڵی شه‌هیدان به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، ته‌رخان بكرێت). (8- سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی (هاوسه‌رێتی و منداڵ) بۆ ژن و مێرد و منداڵی شه‌هید به رێنمایی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات رێكده‌خرێت). مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه پێویستكاره‌كان له‌پێناو ئاسانكاری و مسۆگه‌ركردن و رێكخستنی گه‌یشتنی مافه‌كان به‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانیان، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.