یاسای وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێری
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار:34
مێژووی بڕیار 14/11/1992
23/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كشت‌وكال و ئاودێری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (10) ساڵی 1992
یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌و ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.
3-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.
4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكرای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ:
1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ.
2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوه‌ن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا.
3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان.
4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان.
5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
مادده‌ی سێ یه‌م:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه‌كانا تیادا و هه‌ر له ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمانه‌كان ل چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی تردا ده‌رده‌چن بۆیشی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان لله وه‌زاره‌ت دا بسپێرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشد دا به‌و ئیعتیباره‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.
2-بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی به‌م جۆره ده‌بێ:
1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.
2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان.
4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی.
5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵی.
6-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاودێری و به‌ربه‌سته‌كان.
7-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ.
8-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی توتن.
9-كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتوازی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی كشتوكاڵ.
10-به‌رێوه‌به‌رێتی گشییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری له پارێزگاكانی هه‌ریێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ر یه‌كێ له به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆرانیش بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
1-وه‌زیر بۆی هه‌یه ده‌سته‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌كانی بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ.
2-دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه گشتییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانیان و ده‌سته و مه‌ڵبه‌نده‌كان به په‌یره‌وێك ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
3-وه‌زی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستاد له چوار چێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ر یه‌تیه‌كاندا لق (شعبه) پێك دێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
گشت مافه‌كانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌مه‌و به‌ر به زه‌زاره‌تی كشته‌كاڵ و ئاودێری ناوه‌ندییه‌وه به‌سترابوونه‌وه، ده‌بنه مافی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێم.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له دێر زه‌مانه‌وه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بووه به مه‌به‌ستی په‌ره پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ و بایه‌خدان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به پرۆژه‌كانی ئاودێری له هه‌رێمدا په‌ره‌پێدانیان به ئامانجی زیاد كردنی به‌رهه‌م و چاك كردنی جۆری و گه‌شه پێكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ كه باشترین شێوه‌ی به‌كار هێنانی توانای ماددی مرۆیی له هه‌رێمدا به‌دی بێنێ و به نیازی سازدانی بار‌و دۆخێكی گونجا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شارۆچكه وێرانكراوه‌كانی كوردستان و یۆ به‌دی هێنانی خود كیفایه‌تی (اكتفای ژاتی) له ئێستادا له به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ دا‌و هاندانی دانیشتوانی ئه‌م گوندانه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و بیان بوژێننه‌وه زه‌رعاتیان تێدا بكه‌نه‌وه، ئینجا له‌به‌ر پێك هاتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، ئه‌م یاسایه ده‌ركا.