به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره‌ی ده‌رهێنان : 33 رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا: یاسای ژماره (33)ی ساڵی / 2004 یاسای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عیراق 2- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 3- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4- وه‌زیر: وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی لة هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی . 6- فێركردنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی فێركردن كه دوابه‌دوای قۆناغی دواناوه‌ندی دێن، له زانكۆ فه‌رمی و ئه‌هلی و هه‌یئه‌تی په‌یمانگا ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا. 7- زانكۆ فه‌رمییه‌كان: زانكۆی صلاح ا‌لدین، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی دهۆك و زانكۆی كه‌ركوك و هه‌ر زانكۆیه‌كی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم دواتر بیكاته‌وه. 8- زانكۆ ئه‌هلیه‌كان: ئه‌و زانكۆ غه یره فه‌رمییانه‌ن كه به ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت و به‌پێی ئه‌و شه‌رتوشروت و به‌ندو به‌ستانه داده‌مه‌زرێن كه وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات. به‌شی دووه‌م دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان و ئه‌رك و فرمانه‌كان مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تێ له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه زانستی. وه‌زیرێ به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات به‌ناوی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه بێنێته‌دی: 1- ره‌نگڕشتن و به‌ركارخستنی سیاسه‌تی هه‌رێم له بواری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیدا 2- وه‌دیهێنانی گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بزاڤی زانستی و خوێندنی باڵاداو به‌رزكردنه‌وه‌یان تا ئاقاری پێویست له بواری زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجیدا. 3- وه‌دی هێنانی هاوگونجان و ته‌واوكاری له نێوان بزاڤی زانستی و فێركردنی باڵا‌و نێوان پێداویستی هه‌رێم له كادیری زانستی و هونه‌ریدا. 4- كۆشش بۆ وه‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان پێشڤه‌چونی زانستی نه‌زه‌ری و نێوان ده‌سه‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رفراوانبوون و به‌رو چاكتربردنی (تطوير)ی ئه‌زموون و موماره‌سه‌ی ته‌تبیقی و تاقیگه‌یی (المختبریه). 5- زامنكردنی (حصانه)ی زانستی بۆ هزرمه‌ندو زانا و لێكۆڵكاران و رێزنان له كۆششی زانستیان و دنه‌دانی خۆته‌رخان كردنی زانستی . 6- دنه‌دان و پشتگیریكردنی دیراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزڕاگرتنیان و به‌رفراوان كردنی پسپۆڕیی هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی به‌جۆرێ كه له گه‌لَ پێداویستی فراژوكردنی به‌شه‌ری و ماددیی هه‌رێمدا بگونجێن. 7- ناردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانا‌و هزرمه‌ندو ئوستادان له گه‌لَ زانكۆ و داموده‌زگا زانستیه‌كانی عێراق و بیانی‌دا. 8- چابو ككردنی وزه‌و به‌هره‌ی زانستی و سوود وه‌رگرتن له رێگا و شێواز‌و ئامرازگه‌لی هاوچه‌رخی زانستی تا پێ به‌پێ له‌گه‌لَ پێشڤه‌چونی زانستی و ته‌كنۆلۆجیی جیهان بڕوات. 9- خزمه‌تكردنی كلتووری گه‌لی كوردستان و گرنگی دان به مێژووی گه‌لی كوردستان و به‌دیارخستنی ئاسه‌واره شارستانیه‌كانی . 10. پشتگیری و دنه‌دانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستیه‌كان له هه‌رێمدا . مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه به‌جێ دێنێ: 1- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌و چاكتربردنی به‌رنامه‌ی (المناهج) و دنه‌دانی بزاڤی كتێبدانان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ گه‌ل و په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا. 2- دانانی پلانگه‌لی پێویست بۆ چاودێری (رعایه)ی زانستی و ئه‌كادیمی له هه‌رێمدا. 3- كۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی زانستیی كادیری فێركاری، له‌بواری فێركردنی باڵادا، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاماده‌كردنی زانا‌و هزرمه‌ند ئوستادی زانكۆ و موده‌ریس و شاره‌زایانی پسپۆر له رۆڵه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردن و دنه‌دان و پشتگیریكردنی خاوه‌ن به‌هره‌ی جوانكاری و نوێكاری، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئامراز‌و هۆكاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ماددی كه ببنه پاڵپشت بۆ لێكۆڵه‌رو داهێنه‌رو جوانكاران تا بتوانن به دڵنیایی و پڕ باوه‌ڕه‌وه ئه‌رك و فرمانی زانستیی خۆیان ببه‌نه سه‌ر. 4- داننان به دام‌و ده‌زگا زانكۆیی و زانستییه عه‌ره‌بی و بیانیه‌كانداو، ئیقرار كردنی بنه‌ماكانی هاوسه‌نگ كردنی نمره‌و بڕوانامه زانستییه‌كانیان. 5- دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6- پێشنیازی دامه‌زراندنی زانكۆ له هه‌رێمدا و، ئیلغا كردن یان تێكه‌ڵ كردن یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له زانكۆكان. 7- كردنه‌وه‌ی كۆلیژ یان په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا. 8- رێكخستنی هاریكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و زانكۆ و دام‌و ده‌زگای دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 9- چاودێریكردنی (رعایه) ئه‌و قوتابی و ئوستاد لێكۆڵه‌رانه‌ی ده‌نێردرێنه هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌رێمه‌وه ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها زامنكردنی پێداویستی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، به هاو كۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كانی عێراقیدا بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێن و، به‌هاو كۆمه‌كیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته خانه خوێكان (الدول المضيفة ) بۆ یاریده‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ده‌ره‌وه. به‌شی سێیه‌م پێكهاته و سه‌ڵاحییاته‌كان بابه‌تی یه‌كه‌م ناوه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له ئاڕاسته‌كردنی ئیش و كاره‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و ریقابه‌كردنی چالاكیه‌كانی. رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانگه‌لیش ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێ پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و ته‌نزیمی و هونه‌رییه‌وه هه‌بێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسادا له خودی خۆیه‌وه ده‌رده‌چن. به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌م سه‌ڵاحیاتانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته كار: 1. ئیقراركردنی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، راسپاردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆكان و، ته‌سدیقكردنی كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه، یان گۆڕینی كه‌یانی به‌شه‌كان له رێگه‌ی لێك جیا كردنه‌وه‌یان، یان تێكه‌ڵكردنیان یان ئیلغاكردنیان، یان به‌رفراوانكردنیان، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2. پێشنیازی دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان له هه‌رێمدا. 3. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلیژو په‌یمانگه‌ی باڵای ئه‌هلی به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 4. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانی فێركاریی باڵا له هه‌رێمداو به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 5. پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی گشتیی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 6. كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بوو به‌خشش دان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه. 7. وه‌ستاندنی خوێندن به نیمچه‌یی یان به ته‌واوی له زانكۆ و كولێژ و په‌یمانگه‌كاندا بۆماوه‌یه‌ك له (10) ده رۆژ نه‌ترازێ. 8. دانانی رێنماییگه‌لی به‌ركاره‌كی (التعلیمات التنفيذية) كه به زه‌رووری بزانێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتووه. 9. ته‌سدیقكردنی ره‌شنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان. 10. به‌رچاوخستنی هه‌ر كاروبار‌و بابه‌تگه‌لێ خۆی پێی باش بێ ، له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ندا تا ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكا و رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت. 11. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی خوَى كه خۆی پێی باش بێ، دةتوانىَ بيدات 12. به بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكیه‌كان و به‌رپرسانی دایه‌ره گه‌لی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی. مادده‌ی شه‌شه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری ئیداری و دارایی رێكخستندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر دوو راوێژكاری ده‌بێ به مه‌رجێ كه پله‌ی زانستی‌یان له ئوستاد یان له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ، یه‌كێكیان كاروباری فێركردنی باڵا ده‌گرێته ده‌ست و، ئه‌وی دی كاروباری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی. مادده‌ی هه‌شته‌م: له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2. راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌ندام 3. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئه‌ندام 4. سه‌رۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندامن 5. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئه‌ندام 6. ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌ندامن 7. نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئه‌ندام مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده بوونی دو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ساز ده‌دا. به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش مانگی یه‌ك جار كۆ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا، ده‌شێ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات. بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌درێن. كاتێكیش ده‌نگه‌كان یه‌كسان بن، ئه‌وه له‌و باره‌دا تای ته‌رازوو به‌لای ده‌نگی وه‌زیردا ده‌شكێته‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 2. دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامه‌گه‌لی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان. 3. دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی. 4. ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به‌فێركردنی باڵا‌و پێرۆگه‌لی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا. 5. راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان. مادده‌ی یازده: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن. به‌شی چواره‌م ده‌زگاكانی فێركردنی باڵا ماده‌ی دوازده: ئه‌م ته‌شكیلاتانه‌ی خواره‌وه به وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌به‌سترێن: 1-زانكۆی سه ڵاحه‌ددین 2-زانكۆی سلێمانی 3-زانكۆی دهۆك 4-زانكۆی كه‌ركوك 5-هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان 6-هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان مادده‌ی سیازده: زانكۆ جێگایه‌كی پیرۆزی بێ وه‌یه‌و، ناوه‌ندێكی شارستانی و هزری و زانستی و ته‌قه‌نییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌یه. مادده‌ی چوارده: زانكۆ له كۆلێژ و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ر ته‌شكیلاتێكی دیكه پێكدێت به‌پێی پێداوستی مه‌عریفه‌ی تیۆری و ته‌تبیقی و، به‌پێی پێرۆیه‌كی تایبه‌ت. مادده‌ی پازده: زانكۆ سه‌رۆكێكی ده‌بێ، به‌پله‌یه‌كی تایبه‌ت و به بریاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێ، به‌مه‌رجێ بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و بۆ ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی شازده: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات. 2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنمایيانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات. 3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات. 4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان ده‌كاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ. 5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا. 6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت. مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆكی زنكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بن، یه‌كه‌میان بۆ كاروباری ئیداری و دارایی، دووه‌میان بۆ كاروباری زانستی و، سێیه‌میان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی رۆشنبیری و ئه‌كادیمی. ئه‌مانه، به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی، به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و له‌سه ر پێشنیازی وه‌زیر داده‌مه‌زرێن، ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بێ و هه‌ر له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر، به مه‌رجێكیش خزمه‌تی زانكۆییان هه‌بێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی هه‌ژده: زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و، پێكدێت له: 1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن 3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن 4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار. مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ- ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا. ب- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانیدا ج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن. د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی. ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا. و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا. گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخی زانستی. ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان: أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان. ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا. ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان. د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ. ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی . 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ. مادده‌ی بیست: 1- كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2- عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن. مادده‌ی بیست ویه‌ك: راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان. د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان: أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا. د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن. و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان. ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ. مادده‌ی بیست و دوو: 1- كۆلێژ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت كه بریتیه له هه‌یئه‌ی زانستی و ئیداری و دارایی و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- عه‌میدی كۆلێژ سه‌رۆك ب- سه‌رۆكانی به‌ش و لقه زانستیه‌كان له‌و كۆلێژانه‌دا كه به‌شی زانستیان تێدانییه ئه‌ندامن ج- یاریده‌ده‌رانی عه‌مید ئه‌ندامن د- دوو ته‌دریسی له كۆلێژه‌كه، هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ڵیانده‌بژێرن ئه‌ندامن ه- به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به‌كۆلێژه‌كه ئه‌ندامن 2- ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ بۆی هه‌یه ئه‌ندامێ بۆ خۆی زیاد بكا له وه‌زاره‌تێكه‌وه بیهێنێ كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئیشه تایبه‌ته‌كانی كۆلێژه‌كه‌وه. مادده‌ی بیست و سێ: ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستییه‌كان: أ- دانانی پلانی وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلێژداو پێشنیازكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنی باڵا به‌پێی به‌ش و لقی زانستی و شه‌رتوشروته‌كانی و به‌دواداچوونی وه‌به‌ركارخستنیان. ب- دانانى پلانگەلی تايبەت بة لێکۆڵینەوەی زانستى و دانانى كتێب و وةرگێَران و پەخشكردن و دابينكردنى پێداويستسسةكانى فێركارى و ئەندامانى هةيئەى تەدريسى. ج. دانانی پلانه‌گه‌لی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقی زانستی و ناوه‌نده‌كان (المراكز) هه‌روه‌ها پێشنیازكردن بۆ كردنه‌وه یان تێكه‌ڵكردن یان ئیلغاكردنی به‌ش و لقی زانستی، دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كانیش به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. د-ئیقرار كردنی پلانگه‌لی به‌شه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بانگهێشتنی ئوستاده میوانه‌كان. ه- ئیقرار كردنی عینوانه‌كانی نامه‌زانكۆییه‌كان و ناوه‌زه‌دكردنی لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر‌و سه‌رپه‌رشت و هاوپشك (المشارك)و ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆ‌و زیادكردن یان لابردنی بابه‌تگه‌لی دیراسی له دیراساتی باڵادا و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوزه‌دكردنی ئیمتیحانده‌ره خارجییه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی. و- راسپاردن بۆ كردنه‌وه‌ی دیراساتی باڵا‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی سالاَنة وثلانةكانى پێنج ساڵی و شتی تریش كه ناویان له بڕگه (ه)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. ز- ئیقرار كردنی وه‌به‌ركارخستنی مه‌شقی هاوینه‌ی ته‌تبیقی زانستی بۆ كۆلێژه‌كه. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیدارییه‌كان: أ- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆلێژ‌و گرنگیدان به بزاڤه جۆراوجۆره‌كانی زانستی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی. ب- ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلێژ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی كۆلێژه‌كه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن، ئة‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئةو پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج- پێشنیازی ئیجازه‌پێدانی دیراسی له‌ناو هه‌رێم بۆ كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار . د- پێشنیازی ئیعاره‌كردنی خزمه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی یان ئیجازه‌و زه‌ماله‌و بیعسه‌یان بدرێتێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی پێوه‌ندیدار. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خۆته‌رخانكردنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له‌ناوه‌وه یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌پێی به‌ندو به‌ستی (الضوابط) به‌ركارخراو. و- سه‌پاندنی سزای زه‌بتی (الأنضباطية) به‌سه‌ر قوتابیاندا به‌پێی پێڕۆو رێنماییگه‌لی به‌رده‌ست. ز- سه‌یركردنی هه‌موو كاروبارێكی دیكه له‌كۆلێژدا كه عه‌مید بۆی هه‌واڵه‌ده‌كات. ح- سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی پێڕۆو رێنماییگه‌لێ كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی كۆلێژه‌كه‌وه هه‌یه. گ- راسپاردن كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كان بنێردرێن بۆ خوێندنی باڵا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ژماره‌و پێداویسته‌ی كه به‌ش یان لقه‌كان دیاریان ده‌كه‌ن. ی- پێشنیازی پلان ته‌ئهیلی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان. ك- پێشنیازی پلان بۆ په‌یوه‌ندیگه‌لی ڕۆشنبیری دووقۆڵی. ل- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌گه‌لێ پێك بهێنێ تا له پیاده‌كردنی ئیش و كاره زانستی و ئیداری دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیدا یاریده‌ی بده‌ن. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- پێشنیازی پلانگه‌لی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاورده‌ی ساڵانه‌و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمارية) ساڵانه. ب- راسپاردن بۆ ئیقراركردنی حساب و حیسابكاریی كۆتايی كۆلێژ. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر(ته‌صمیم) و نه‌خشه‌و لیستی پاره‌ی ئه‌رك و مه‌سره‌فی ئیش و پڕۆژه‌كانی كه له بوجه‌ی ئاسایی یان له بوجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه، ئینجا ئیحاله‌یان ده‌كاو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێرَۆو شه‌رتوشروتی تایبه‌ت گرێبه‌ستی جێ به‌جێ كردنیان مۆرده‌كا. د- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به عه‌میدی كۆلێژ بسپێرێ. مادده‌ی بیست و چوار: به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ. 2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت. 3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن ده‌كاو پێشنیازی هه‌مواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان. ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وه‌رگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان. د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ. ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش. و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه. ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ. ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش. مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌یئه‌ی ته‌دریسی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان، له‌مانه پێك دێن: 1- ئوستاده‌كان. 2- ئوستاده یاریده‌ده‌ره‌كان. 3- موده‌ڕیسه‌كان. 4- موده‌ڕیسه یاریده‌ده‌ره‌كان. مادده‌ی بیست و شه‌ش: 1- ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ به موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ ده‌ردێ، مه‌رجة بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی هه‌بێ . 2- ئه‌گه‌ر موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا، له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، ته‌رقیه نه‌كرا بۆ مه‌رته‌به‌یه‌كی باڵاتر، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنی باڵا، به‌مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژو ئه‌نجومه‌نی زانكۆیشی له‌گه‌ڵدا بێت. مادده‌ی بیست و حه‌وت: كه‌سێ به‌مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس دابمه‌زرێ یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه یه‌كێك له‌م دوو شه‌رته‌ی هه‌بێ: 1- ده‌بێ بڕوانامه‌ی باوڕپێكراوی دكتۆرای وه‌رگرتبێ یان هاوتای زانستی ئه‌و بڕوانامه‌یه، یانیش ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌قه‌نی یان پیشه‌یی له پسپۆریگه‌لێكدا هه‌بێ كه نه بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا ده‌به‌خشن و نه بڕوانامه هاوتا زانستیه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌و خوێندنه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ وه‌رده‌گرێ له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ دوای بڕوانامه‌ی كۆلێژ. 2- پێویسته موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر بووبیَ له یه‌كێ له زانكۆكاندا له ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كه‌میی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه كۆششێكی ته‌دریسیی باشیشی به خه‌رج دابێ. مادده‌ی بیست هه‌شت: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی بیست نۆ: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شه‌رتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه. مادده‌ی سی: به‌ده‌ر له حوكم‌گه‌لی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه. به‌شی پێنجه‌م هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نییه‌كان مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكه‌لَ بكرێن. مادده‌ی سی و دوو: 1- هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ. 2- سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة. 3- سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ. مادده‌ی سی و سێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2- عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3- نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4- ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه. مادده‌ی سی و چوار: ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه له‌گه‌لَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه. مادده‌ی سی و پێنج: 1- په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2- عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ. 3- عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ. مادده‌ی سی و شه‌ش: 1- په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت. 2- ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ. به‌شی شه‌شه‌م هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ. مادده‌ی سی و هه‌شت: ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و هه‌ولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی. مادده‌ی سی و نۆ: أ- ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دكتۆرا یان هاوتای دكتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. ب- سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی. مادده‌ی چل: ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له: 1- سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سه‌رۆك 2- جێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك 3- عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌ندامن 4- نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئه‌ندام 5- دوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه . مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. مادده‌ی چل و دوو: سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات: 1- ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی. 2- ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن. 3- ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی. 4- راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی. مادده‌ی چل و سێ: ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت. مادده‌ی چل چوار: پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه. مادده‌ی چل و پێنج: ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه. مادده‌ی چل و شه‌ش: ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزه‌پتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر هه‌یئه‌كه‌شدا ده‌سه‌پێن. مادده‌ی چل و حه‌وت: پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنه‌وه‌كانیشه‌وه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ. به‌شی حه‌وته‌م زانكۆ ئه‌هلییه‌كان مادده‌ی چل و هه‌شت: ده‌شێ زانكۆگه‌لی ئه‌هلی له هه‌رێمدا دابمه‌زرێن به‌پێی شه‌رتوشروتێ كه ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دیاریان ده‌كات. مادده‌ی چل ونۆ: وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه: 1- ئیجازه‌پێدانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایانه به‌پێی شه‌رتوشروتێ ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. 2- ریقابه‌ی باش ئه‌نجامدانی حوكمه‌كانی یاسا‌و، پابه‌ندبوونیان به سیاسه‌تی زتنستی هه‌رێم و رێنمایی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌ن و حوكمه‌كانی پێڕۆی ناوخۆیه‌كه‌ی كه ئیجازه‌كه‌ی پێ وه‌رگرتووه. 3- ئه‌نجومنگه‌لی ئیداره‌كه‌شی ده‌بێ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی تێدابێت. 4- سه‌رومڕیش زانیاری و رێنیشاندانی پێ ده‌درێ تا بتوانێ له سیاسه‌تی زانستی گشتی هه‌رێم تێ بگات و پابه‌ندیان ببێ. 5- له كاتی زه‌رووردا ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موعیدو فرمانبه‌رو لێكۆڵه‌رو منحه‌ی دارایی بۆ ده‌نێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه له‌گه‌لَ كۆششی زانستیه‌كه‌ی و هاوبه‌شبوونی له بنیادنانی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێ. 6- له حاڵه‌تێكیشدا، له حوكمه‌كانی یاسا یان پێڕۆ لابدات و له‌و ئامانجانه‌ش با بداته‌وه كه بۆ وه‌دی هێنانیان دامه‌زراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا خوێندنی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه یان به گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێدا ده‌وه‌ستێنرێ یان ئیجازه‌كه‌ی لێ ده‌كێشرێته‌وه. به‌شی هه‌شته‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی په‌نجا: 1- ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی مه‌رته‌به‌ی زانستیی خۆیان و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی دیكه‌شیان له‌لا پارێزراو ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌و یاسای دیكه له‌و پێرَۆ و رێنماییانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه دانراون ده‌یانكه‌وێ، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی خۆته‌رخان كردن وه‌رناگرن له حاڵه‌تێكدا ته‌نسیب بكرێن یان خۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌زیفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان یان دابمه‌زرێن یان بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت یان ناوه‌ندی زانكۆكان یان ناوه‌ندی هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. ماوه‌ی پیاده كردنی ئه‌م وه‌زیفانه‌شیان به خزمه‌تی ته‌واو بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ. 2- ئه‌ندامانیهه‌یئه‌ی ته‌دریسی مافی ته‌رقیه‌ی زانستی‌یان پارێزراوه كاتی داده‌مه‌زرێن یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زیفه‌گه‌لی ده‌ره‌وه‌ی فێركردنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌رتوشروتی پێویستیان فه‌راهه‌م بێ و ته‌نها مه‌رجی ته‌دریسیان نه‌بێ. مادده‌ی په‌نجاو یه‌ك: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پيرِۆ دیار ده‌كرێن: أ- ناوه‌ند (مركز)ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆ‌و كۆلێژ‌و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و، ئیشی تایبه‌ت و كاروباری زانستی و ئیدارییه‌كان. ب- به‌شه كانى دایه‌ره‌گه‌لی وه‌زاره‌ت وئیشه تایبه‌ته‌كان هەروەها بةشةكانى ناوةندى زانكۆكان و هەيئەى پەيمانگە تەقەنيةكان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان. ج- كاروباری هونه‌ری تایبه‌ت به وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی قوتابیان. 2- به‌پێی رێنماییگه‌لێكیش كه وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریدێنێ، ئه‌مانه دیار ده‌كرێن: كاروباری پێوه‌ند به رابه‌ریكردنی قوتابیان و رێ نیشاندانی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی قوتابیان و، چاودێریكردنی ماددی و مه‌عنه‌وییان و، رێكخستنی چالاكیی لامه‌نهه‌جی و تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌رك و زه‌پتییه‌یان، هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ بیعسه‌و زه‌ماله و، هه‌موو كاروباری دیكه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخستنی ئیجازه‌ی دراسییشیان. مادده‌ی په‌نجا و دوو: 1- دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یر كردنی هه‌ر دعوایه‌ك كه دژ به زانكۆ یان هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان یان كۆلیژ یان هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك یان هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قوتابی و گواستنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و سزای زه‌بتی كه به‌سه‌ر قوتابیاندا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك ده‌ركردنی قوتابی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه یان به‌هۆی دیكه‌وه ته‌نها زانكۆ هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و شكاتانه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌و رووه‌وه رووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌هێنێ. 2- دادگاكان قه‌ده‌غه ده‌كرێن له سه‌یركردنی ده‌عواگه‌لی راستكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و ده‌ره‌جه زانستییه عێراقی و بیانیه‌كان دوای قۆناغی دواناوه‌ندی هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌یه سه‌یری ده‌عوای به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی فه‌خری بكه‌ن. مادده‌ی په‌نجاو سێ: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان بۆیان هه‌یه له ئه‌زموونی زانستی و له ته‌تبیقی زانستی و تاقیگه‌یی مه‌شقدانی قوتابیاندا داوای كۆمه‌ك له هه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌ن و، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و دایه‌ران، بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنیان ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن. مادده‌ی په‌نجاو چوار: زانكۆكان وهه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له رسمی گومرگی هه‌موو مادده‌و ئامێر‌و جیهازو پارچه‌كانیشیان سه‌رفرازن، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌ده‌گ و هی تاقیگه‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه‌و فلیم و بڵاوكراوه‌و كتێب و چاپه‌مه‌نیی هاوه‌رده‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌و پسپۆڕیی فێركاریدا كه ئامانجه‌كانیان وه‌دی بێنن هه‌ر هه‌موویان له گومرگ سه‌رفرازن. مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یاسای ژماره (12)ی ساڵی (1993)ی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌غو ده‌كرێن. مادده‌ی په‌نجاو شه‌ش: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لێ بۆ ساناكردنی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی په‌نجاو حه‌وت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت: پێویسته لەسەر وەزيرە پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی په‌نجاو نۆ: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق هۆكاره زه‌رووره‌كان پێ به‌پێ له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا كه له خه‌مخۆری و گرنگی پێدانێكی نائاسایی و شایان به كه‌رتی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا خۆی ده‌نوێنێ له پێناوی ئه‌وة دا كه به‌شێوه‌يةكی كارا له بزاڤی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشڤه‌چووندا كه به‌هه‌رێمه‌وه دیاره له هه‌موو روویه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه به زه‌روور دانرا كه وه‌زاره‌تێك تایبه‌ت به‌م كه‌رته ئه‌ساسی و گرنگه دابنرێ تا بتوانێ بزاڤی زانكۆ‌و دام‌و ده‌زگا زانستییه باڵاكان له هه‌رێمدا ته‌نسیق بكات و به‌ره‌و وه‌دیهێنانی په‌ره‌سه‌ندنێكی زیاتری زانستی و ته‌كنۆلۆجی پێشی بخات و بتوانێ له‌گه‌ل زانكۆ‌و ده‌زگاو لایه‌نه زانستی و رۆشنبیرییه بیانییه‌كاندا هاوكاریی زانستی و رۆشنبیری وه‌دی بێنێ و، گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێ به كاروانی به‌ره‌و چاكترچوون و پێشكه‌وتنی زانست و شارستانیه‌تی جیهان، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه پێویستیمان به ئاماده‌كردنی پزیشكانی پسپۆڕ هه‌یه له لقه جۆربه جۆه‌كانی پزیشیكدا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌میی پزیشك كه له كادیری پسپۆڕه‌ى پزیشكیدا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویست زانرا كه هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆڕه پزیشكییه‌كان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی بواریش بدرێ به كه‌رتی تایبه‌ت له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستیدا به‌شداری بكه‌ن، وا پێویست ده‌كات كه رێگا بدرێت به‌تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك و هه‌یئه‌ته تایبه‌ته‌كان كه زانكۆی ئه‌هلی دابمه‌زرێنن تا ئه‌وانیش له بزاڤی به‌ره‌و چاكتربردنی زانستی و رۆشنبیری‌دا به‌شدار بن له ژێر سه‌رپه‌رشتی و كۆمه‌كی وه‌زاره‌تدا، تا بتوانین له مه‌یدانی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌نگاوێكی به‌سوودتر له هه‌رێمدا به‌ره‌وپێش بچین، جا له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاساكارییه ئه‌نجام درا.