یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (١٠)ی ساڵی (١٩٩٢)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: ٢٥ مێژووی بڕیار: ١٣/١١/٢٠٠٠ "بـڕیـار" پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (1٥)ی رۆژی (١٣/١١/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، بەپێی به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی ماددەی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2000 یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێندرێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: پێكهێنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مانه‌ن: 1/نووسینگه‌ی وه‌زیر. 2/نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت. 3/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی دیوان. 4/به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ. 5/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی هێلكاری و به‌دواداچوون. 6/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی باخ و جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگاكان. 7/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئه‌بحاس و رێنمایی كشتوكاڵ كردن وتوتن. 8/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی ئاودێری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو. 9/ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتيی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یته‌ری. 10/ به‌ڕێوه‌به‌رییه گشتیه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. ماددەی دووەم : ماددەی شەشەم هەمواردەكرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەخوێندرێته‌وه مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاته‌كی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ. 2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات. 3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن. مادده‌ی سێیه‌م: شیركه‌تی بیری ئیرتیوازی لێ دان ومه‌ركه‌زه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ته‌تبیقی یه‌كان، كه له بڕگه‌ی نۆی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1992)دا هاتووه ئیلغا ده‌كرێ و هه‌ر موڵك و ماڵێكیشی بووبێ، موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمن. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار. مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق