یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 16 مێژووی بڕیار 26/9/1998 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997دا پێمان دراوه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 24/9/1998ی دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 یاسای هه‌مواركردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (11)ی ساڵی 1992 ماده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی دوو له مادده‌ی شه‌ش هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: (وه‌زیر له كاتی پێویست دا بۆی هه‌یه له نۆژه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و لقه‌كان پێكبهێنێ و له‌غویان كا و په‌یوه‌ندیان لێكتری بترازێنێ). مادده‌ی دووه‌م: وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌خش كردنیه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق. (هۆكاری پێویست) له كاتی پیاده‌كردنی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ندێ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لق و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت پێویستیان به تێكه‌ڵكردنی چالاكییه‌كانیان هه‌یه، یا لێكترازانی په‌یوه‌ندی یان هێنانه كایه‌ی لق و به‌شه‌كانی تازه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت رێك خستنی كار و به‌رێوه‌بردنی به شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ بره‌خسێ، ئه‌م پرۆژه‌یه رێكخرا.