دەقی یاسا

یاسای وه‌زاره‌تی داد

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار:38
مێژووی بڕیار 21/11/1992

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 21/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (12) ساڵی 1992
یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه‌ بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ماناكانی ته‌نیشتیانه‌:
1--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم.
3-وه‌زیر: وه‌زیری دادی هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ ئه‌ركه‌كانی به‌جێ دێنێ بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری له‌ رێگه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌كارخستنی یاساكان و رێزگرتن له‌ ناوه‌رۆكه‌كانی ده‌قاو ده‌ق به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌خۆی قه‌زا (القچاء) و پارێزگاری كردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و به‌لێن و اوه‌رنامه‌ نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان پێیانه‌وه‌ هه‌یه‌.
مادده‌ی سێ یه‌م:
وه‌زیر سه‌رۆكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رپرسیاره‌ له‌ رێنوێنی كردنی كاره‌كانیدا و له‌وه‌وه‌ بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی سه‌باره‌ت ئه‌ركه‌كاكنی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت گكارو باره‌ ئیداری و هونه‌ریه‌كان له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌ و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرسیاره‌ به‌و مانایانه‌ی كه‌ ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.

مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه‌ پێككدێ:
1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ ده‌با كه‌ باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ.
2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه‌ ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ پێك دێ:
یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كارو باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه‌ باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ:
أ-به‌شی ژمێریاری .
ب-به‌شی پێداچوونه‌وه‌.
ج-به‌شی كه‌سان.
د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری.
دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه‌ به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه‌ پێكدێ:
أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری.
ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی.
ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.
سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌ دانان و به‌دواداچوون كه‌ به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ پێكدێ:
أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان.
ب-به‌شی سه‌رژمێری.    
به‌شی دووه‌م
دام و ده‌زگای داد
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له‌:
1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن.
2-ئیدیعای گشتی.
3-دیوانی تۆماری یاسایی.
4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.
5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك.
دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌ پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به‌ مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.

به‌شی سێ یه‌م: چه‌ند حوكمێكی گشتی
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیری دا بۆی هه‌یه‌ هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
1-ئه‌رك و كاره‌ تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن.
2-وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ به‌ پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته‌ پاڵ یه‌كتر.
3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌ رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
گشت ئه‌و دایه‌ره‌ داوه‌ریانه‌ی له‌ وه‌وه‌ به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به‌ وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.

 

                                     			 نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
                    		       و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق






(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌)
دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتی یانه‌ی ساوا پێپه‌ری كه‌ تووانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌ست ئه‌نجام دا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌ن نیشتمانی كوردستانی عێراقی لێ هاته‌ كایه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ دوایدانران به‌ تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ژمارە (3)ی ساڵی 1992 كه‌ بڕباری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمیشی تیادا دراوه‌، پێویست بوو یاسایه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تی داده‌ دابنرێ، بۆیه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌ركرا.