دەقی یاسا

یاسای خوێندنی باڵاو لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار: 30
مێژووی بڕیار 9/6/1993


بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 12/ 5/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:


یاسای ژماره‌ (12) ساڵی 1993
یاسای خوێندنی باڵاو لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق 

مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه‌ ماناكانی ته‌نیشتیانه‌:
1-كوردستان: كوردستانی عێراق.
2-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق.
4-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.
6-ده‌زگا: ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.

ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م
دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان

مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌نجومه‌نێكی به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكدێ كه‌ به‌ پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 1992 به‌ سرۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌به‌سترێته‌وه‌.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له‌ یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به‌ باشی ده‌كا و كۆنگره‌ ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه‌ ده‌با.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌نجومه‌ن به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامه‌تی ئه‌مانه‌ پێكدێ.
1-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری سه‌رۆك.
2-وه‌زیری په‌روه‌رده‌ 
3-سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم.
4-سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگه‌ هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.
 5-حه‌وت له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ده‌رس وتنه‌وه‌ (الهیئات التدریسیه‌) له‌وانه‌ی به‌ پله‌ی پرۆفیسۆر (استاژ) یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(استاذ مساعد) له‌ كاتی پێویستدا له‌گه‌ل له‌به‌ر چاو گرتنی بواره‌كانی پسپۆریدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه‌ به‌جێ دێنێ:
1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له‌ زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.
2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له‌ كوردستاندا.
3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.
4-داننان به‌ ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه‌ بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله‌ و باوه‌ر نامه‌ زانستییه‌كان.
5-دیاریكردنی بنچینه‌ گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.
6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له‌ هه‌رێمدا.
7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له‌ هه‌رێمدا.
8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له‌ هه‌رێمدا.
9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
10-ئاماده‌ كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ باری خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه‌ سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له‌ كاتی پێویستی دا.
13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌.


مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه‌ له‌ پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له‌ ده‌رچوونیانه‌وه‌ و به‌ دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه‌ زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه‌ و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له‌ باره‌یانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له‌ ئه‌ندامانی یا له‌ كه‌سانی تر به‌ پێی پێویست پێك بێنێ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی ده‌خرێنه‌ به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌ باره‌یانه‌وه‌ پێش سه‌یر كردنی ئه‌م باسانه‌.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له‌ مانه‌ پێكدێن:
1-زانكۆكانی هه‌رێم.
2-ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له‌ هه‌رێمدا.

ده‌روازه‌ی دووه‌م
زانكۆكان

مادده‌ی نۆیه‌م:
زانكۆ شوێنی ئارامییه‌ (حرم امن) و مه‌ڵبه‌ندی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی و فكری و زانستی و ته‌كنیكییه‌ له‌ كۆمه‌ڵداو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه‌ ئه‌نجومه‌نێك كاروباری به‌رێوه‌ ده‌با.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
زانكۆ له‌ كۆلێجه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی پێویستی تر له‌ بواره‌كانی زانستی تیۆری و پراكتیكی پێكدێ كه‌ به‌ پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنرێت.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه‌ له‌ زانكۆدا و له‌م كه‌سانه‌ پێكدێ:
1-سه‌رۆكی زانكۆ                                       سه‌رۆك
2-عه‌میده‌كان                                          ئه‌ندام
3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ         ئه‌ندام
4-دوو ئه‌ندام له‌ ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه‌.




مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه‌ به‌جێ دێنێ:
1-تایبه‌تكارییه‌ زانستییه‌كان:
أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ كۆلێجه‌كاندا.
ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه‌ به‌ندن.
ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن.
د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده‌ زانستییه‌كان.
ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له‌ كۆلێجه‌كاندا.
و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌.
ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌.
ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.
گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌.
ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به‌ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی.
2-تایبه‌تكارییه‌ ئیدارییه‌كان
أ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌ دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان.
ب-به‌لێنی به‌ستن له‌ گه‌ل ئه‌ندامه‌ بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ و هونه‌ر كاراندا.
ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه‌ له‌ خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان.
د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره‌)و مۆڵه‌تی خوێندن له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن.
و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان.
3-تایبه‌تكارییه‌ داراییه‌كان:
أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه‌ و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه‌ (استپمار)راسته‌وخۆ به‌ رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ هه‌رێمدا.
ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كوژاندنه‌وه‌ (شگب)و نرخاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه‌ و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ.
ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی).
4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌ سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له‌ پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له‌ ده‌ ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له‌ لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ زانكۆدا كه‌ له‌ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به‌ بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به‌ پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.


مادده‌ی چواره‌م:
سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ن:
أ-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و بانگ كردنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییه‌كان جێبه‌جی كردنی برَیاره‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كردن له‌ به‌ر ده‌م گشت لایه‌نه‌كان.
ب-به‌رێوه‌بردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی و زانكۆ به‌ پێی حوكمه‌كانی یااس و په‌یره‌و و بریكاری ئه‌نجه‌مه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.
ج-به‌رێوه‌بردنی ماڵ و موڵكی گوزراوه‌ و نه‌گوزراوه‌ به‌ پێی یاسا و په‌یره‌وه‌ رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان.
د-دابه‌شكردنی قازانجی كتێب (عیاده‌)كانی راوێژكاری و ته‌رخانكردنی 40% بۆ زانكۆكه‌ ده‌خرێته‌ سنووقێكی تایبه‌تییه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكیییه‌ زانستی و خزمه‌تگوزاری یه‌كانی ته‌رخان ده‌كرێ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی 60% به‌سه‌ر كارگه‌ران
ه-سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێ لو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ عمیده‌كان و دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی خۆی و هه‌ر كه‌سێك به‌ په‌سه‌ندی بزانێ بسپێرێ.
مادده‌ی پازده‌م:
ئه‌نجه‌مه‌نی كۆلێج ده‌سته‌ی زانكۆی و ئیداری و دارایی كۆلێجه‌وه‌ له‌ مانه‌ پێكدێ:
أ-عمیدی كۆلێج.                                                                           سه‌رۆك
ب-سه‌رۆكه‌كانی به‌شه‌ زانستییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی                             ئه‌ندام    
لقه‌ زانستی یه‌كانی ئه‌و كۆلێجانه‌ی به‌شی زانستیان تێدا نییه‌.                                      
ج-یاریده‌ده‌ری عه‌مید.                                                                   ئه‌ندام
د-دوو له‌ وانه‌ بێژه‌ دیاره‌كانی كۆلێج                                                   ئه‌ندام
 كه‌ ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.  
ه-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی                                                      ئه‌ندام
لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی سه‌ر به‌ كۆلێج.              
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه‌ به‌جێ دێنێ:
1-تایبه‌تكارییه‌ زانستییه‌كان:
أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به‌ دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان.   
 ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌.
ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه‌ زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن.
د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه‌ زانستییه‌كان له‌ باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره‌ مێوانه‌كانه‌وه‌ (الاساتژه الزائرین).
ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه‌ زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه‌ نان له‌ باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌ده‌ن به‌ش یا لقه‌ زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون.
و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه‌ و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه‌ له‌ برَگه‌ی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه‌ نه‌وتراوه‌.
ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان.
2-تایبه‌تكارییه‌ ئیدارییه‌كان:
أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به‌ چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه‌ جۆراو جۆره‌كان.
ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه‌ عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار.
د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه‌ و زه‌ماله‌ و بعپه‌) بدرێ به‌ ئه‌ندامانی.
ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌ پێی پێوانه‌ ره‌چاوكراوه‌كان.
و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌ پێی په‌یره‌ و رێنماییه‌ ره‌چاو كراوه‌كان.
ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه‌ عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ.
ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره‌ و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ كاروباری زانستی كۆلێج.
گ-راسپاردن به‌ (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به‌ پێی ژماره‌ و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن.
ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری.
ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی.
م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ.
3-تایبه‌تكارییه‌ داراییه‌كان:
أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ و بووجه‌ی ساڵانه‌ و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه‌.
ب- راسپاردن به‌ بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی).
ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كارو پرۆژه‌ تایبه‌تییه‌كانی كه‌له‌ بووجه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هه‌هن و حه‌واله‌ كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به‌ پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره‌ و مه‌رجه‌ تایبه‌تییه‌كانی.
د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ عه‌مید بسپێرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه‌ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له‌ پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ دوای هه‌ڵبژاردنی له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ كۆلێجدا له‌وانه‌ی له‌ پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه‌ به‌جێ دێنێ:
1-تایبه‌تكارییانه‌ زانستییه‌كان
أ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی.
ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.
ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه‌ وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه‌) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.
د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه‌ ده‌ركراون.
تایبه‌تكارییه‌ ئیداری و داراییه‌كان:
أ-به‌ جێهێنانی ئه‌و یاساو په‌یره‌ و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ كاروباری ئیداری و داراییه‌وه‌ هه‌یه‌.
ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له‌ كۆلێجدا پێك هاتوون.
ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا.
د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كه‌لو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب.
ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به‌ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له‌ لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به‌ پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.
و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له‌ چوارچێوه‌ (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به‌ پێی حوكمی یاسا په‌یره‌ و رێنماییه‌كانی.
ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له‌ سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له‌ نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به‌ مه‌رجێ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه‌ په‌سه‌ند بكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
به‌شی زانستییه‌كه‌ (وحده‌)ی زانستی بنچینه‌یی خوێندنی باڵایه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ش له‌ لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێ كه‌ دوای هه‌ڵبژاردنی له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی به‌شه‌وه‌ به‌ برَیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ پله‌ی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ به‌جێ دێنێ:
1-لێدوانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و (مفردات)ە‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیاز كردنی گۆرین و به‌لاوه‌ نانیان له‌به‌ر تیشكی ئامۆژكارییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌دا.
2- پێشنیاز كردنلی پێویستییه‌كانی به‌ش له‌ ئه‌ندامنی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ و هونه‌ركاران و پێشننیاز كردنی داوه‌تكردنی پرۆفیسری میوان.
3-بریار له‌سه‌ر دانی پرۆژه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ زانستیانه‌ی له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه‌ پێشكه‌شكراوان و پێشنیاز كردنی رێ و شوێنی مسۆگه‌ر كردن ته‌واو كردنیان و ئامۆژگاریكردنی یاریده‌دانی چاپكردنی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كتێبی دانراو و وه‌رگێران، بایه‌خدان به‌ لێكۆلینه‌وه‌كانی قوتابیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.
4-جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.
5-پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌ پێی پێویستی به‌ش.
6-سه‌رپه‌رشتی كردنی ره‌وتی ده‌رس وتنه‌وه‌ و شێوازه‌كانی و په‌ره‌پێدانیان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ و كارگه‌رانی تری به‌ش و كاروباری زانستی قوتابیان له‌ ساڵه‌ جیا جیاكانی خوێندندا له‌ رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی زانستیانه‌ی به‌رده‌وامیانه‌وه‌.
7-به‌دوا داچوونی پێشكه‌وتنه‌ زانستییه‌كان له‌ بواری زانیاری زانستیدا و رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی ده‌یته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و باسه‌كانی خوێندن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ زانستی و ته‌كنه‌لۆجیه‌دا بگونجێ.
8-سپاردنی هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ سه‌رۆكی به‌ش.


مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی به‌ش یا لق له‌ سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ پێكدێ، كه‌ له‌ (12) زیاتر و له‌ (7)كه‌متر نه‌بن به‌ مه‌رجێ پله‌یان مامۆستا (مدرس)و به‌ره‌وژوو بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و پله‌ زانستییه‌دا دابین نه‌بوو ده‌كرێ هه‌ندیكیان به‌ پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مدرس مساعد) بن و به‌ پێی له‌ پێشترینه‌یان.
مادده‌ی بیسته‌م:
1-پرۆفیسۆره‌كان.
2-پرۆفیسۆره‌ یاریده‌ده‌ره‌كان.
3-مامۆستاكان.
4-مامۆستا یاریده‌ده‌ره‌كان.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ.
2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا له‌ رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه‌ نه‌خرایه‌ پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه‌ ده‌بێ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به‌ مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًده‌به‌خشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ:
1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له‌ رووی زانستییه‌وه‌ هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه‌ بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له‌ رووی زانستییه‌وه‌ به‌ مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه‌ سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ.
2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له‌ یه‌كێ له‌ زانكۆكان یا په‌یمانگا هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له‌ سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئە‌و ماوه‌یه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه‌ كۆششێكی باشی له‌ ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر. 



مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ له‌ ده‌رس وتنه‌وه‌دا له‌ پله‌ی مامۆستادا بووبێ له‌ یه‌كێ له‌ زانكۆكان یا ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی له‌ ژوار ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاوكردبێته‌وه‌،
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (22)ی تێدا بن و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ شه‌ش ساڵ له‌ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر به‌سه‌ر بردبێ و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششێكی دیاری له‌ ده‌رس وتنه‌وه‌دا كردبێ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ سێ لێكۆلینه‌وه‌ی ره‌سه‌ن و داهێنراو بڵاوكردبێته‌وه‌.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
به‌ده‌ر له‌ حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له‌ رووی زانستییه‌وه‌ له‌ زانكۆدا به‌ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابمه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه‌.




ده‌روازه‌ی سێیه‌م
 ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان

مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
ده‌زگایه‌ك به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له‌ هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بی.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
ده‌زگاكه‌ له‌و په‌یمانگایانه‌ پێكدێ كه‌ له‌ بواره‌كانی خوێندنی هونه‌ری دوای خوێندنی ئاماده‌ی و هاوتاكانیدا پسپۆرن و كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه‌ و بۆی هه‌یه‌ ئامۆژگاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای نوێ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یا له‌ یه‌كدانیان بكا له‌ هه‌ر كاتدا به‌ پێویست زانرا.

مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
1-ئه‌نجوومه‌نێك ده‌زگا به‌رێوه‌ ده‌با كه‌ پێك دێ له‌ سه‌رۆكه‌كه‌یی و عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ وانه‌ی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ راده‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دان و له‌ دیاركردنیاندا كامه‌ندی و پسپۆری له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یێ و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یمانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.
2-ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌و تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌جێ دێنێ كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سپێردراون به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌زگا بگونجێ و بۆیشی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ سه‌رۆكی ده‌زگا بسپێرێ.
3-تایبه‌تكاری چۆنێتی بریاره‌كانی به‌ پێی مادده‌ (13،14)ی ئه‌م یاسایه‌ ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
1-ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی ده‌زگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ پله‌ی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و له‌ كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ وانه‌ له‌ پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوورن هه‌ڵبژێردرا بێ.
2-سه‌رۆكی ده‌زگا هێنده‌ی ئیش په‌یوه‌ندی به‌ كاروباری ده‌زگاو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێنێ بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان یا هه‌ر سێ به‌په‌سندی بزانێ بسپێرێ.
مادده‌ی سییه‌م:
په‌یمانگا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به‌ رێوه‌ ده‌برێ ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه‌ هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ كه‌ له‌ مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌ دایه‌.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له‌ پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه‌ و به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.
2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه‌ له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.



ده‌روازه‌ی چواره‌م 
چه‌ند حوكمێكی گشتی و كۆتایی

 
مادده‌ی سی و دووه‌م:
أ-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ پله‌ زانستییه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و مافه‌ نه‌یان ده‌مینێ كه‌ له‌م یاسایه‌دا یاساكانی ترو په‌یره‌وه‌ و رێنماییه‌كانی هه‌ن جگه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له‌ حاڵه‌تی (ته‌نسیب) یا ته‌رخانكردنیاندا بۆ فه‌رمانێك له‌ ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی یا مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به‌ خزمه‌تی زانكۆیی بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه‌ و پله‌ به‌رزی و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.
ب-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا دا مافی پایه‌ به‌رزی زانستی (الترقیه‌ العلمیه‌) یان ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌ پێویسته‌كانیان تێدا بێ جگه‌ له‌ مه‌رجی وانه‌ وتنه‌وه‌.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
1-ئه‌م كارو بارانه‌ به‌ په‌یره‌ و دیاری ده‌كرێن:
أ-مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ زانكۆكان و كۆلێجه‌كان و ده‌زگای په‌ییمانگا هونه‌ریه‌كان و تایبه‌تكاری و كاروباره‌ زانستی و ئیدارییه‌كان.
ب-به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خوێندن باڵا و تایبه‌تكارییه‌كانیان و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.
ج-كارو باری په‌یوه‌ندیدار به‌ وه‌رگرتنی قوتابیان و گواستنه‌وه‌یان.
2-به‌ رێنماییه‌ك كه‌ ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا ئه‌و كاروباران دیاری ده‌كرێنكه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئامۆژگاری كردن و رێ نیشان دانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ رووی زانستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه‌ و یاریده‌دانیان له‌ رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ رێكخستنی چالاكی نا به‌رنامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانیان و ئه‌ركی سه‌رشانیان و رێكوپێكیان و ناردنیان بۆ (بعپه‌ و زماله‌) و هه‌ر شتێك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كاروباره‌كانی تری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ هه‌بێ و رێكخستنی مۆڵه‌تی خوێندن (الاجازه‌ الدراسیه‌).
مادده‌ی سی و چواره‌م:
دادگاكان نابی َئه‌م جۆره‌ داوایانه‌ (دعوی) ببینن كه‌ دژ به‌ زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به‌ به‌ وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ یا ئه‌و سزایانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌م كارو بارانه‌ ده‌وه‌شێنه‌وه‌ و به‌ لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه‌ ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا.
2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن 
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان بۆیان هه‌یه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ زانستییه‌كان و پراكتیكه‌ زانستی و تاقیگه‌ییه‌كان و راهێنانی قوتابیانیاندا یوود له‌ هه‌موو داموده‌زگا پسپۆره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ببێنن و له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانگه‌یانه‌ش پێویسته‌ كه‌ كاریان ئاسان بكه‌ن و یاریده‌یان بده‌ن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ داده‌مه‌زرێن و ئه‌ركه‌كانیان به‌ پێی رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن و ده‌بێ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ردا بن.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
1-بۆ هه‌ركۆلۆجێك یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید به‌ بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجوومه‌نی كۆلێج داده‌مه‌زرێ.
2-بۆ هه‌ر په‌یمانگایه‌ك یاریده‌ده‌رێك به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگاو له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه‌ داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
 زانكۆكان و په‌یمانگا و ده‌زگا هونه‌ری یه‌كان ده‌به‌خشرێن له‌ ره‌سمی گومرگی هه‌موو ئه‌و شمه‌ك و كه‌ل و په‌ل و جیهازانه‌ و پارچه‌كانیان و شمه‌كی یه‌ده‌گ و تاقیگه‌یی و ئامێری روونكردنه‌وه‌ و فیلم بڵاوكراوه‌ و كتێب و چاپه‌مه‌نی هێنرا و له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ و تایبه‌تكارییه‌كانی خوێندن دا كه‌ خزمه‌تی به‌سته‌كانی ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ پێشنیاز بكا.
2-كار به‌ هیچ ده‌قێك ناكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی چله‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م.
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ





                                                                                                               جوهر نامق سالم
                                                                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان