یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 24 مێژووی بڕیار: 12/11/2000 "بـڕیار" له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (12/11/2000) ی‌دا بەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 ئەنجامی داوەو، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2000) یاسای دابڕكردنی به‌ڕێوبه‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ مادده‌ی یه‌كه‌م: دابڕینی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به هه‌موو میلاك وئۆتۆمبیل وئالیات وجیهاز وموڵك ومه‌ركه‌زی ئاگر كوژاندنه‌وه‌یانەوە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وبه‌ستنه‌وه‌یان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاره‌وه له‌ڕووی لایه‌نی فرمانی وهونه‌رییه‌وه. مادده‌ی دووه‌م: پۆلیس وئاگركوژێنه‌وه هه‌مان روتبه وپله‌ی ئێستای فرمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت ویاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1978ی خزمه‌تگوزاری وخانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار. مادده‌ی سێیه‌م: لایه‌نی دامه‌زراندن وترقیه وخانه‌نشینی وده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی كه‌سانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی یاسای سزا سه‌ربازییه‌كانی ژماره (13)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1940 ویاسای ئوسوڵی دادگایی سه‌ربازیی ژماره (44)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1941 به وه‌زیری ناوخۆ دراوه، به وه‌زیری شاره‌وانی وگه‌شت وگوزار ده‌درێ بۆ سزادان وبه دادگادانی ئه‌وانه‌ی له به‌ڕێوبه‌راییه‌كانی به‌رگری شارستانیدا سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆن. مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێك پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق