به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 28
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیر دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (28)ی ساڵی / 2004
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1992ی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌موارده‌كرێ :
4- وه‌زاره‌ته‌كه دوو بریكاری ده‌بێت:
أ- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی.
ب- بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دارایی.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه .
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق