به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 30
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004
پشت به حوكمی برَگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :
یاسای ژماره (30)ی ساڵی / 2004
مادده‌ی یه‌كه‌م:
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2004 كه تایبه‌ت به دابرَینی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگریی شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لكاندنیان به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاره‌وه – ئیلغا ده‌كرێت .
مادده‌ی دووه‌م:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگریی شارستانی دووباره به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌به‌سترێنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه‌وه ناو پێكهاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته به‌ركار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق