یاسای یه‌كه‌مین یاسای هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق ژماره بڕیار: 36 مێژووی بڕیار: 28/12/1997 بڕیار به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1997 یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای خوێندنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1993 مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لا‌نی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون. مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت. مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت. مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق