یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق
ژماره بڕیار: 28
مێژووی بڕیار 20/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 20/10/1997 دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1997
(یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 1992)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته كۆتایی مادده‌ی سێیه‌مه‌وه:
(مافی ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دادوه‌ران و قازیه‌كاندا بكات، به دادوه‌رانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی دیكه‌ی دادگه‌ریشه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت)
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی (4) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
1- نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با.
2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دادگه‌ری گشتی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با به مه‌رجێ به لانی كه‌م دادوه‌ری پله (2) بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه پێك دێت:
یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌سی (الافراد) به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.
دووه‌م: به‌رێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و پسپۆری هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه به خۆوه ده‌گرێ:
أ- به‌شی ژمێریاریی.
ب- به‌شی ورده‌كاری.
سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری: یه‌كێك به‌ریوه‌ی ده‌با خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و به‌شی گه‌نجینه (المخازن) به خۆوه ده‌گرێ.
چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری و یاسایی: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له یاسا به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:
أ- به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری.
ب- به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یاسایی.
ج- به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.
پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و به دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ- به‌شی نه‌خشه كێشان.
ب- به‌شی به‌دواداچوون.
ج- به‌شی سه‌رژمێری (ئاماركردن).
د- به‌شی بیناسازی (مبانی).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی (6) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه (بۆ وه‌زیری داد هه‌یه دادوه‌رێك به دادوه‌ری دادگای ته‌مییزیشه‌وه به ره‌زامه‌ندی ده‌ست نووسی خۆی دابێ (انتداب) بكات بۆ فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق
هۆكاره پێویسته‌كانی ئه‌م یاسایه:
)بۆ ئه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی داد له لایه‌نی كارگێری و رێكخستنه‌وه به پێی سروشتی ئه‌م قۆناغه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێیدا ده‌روات سوود به‌خش و گونجاوتر بێت، وه تاوه‌كو مادده‌كانی ئه‌م یاسایه گونجاوتر و وردتربن، ئه‌م یاسایه دانرا).