به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (28)ی رۆژی (26/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره(13 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری دادی هه‌رێم . چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی داد. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد. ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م : ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌رێم و پاراستنی مافی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و ئاماده‌كردنی یاساكان و ڕێزگرتن له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به جۆرێكی وا به‌رگری له مافی مرۆڤ بكات و له‌گه‌لأ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و عه‌هد و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیه‌وه بگونجێ. دووه‌م : وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- به یاسا كردن و سه‌یركردنی ناكۆكییه كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی یه‌كێتی یاساكاریی و ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌ی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و ده‌زگاكانی. 2- تۆماركردنی ته‌سه‌روفی خانووبه‌ره و حوكمه‌كانی دادوه‌ریی له‌باره‌ی مافی عه‌قاری و ڕیكخستن و به‌هێز كردنی ته‌سه‌روفی یاسایی و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی لێیه‌وه دروست ده‌بن و سیفه‌تی فه‌رمیان بخرێته سه‌ر. 3- چاودێری كردنی كاروباری ناكامان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. 4- پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافه‌كانی هه‌رێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی كردنی رێكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كان و بڕیاره‌كان. 5- ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و به‌دوداچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی. 6- ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ دابین كردنی ئاگاداری فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی هه‌رێم و هاووڵاتیان له یاساكارییه ده‌رچووه‌كاندا. 7- ئاماده‌كردن و شیاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كادیری یاسایی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم. 8- پێداچوونه‌وه و وردبینی كردن و پشكنینی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی، بۆ دابین كردنی دادوه‌ریی و ده‌ستپاكی و شیاویی له جێبه‌جێ كردنی كار‌و چاڵاكیه‌كانی دا. 9- به‌ستنی كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان به دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی داده‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 10- هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 11- به‌شداریكردن له نرخاندنی یاسا كارپێكراوه‌كان بۆ زانینی ڕاده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ واقعی په‌ره‌سه‌ندوو و په‌یوه‌ندیی به مافی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه‌وه. 12- لێكۆڵینه‌وه له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان و به‌شداریكردن له چاودێری كردنی دیارده‌ی تاوانكردن و ناكۆكیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان به هاوكاریكردن له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا. 13- هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه دادیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاوانكاران وجێبه‌جێكردنی حوكم وبڕیاره‌كانی دادوه‌ری. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:- یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنیان و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویش هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كاروباره یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ر گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێریی و رێكخستن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ به مه‌رجێك بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت كه له پانزده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانه‌مه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێت و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ له سنفی دووه‌م بێت. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێ له سنفی یه‌كه‌م. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ: 1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری. 2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی. 3- داواكاری گشتی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ). ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان. ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان. د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان). دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:- 1- وه‌زیر : سه‌رۆك. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه. 6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه. 7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه. 9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ :- یه‌كه‌م : دانانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی ئامانجه‌كان و پلانی ساڵانه‌ی له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ده‌ستنیشانكردنی بنه‌ما یاسایی و كارگێریی و دارایی و ئابووری و هونه‌ری كه ده‌یه‌وێ له وه‌زاره‌تدا په‌یڕه‌و بكرێت به جۆرێكی وا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رببڕێ و ئه‌وه‌ی به باشی ده‌زانێ له راسپارده‌كان له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات. دووه‌م : ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و میلاكه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و راسپاردانه‌ی به باشی ده‌زانێ له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م : پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی له ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه رێگه له‌به‌ر ده‌م كاری ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌گرن یاخود بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه پێی سپێردراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یان نێرێ. چواره‌م : لێكۆڵینه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه وه‌زاره‌ت به‌نیازه پێشنیازیان بكات. مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكه‌كان و داده‌وره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (استئناف) له هه‌رێمدا له رووی كارگێریی و رێكخستنه‌وه به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و رێكخستی كاروباری كارگێریی و دادگاكان و ده‌زگا دادییه‌كان ئه‌مه‌ش به‌رێكه‌وتن له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادوه‌ر ئینتیداب بكات به دادوه‌ری ته‌مییزیشه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیكه یان به‌ش یاخود هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یاخود لێك بدات یاخود هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: یاسای (وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان-عێراق)ی ژماره 12ی ساڵی 1992 و هه‌مواركراوه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و پێڕه و رێنماییه‌كانی كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌رچوون ده‌مێننه‌وه به‌جۆرێك كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن تاكو ده‌رچواندنی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان. مادده‌ی یازده‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی دوازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌چوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق - هۆیه‌پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه - له پێناو پته‌وكردنی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان وسه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ورێزگرتن له ماف وئازادیه‌كان و، به مه‌به‌ستی پێویستی په‌ره‌پێدانی ده‌زگاكانی داد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌رپرسیه‌تی له ئه‌ستۆ دایه بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی، بۆیه پێویستی وای خواست دووباره هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی داد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ دابمه‌زرێته‌وه تاكو بتوانێ ئه‌ركه یاسایی ودادیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات وكاری دادوه‌ری لێ جیابكاته‌وه به‌و ناوه‌ی به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له‌گه‌لأ دۆزینه‌وه جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ستی له نێوان وه‌زاره‌ت وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وبه مه‌به‌ستی دابینكردنی بنه‌مای سه‌روه‌یی یاسا وپه‌ره‌پێدانی پیاده‌كردنی یاساكان وله‌سه‌ر رێنمایی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه بۆ دابین كردنی ئه‌مانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.