یاسای وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار:39 مێژووی بڕیار 23/11/1992ز 29/ گه‌لارێزان/ 2692ك بڕیار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 23/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری دارایی و ئابووری هه‌رێم. ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م:ئامانجه وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌وه چاودێری كردنی ساغله‌مه‌یی هه‌ڵسوراندنیان و به‌دیهێنانی به‌كار خستنیان به باشترین شێوه و دانانی مووچه‌ی گشتی هه‌رێم كه‌ل و په‌له بنچینه‌ی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێكخشتنی كه‌رتی تایبه‌تی تێكه‌ڵاو بۆ هانادن (مدخرات)ی نیشتمانی و (استپمار)ی بیانی و له چولرچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا. مادده‌ی سێ یه‌م: مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن‌دا له كاره‌كانیداو سه‌ربه‌ستی و چاودێری كردنی چالاكی یه‌كانی و له‌وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداریی و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یره‌وه و رێنمایییه‌كارپێكراوه‌كاناد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی و ه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یا هه‌ر یه‌كێ كه په‌سه‌ندی بكا بسپێرێ. دووه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپیرێ به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی ده‌فته‌ر و ئه‌وراقه تایبه‌تی یه‌كانی وه‌زیر و چه‌ند مووچه خۆرێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. سێ یه‌م: لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سیاسه‌تی دراو و (صیرفه) داده‌نێ و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی بانقه‌كانی ناو هه‌رێم و نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردن (تأمین) له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه ده‌كا و مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه بریكرا پێیانی ده‌سپێرێ. شه‌شه‌م: كۆمپیوته‌ر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان: فه‌رمانبه‌رێكی به توانا و لێهاتوو به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زراه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكدێ و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام 2-به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام 3-به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ناوه‌ندی بانقی هه‌رێم ئه‌ندام 4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی دا كه وه‌زیر ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یا كاتی سوودیان لێ ببینرێ. ئه‌ندام ب-ئه‌نجوومه‌ن له نه‌خشه‌ی گشتی وه‌زاره‌تدا ده‌كۆلێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و به‌دوای جێبه‌جێ كردنیدا ده‌چێ و پێشنیازی سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌ت ده‌كا و له‌و راپۆرته ده‌وریانه ده‌كۆلێته‌وه كه به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كا و له كۆسپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه كه رێگه به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گرن و چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی یان بۆ داده‌نێ و له‌و پرۆژه‌ی یاسا و په‌یره و رێنمایی یانه‌ش ده‌كۆلێته‌وه كه په‌یوه‌ندی یان به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بیر‌و رای سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ربرێ كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌می. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه گشتیه‌كان: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی مووچه. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی میلاك و خزمه‌ت. د- به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌سره‌ف و كاروباری دارایی. ه- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پشكنینی دارایی. 2-گشتیی ده‌سكه‌وت كه ئه‌مانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی باج. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی گومرگ. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی موڵك. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی بازرگانی كه ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ناوخۆ. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ده‌ره‌وه. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. د- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كردنی بازار. 4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان ئه‌مانه‌نه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كاروباری كه‌سان. ج- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و پێداچوونه‌وه. 5- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم كه به‌رێوه‌رێتی یه‌كانی خانه‌نشینی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: 6- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان به دواداچوون. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێك دیاری ده‌كرێ. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌ه‌ی به پێ ی پێویست به‌رێوبه‌رێتی و به‌ش ولقی نوێ پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر. مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانیی عێراق "هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنیادی ژێره‌وه‌ی ئابووری كوردستانی عێراق وێران كراوه میكانیزمی به‌رهه‌م هێنان تیایدا له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانه‌وه كه دواینیان رژێمی ئێستایه تێك شكێنراوه و به مه‌به‌ستی بنیاد نانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و گه‌شه پێكردنی و رێك خستنی پاره و پوولی هه‌رێم و چاودێری كردنی ساغله‌می هه‌ڵسوراندنی و به‌دی هێنانی باشترین شێوه بۆ به‌كارخستنی و له‌به‌ر پێك هێناننی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیموكراتیه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌ركه‌وته‌وانی سازی دا‌و له دایك بوونی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیكوردستانی عێراق له گه‌رمه‌ی كاره‌سات و گۆرانكاری دا‌و له‌به‌ر دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.