یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار:36
مێژووی بڕیار 16/11/1992
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشنبیری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (11) ساڵی 1992
یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم.
وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.
بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه.
1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا.
2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن.
4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم.
5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان.
6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو.
7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه.
8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی.
9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان.
10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری.
11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان)
و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.
12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن.
13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت.
14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.
15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.
مادده‌ی سێ یه‌م:
1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵایی وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندانی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌نیان به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی یه‌وه له رووی یاسایی و به‌رێوه‌بردنی و هونه‌ری یه‌وه هه‌ی، له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسا و پیره‌و و رێنماییی یی كارپێكراوه‌كانی تر، هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراناد به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی و به‌رپرسیاره.
2-به‌رپرسیاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بۆیانی دیاری ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌رێتی پێكدێ:
1-نووسینگه‌ی وه‌زیر.
2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كه‌سان.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ژمێرییاری پێداچوونه‌وه.
ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه‌دانان و پێداچوونه‌وه.
د-به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی.
ه-دایه‌ره‌ی قانوون.
4-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هونه‌ره شێوه‌كاریه‌كان.
ج-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سینه‌ما و زانست.
د-دایه‌ره‌ی رۆشنبیری منداڵ.
ه-به‌رێوه‌به‌رێتی ی هانادنی زانستی.
و-به‌رێوه‌به‌رێتی ی سامانی مللی.
ز-به‌رێوه‌به‌رێتی ی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاواز و مۆسیقا.
ح-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری توركمان.
گ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری ئاشووری.
ی-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رۆشنبیری له پارێگاكانی هه‌رێمدا.
ك-خانه‌ی جل و به‌رگی كوردی.
5-به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی شوێنه‌واره‌كان كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌ت یه‌كانی شوێنه‌واری پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌سپێرێ.
6- به‌رێوه‌به‌رێتی ی راگه‌یاندن كه له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێدێ:
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ی ئاژانسی ده‌نگو باسی كوردستان.
7- به‌رێوه‌به‌رێتی ی گشتی وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه.
8-ده‌زگای چاپه‌مه‌نی رۆژناوه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی كه ه پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی كاتی به‌مه‌به‌ستی به‌دی هێنانی ئه‌و ئه‌ركانه پێكبێنێ كه له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: قه‌واره‌ی رێك پێكی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن.
دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا، به‌رێوه‌به‌رێتی و به‌ش و لقی نوێ پێك بهێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی دایه‌ره سه‌ره‌كی یه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌و یاسا و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی تایبه‌تن به رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش لاوانه‌وه له حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوون، وه‌ها داده‌نرێن كه له كارپێكردنی ده‌بن تا وه‌ختی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه یا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ ئاوانته‌كانی گه‌لی كوردستان و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
ماده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)
له‌به‌ر ئه‌و ماوه دوور و درێژانه‌ی كه گه‌لی كورد و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستادا دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆشنبیری و خنكاندنی ئایدۆلۆجی و كوشتنی گیانی خوڵقاندن و ته‌قه‌لای شێواندنی مێژووی و رۆشنبیری وسرینه‌وه‌ی ئاواته نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان بوو بوون به تایبه‌تیش كه ئێستا وا هه‌لێكی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه تا گه‌لی كوردستانی عێراق به دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ په‌رله‌مانێكی دیموكراتی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی شاد بێ، ئینجا له‌به‌ر پێویستی بوونی وه‌زاره‌تێك كه بایه‌خ به رۆشنبیری ره‌گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و هونه‌ر و وه‌رزش و هه‌ر كاروبارێك كه په‌یوه‌ندی به‌م ئه‌ركه جۆراو جۆرانه‌وه هه‌بێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركا.