به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (19)ی رۆژی (28/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007
یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق .
دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم.
سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم .
چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
یه‌كه‌م : پارێزگاریی ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕۆشنبیریی كوردستانی ء كاركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیء گه‌شه‌پێدانی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان ء برایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان بڕوابه‌ڕێوه و په‌یوه‌ندیی ڕۆشنبیریی له نێوان گه‌لی كوردستان ء گه‌لانی ناوچه‌كه ء جیهاندا ببه‌سترێ.
دووه‌م : پشتگیریی كردنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێڕان وبڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمدا و پشتگیری نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی چاپكردن و یاریده‌دانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه.
سێیه‌م : گرنگیدانێكی بابه‌تییانه به رۆشنبیریی منداڵان له هه‌موو رووێكی ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌وه.
چواره‌م : دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
پێنجه‌م : هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانستی داهێنه‌ر.
شه‌شه‌م : هاندانی بزاڤی شانۆیی و هونه‌ره میللیه‌كان.
حه‌وته‌م : یارمه‌تیدان وهاندانی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراو ومه‌ڵبه‌ند وتیپه رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانسییه‌كان.
هه‌شته‌م : سازدانی میهره‌جان وبه یه‌كگه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی ورێكخستنی پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
نۆیه‌م : بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی میللی له هه‌موو بواره‌كانی (ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ـ تیپه‌میللیه‌كان) ودامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه و پاراستنی ده‌ستنووس و رێكخستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمدا.
ده‌یه‌م : ده‌رچواندنی ڕۆژنامه ء گۆڤاری حكومی،
یانزده‌یه‌م : پشتگیری ء ڕێزلێنانی نووسه‌رو ئه‌دیب ء شاعیر ء هونه‌رمه‌ند ء ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێ ی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان.
دوازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئێستگه‌كانی ڕادیۆء ته‌له‌فزیۆن وئه‌نته‌رنێت له هه‌رێمدا.
سیازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئاژانسی نوچه‌ی كوردستان ـ عێراق.
چوارده‌یه‌م : مۆڵه‌ت پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.
پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناو دابینكردنی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چاڵاكیه ڕۆشنبیرییء هونه‌رییء ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌رئاستی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی ء جیهانیدا.
شانزده‌یه‌م : ڕوواندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتیه‌ت ء ڕێزلێنانی مافه‌كانی مرۆڤ ء ڕۆشنبیریی لێبورده‌یی ء فه‌ره‌یی ء خۆشه‌ویستی نیشتیمان ء چه‌سپاندنی گیانی ئینتیمای كوردستانی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
حه‌ڤده‌یه‌م : ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌تی به وه‌زاره‌ت ء به‌دوداچوونی جێبه‌جێكردنی ء پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن.
هه‌ژده‌یه‌م : گرنگیدان به هونه‌ری سینه‌مای كوردستانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه سازیه‌كه‌ی.
نۆزده‌یه‌م : پێشكه‌شكردنی پشتگیری مادی و ئه‌ده‌بی بۆ داهێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و رۆشنبیریان.
بیسته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ سنوردانان له به‌كارهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا دا به تایبه‌ت دژی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی تایبه‌ت به رۆشنبیری ژنانی به‌هره‌مه‌ند.
بیست ویه‌كه‌م : پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌لأ نووسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵیوزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانی عێراق.
پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:
یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته ء به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاروسیاسه‌ته‌كانی ء سه‌رپه‌رشتی ء چاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی ء، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانء ڕێنماییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌رشتێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ء پێكهاته‌كانی له هه‌موو روویه‌كی هونه‌ری ودارایی و ئابووری و رێكخستنه‌وه هه‌یه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن به پێی حوكمه‌كانی یاساء به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ء بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ریه‌كێكی به‌شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا.
دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ت ء سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات ء ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
سێیه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
چواره‌م: نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌م: ڕاوێژكاران: ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی زانكۆیان هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بن ء پسپۆڕییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.
شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری ء دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیریی ء هونه‌ر له پارێزگاكاندا: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه نووسی ء چاپكردن ء بڵاوكردنه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیریی وهونه‌ری توركمانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.
سێزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێتء له‌مانه پێك دێ:
یه‌كه‌م : وه‌زیر: سه‌رۆكه.
دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
سێیه‌م : ڕاوێژكاران: ئه‌ندامن.
چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.
پێنجه‌م : هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕی شیاو له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێرێ: ئه‌ندامه.
شه‌شه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م : كاروپسپۆرایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
دووه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویست دا.
سێیه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچووێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1992 ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان-عێراق
- هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -
سـه‌باره‌ت به‌و پـه‌ره‌سـه‌نـدنانه‌ی كه له بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ڕوویانداوه له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه و كاراكردنیان به‌ره‌و باشتر و بۆ ڕۆیشتن له‌گه‌لأ هیوا و ئاواتی گه‌لی كوردستان له خۆگونجاندن له‌گه‌لأ ئه‌و بوارانه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی و سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌رزش و لاوان و شوێنه‌واره‌كان له وه‌زاره‌ت و بۆ دووباره ڕیكخستنه‌وه‌ی پێكهاته و پسپۆرایه‌تییه‌كان و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت، وای خواست ئه‌م یاسایه ده‌ربچووێندرێت.